مانۆڕی دیپلۆماسی و سیاسی و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئاینه جیاوازه‌كان، له شاری هه‌ولێر، جیا له‌وه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جیهانیی هه‌بوو، له هه‌مانكاتدا دەرفەتی ڕەخساند بۆ كوردستان تا دووباره پێشانی هه‌موو جیهانی بداته‌وه كه ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی هه‌یه، رۆحییه و ده‌ستكرد نییه، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یش ئەوەیە كە ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ هاتنی داعش و سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی له مووسڵ و شاره‌كانی تره‌ی عێراق، نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره روویان له كوردستان كرد، به‌شێكی زۆریان ئێزیدی و مه‌سیحی بوون و كوردستان بووه لانكه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئاین و پێكهاته لێقەوماوەكان، كه‌س میوان نه‌بوو، هه‌موویان خاوه‌ن ماڵ بوون، سه‌رۆك بارزانی وێنه‌یه‌كی جوانی پێشانی جیهان دا كه له بەعشیقه له یه‌ككاتدا مسوڵمان و مه‌سیحی و ئێزیدی كۆكرده‌وه و له‌وێ گوتی: "یان هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه ده‌مرین، یا هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین".
فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان جوانترین نموونه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاسته، هه‌فته‌ی رابردوو بینیمان چۆن له (ڕۆژی نزای نیشتمانی)دا، سه‌رجه‌م ئاینه جیاوازه‌كان نزایان بۆ پاراستنی كوردستان و سه‌قامگیریی كرد، بەڵام ئه‌م پێكه‌وه‌ژیانه به سانایی نه‌هاتووه‌ته‌وه به‌رهه‌م، بەڵكوو دوای شەڕ و ئاڵۆزی و په‌لاماری زۆر، بۆ هه‌موو لایه‌ك روون بووه‌وه كه په‌یامی مرۆڤایه‌تی ته‌نیا یه‌ك رێگای هه‌یه، ئه‌ویش قبووڵكردنی یه‌كتری و جیاوازییەكان و پێكه‌وه‌ژیانه، ئەوەیشمان بیر نەچێ ئەو میهرەبانییەی كوردستان لە سەختترین كاتدا بوو كە شەڕی بە هەزار كیلۆمەتر لەگەڵ تیرۆر دەكرد و بودجەی بڕابوو لەلایەن بەغدا و مووچەی پێ دابین نەدەكرا، بەڵام باوەشی كردەوە و بچووكترین مەترسیش لەسەر هیچ ئاوارە یان ئاینزایەك دروست نەبوو.
له مێژووی بزاڤی رزگاریخوازیی كوردستاندا زۆر نموونه‌ی جوان هەن كه ده‌ربڕی ئه‌و ڕۆحە كوردییەن، له ساڵانی ١٩١٥ بۆ ١٩١٨ ئه‌رمه‌نه‌كان رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژیی بوونه‌وه و مێژوو پێمان دەڵێ، شۆڕشی بارزان پارێزگاریی لێ كردن و له قڕكردن پاراستنی، به‌هه‌مانشێوه مێژوو خۆی دووباره كرده‌وه و سه‌رۆك بارزانی له‌پێناو پاراستنی ئێزیدییه‌كان، خۆی فه‌رماندەیی پێشمه‌رگه‌ی كرد و ئه‌فسانه‌ی داعشی تێكشاند و دووباره شنگال له‌ژێر ده‌ستی هێزی تاریكی ئازاد كرایه‌وه.
وێنه‌ی جوانی پێكه‌وه‌ژیان ته‌نیا له‌وه‌دا نییه كه سه‌رۆكایەتیی دامەزراوە ئاینییه جیاوازه‌كان له هه‌ولێر كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵكوو له‌وه‌دایه، په‌یامی خه‌ڵكی كوردستان دووپات كرایەوە كە ئه‌م گه‌له ئاشتیخوازه و خوازیاری ئه‌وه نییه به چاوی شه‌ڕكه‌ره‌وه سه‌یر بكرێت، به‌ڵكوو شه‌ڕی لەپێناو فه‌راهه‌مكردنی ئاشتی و قبووڵكردنی كردووە و هەموو كاتەكانیش بەرگریی كردووە نەك هێرش.
له كاتێكدا كه سه‌ركردایه‌تیی جیهان له هه‌ولێره‌وه نزایان بۆ كوردستان كرد و ئاینه جیاوازه‌كان پێكه‌وه مزگه‌وت و كەنیسە و په‌رستگاكانیان به‌سه‌ر كرده‌وه، ده‌بینین ئاستی توندوتیژی و جه‌نگ ته‌نگی به سه‌رجه‌م ئاین و پێكهاته‌كانی دیكه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵچنیوه و له‌وباره‌یه‌وه هۆشداریی درا، بەڵام كوردستان نه‌ك نه‌بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ پێكهاته‌كان، به‌ڵكوو پێكهاتە هەڕەشەلێكراوەكانی لەخۆ گرتووە و هه‌نگاو به‌ره‌و ئه‌وه ده‌نێت، ببێته سیمبولی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا و سه‌رۆك بارزانی خاوه‌نداریی ئه‌و پەیامە ده‌كات.
ئه‌گه‌ر به دیوێكی سیاسی‌دا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مه بكرێت، دواجار ئه‌م پێكه‌وه‌ژیانه‌ی كوردستان بۆ كۆی گشتیی ناوچەكە گرنگه، هاوكات زمانی تازەی پێوەندییەكانە لە جیهاندا و بایەخی زۆری پێ دەدرێ.
له ماوه‌ی رابردوودا، به‌هۆی توندوتیژی و نائارامییه‌وه دوو ملیۆن ئاوارە ڕووی لە كوردستان كرد، نزیكه‌ی ٣٠٠ هه‌زار كەسیان لە ئاین و پێكهاته‌ی جیاوازن له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه هاتوون بۆ كوردستان و ئەگەرچی شەڕیش نەما، بەڵام لێره مانەوەیان هەڵبژارد و تێگەیشتن كە گەلێكی كولتووربەرز هاوسێیانە و سیستمێكیش حوكم دەكات كە جیاوازییەكان دەپارێزێت و رێگەی نزا و باوەڕە جیاوازەكانیان دەڕەخسێنێ.
ڕۆژی نزای نیشتمانی لە كاتێكدا بوو كە هه‌ڕه‌شه‌ی گرووپه نایاسایی و میلیشیاییەكان، نائارامیی سیاسی له عێراقدا درێژە پێداوە و وێنایه‌كی تۆقێنەری له ئاستی جیهاندا دروست كردووه، بۆیه گرنگه ئه‌م كولتوورە جوانەی كوردستان قووڵتر بكرێتەوە و ڕێگە بەهیچ كەس نەدرێ دەست بۆ ئەو پیرۆزییە ببات كە لە باپیرانەوە ماوەتەوە و هەر بیخە بەرچاوی خۆت ئێمە نەوە دوای نەوە بیانیمان خۆشویستووە و قبووڵمان كردوون و ڕەگوڕیشەی ئەم پێكەوەژیان زۆر قووڵە لەناوماندا.
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی ئەم ڕێوڕەسمە، ده‌رگای نوێی دیپلۆماسی بۆ هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه، سه‌رۆك بارزانی به فه‌رمی بانگهێشتی فره‌نسا كراوه بۆ كردنه‌وه‌ی پاركی پێشمه‌رگه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش لە ڤاتیكانە بۆ به‌شداری ماڵئاوایی لە پاپا، له هه‌مانكاتدا مه‌سرور بارزانی وه‌ك به‌هێزترین و كاریگه‌رترین سه‌رۆكی حكوومه‌ت له ناوچه‌كه‌دا بانگهێشتی لوتكه‌ی دوبه‌ی بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌كان كراوه، ئەم وێناكردنەی سه‌ركردایه‌تیی كوردستان له ئاستی جیهانیدا، نموونه‌یه‌كی به‌هێزی بایەخی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بۆ كوردستان و گرنگە ئێمەیش زیاتر پەرە بەم پەیامە سەرنجڕاكێشانە بدەین.
هەر لەم ماوەیەدا جیهان چاودێری هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی دەكات لە دووپاتكردنەوەی ئاشتی و داوای ئازادكردنی ئۆجەلان لە پێناو كۆتاییهێنان بە شەڕی 40 ساڵەی كورد و تورك و لە ڕۆژاوای كوردستانیش بەپێی ددانپێدانانی سەركردە جیاوازەكان، سەرۆك بارزانی هانی داون یەك بگرن و هاوهەڵوێست بن لە داواكردنی مافەكانی كورددا، ئەمە كەم نییە و نابێ ئاسان بیبینین، ئێمەی كورد حەقمانە ئیتر شاد بژین و ئەو ڕۆڵە گرنگە ببینین كە دنیای نوێ پێشوازی لێ دەكات.
*ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق