ئۆپۆزیسیۆن پێویستیی هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌یه که ئاره‌زووی گشتی و خواستی زاڵی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پێشکه‌وتن و کرانه‌وه و گه‌یشتنه به ئاسۆ ڕوونه‌کانی دیموکراسی. واته له هه‌مبه‌ر هه‌ر پۆزیسیۆن (position) و ڕێکخراوێک له کۆمه‌ڵگایه‌کدا، به ئاره‌زوو و خواست و چاوه‌ڕوانییه‌کی دیاریکراوه‌وه ده‌بێت ئۆپۆزیسیۆن (opposition) و هه‌مبه‌ر-ڕێکخراوێک، ده‌بێ هه‌بێت و هه‌بوونی نه‌ک شتێکی ئاسایی، به‌ڵکوو پێویستییه‌کی مێژوویی، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووریشه.
له‌و وڵاتانەی ئۆپۆزیسیۆن یان به گشتیی ئایدیا و خه‌ونی ئۆپۆزیسیۆن بوونی نییه، نه گه‌شه‌ی کولتووری و ڕۆشنبیری دێته ئاراوه و نه کرانه‌وه و پێشکه‌وتنی سیاسی، نه جموجووڵی کۆمه‌ڵایه‌تیش پێگه‌یه‌کی ئه‌وتۆی ده‌بێت. بوونی ئۆپۆزیسیۆن ئاماژه و ده‌لاله‌تێکی ئاشکرا و ئاسایی و ڕوونه بۆ خواستی ئازادی زیاتر، کرانه‌وه‌ی زیاتر و له ئه‌نجامدا خه‌ونی ڕزگاریی تاک و کۆمه‌ڵێکی دیاریکراو و له دواوێستگه‌یشدا ڕزگاریی هه‌موو مرۆڤ.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕسته‌یه بکه‌ین به هه‌وێن و نیشانه‌یه‌ک بۆ ڕزگاریی کۆمه‌ڵگا له هه‌موو ئاست و جه‌مسه‌ره‌کاندا، واته ڕسته‌ی "هه‌موو شتێک له ئازادییه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات"، ئه‌وا ئازادی به‌بێ بوونی ئۆپۆزیسیۆن و خه‌ونی ڕێکخستن و چالاکی سیستماتیک و میتۆدی له هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی زاڵ و پۆزیسیۆن، له ڕێگه‌ی عه‌قڵی چاکساز و چاودێرانه و ڕه‌خنه‌گرانه‌وه، قه‌ت مانای نابێت. واته ئاسۆی نیشتنه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆن، ئازادی و ڕزگاری، میتۆد و ته‌کنیکی گه‌یشتن به ئازادی و ڕزگاریش بوون و چالاکیی ئۆپۆزیسیۆنه.
له‌و وڵاتانه‌ی وه‌ک ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین که کولتووری یاساته‌وه‌ری به زۆری جێگیر نه‌بووه و پێوه‌ندی و ئاسۆی چاوه‌ڕوانی خه‌ڵک له ده‌سه‌ڵات، لۆجیکی و واقیعبینانه نییه، ئۆپۆزسیۆن به‌م مانایه ده‌رناکه‌وێت و زیاتر ڕۆڵی لایه‌نێکی لاگیر و تێکده‌ر ده‌بینێت و زۆرجاریش له‌لایه‌ن وڵات یا هێزێکی ده‌ره‌کییه‌وه ئاڕاسته ده‌کرێت، یاخۆ بۆ مه‌به‌ستی تر له‌ناو کایه‌ی دیکه‌دا ده‌رده‌که‌وێت. لێره‌دا ئۆپۆزسیۆن ڕۆڵی ڕاسته‌قینه و مێژوویی و لۆجیکی خۆی کاڵ ده‌کاته‌وه و ده‌بێت به یاریكەر و ئه‌کته‌ری ناو یارییەك که له باتی چاکسازی و هه‌وڵ بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری و داهێنانی میتۆد و ته‌کنیک و ستراتیجی نوێ بۆ گفتوگۆ و ئاڵووگۆڕ و پێشنیاری نوێ و ڕه‌خنه و چاودێری، ده‌بێت به لایه‌نێکی لاده‌ر و لاگیر و هه‌وڵ بۆ تێکدان و ڕووخاندن ده‌دات.
ئه‌م چوارچێوه‌په‌یداکردنه‌ی ئۆپۆزسیۆن واته جووڵانه‌وه و گوستنەوە له‌ناو دنیای ڕه‌خنه‌گرتن و چاودێری و داهێنانه‌وه، بۆ ڕۆڵی داره‌ده‌ستی و ئه‌کته‌ریی و هه‌وڵدان بۆ تێکدان و ڕووخان، به ئاڕاسته‌یه‌کی ناسکدا تێده‌په‌ڕێت و جێگیربوونی ئۆپۆزسیۆن له هه‌رکام له‌م چوارچێوانه‌دا، جۆره ستراتیج و شێوازێک له دانوستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک دیاری ده‌کات.
بەداخەوە بەهۆی ئەو یارییە ناسەرکەوتوو و دۆڕاوەوە کە ئۆپۆزسیۆن لە کوردستاندا کردی، ئۆپۆزسیۆن وەک چەمک و دیاردە، لە کوردستاندا بوونی نییە، بەڵام بەداخەوە دەرئەنجامە خراپەکانی ئەو ئۆپۆزسیۆنە نەبووە، لەناو هەندێک لە خەڵکدا زەینییەتێکی توندئاژۆ و بیانووگری دروست کردووە، وەک بڵێی بەبێ ئەوەی خۆیان بیانەوێت، دوژمنی وڵات و کیانی خۆیانن! ئەمەیش یەکێک لە هونەرەکانی ئۆپۆزسیۆن بوو کە خەڵک فێر بکات لە خۆیان بدەن!
له کوردستان ئه‌و هه‌موو ئازادی ده‌ربڕینە هه‌یه، ته‌نانه‌ت جنێودان و سووکایه‌تیش به لایه‌نی ده‌سه‌ڵات ده‌کرێت، که‌چی ده‌سه‌ڵات به کراوه‌یی و سینگفراوانییه‌وه له هه‌مبه‌ریان ده‌جووڵێته‌وه، لێره‌وه ئیراده‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ دروستکردنی پێوه‌ندییه‌کی مه‌ده‌نی و مۆدێرن له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و ئۆپۆزسیۆن و لایه‌نی به‌رانبه‌ر ده‌بینرێته‌وه، ئه‌مه ئه‌نجامی تێکه‌ڵبوون و هاویه‌کبوونی هێزی سیاسیی خه‌باتگێڕ و پێشمه‌رگه و خه‌ڵکی کوردستان و نه‌ته‌وه‌ی کورده له سه‌رده‌می شاخه‌وه تا ئێسته که به دره‌وشاوه‌یی ماوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێجار کزیی به‌خۆوه بینیوه، به‌ڵام هه‌ر له دره‌وشانه‌وه نه‌که‌وتووه. هه‌م کورد حکوومه‌ت به هی خۆی ده‌زانێت و هه‌میش حکوومه‌ت خۆی به خه‌ڵک و له خه‌ڵک ده‌زانێ.
لە هەناوی حکوومەتی کوردی‌دا ئه‌وه‌ی هه‌یه کوردایه‌تی و مافی کورد و پێداوسیتییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه که له‌لایه‌ن سەرۆک وەزیرانەوە هه‌موو هه‌وڵێکی بۆ دراوه و ده‌درێت، بەهۆی سەرکەوتنە دیپلۆماسییەکانی هەرێمەوە، خەریکە دۆزی کورد لە ناوچەکە گۆڕانی گەورە بەخۆوە دەبینێت، ئایا ئەگەر کیانی باشووری کوردستان نەبوایە، ڕۆژاوا و باکور ئێستە لەم دۆخەدا دەبوون کە هەم دیمەشق و هەم ئەنکەرە لە پاشەکشە و سەرلێشێواویدان؟
ئەو زەینە بەناو ئۆپۆزسیۆنەی هەندێک لایەن لە کوردستاندا پەرەیان پێ دا، بووە بە دەهۆڵی دڕا‌و و ناحەزترین و ناخۆشترین دەنگی لێوە دێت، بەڵام بەم حاڵەیشەوە گوێچکە و میزاجی گرووپگەلێكی پێ ڕاهێناوە، تا دەنگی دەهۆڵی دڕا‌و بە سەمفۆنیای ئازادی ببیستن، بەڵام ئەم تڕەکەڵەکە سەر ناگرێت و بڵقی سەر ئاوی ئۆپۆزیسیۆن دەمێکە تەقیوە و لای خەڵکی هوشیار پوولێک ناکات.
چۆن دەتوانین ناوی هێز یان لایەنێک بنێین ئۆپۆزیسیۆن، لە حاڵێکدا گەورەترین خواستی گەیشتنە بە دەسەڵات و بەرژەوەندی خۆی و شوێنپێی بچووکترین دیسیپلین و بنەما مەعنەوی و نیشتمانییەکانی تێدا نابینین؟
با ئەم چیرۆکە لێرەدا کۆتایی پێ بێت و ئەوەی دەیەوێت ئۆپۆزیسیۆن بێ، سەرەتا هێڵە سوورەکانی وەک کوردستان و نیشتمان و بەرژەوەندیی هاووڵاتی و... دیاری بکات و لێی تێنەپەڕێت، ئەوجا بێت ڕیکلام بۆ خۆی بکات.