قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌ركرده‌ی شیعه‌كان، له لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی "عێراقییه" هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و چه‌واشه‌كارانه دواوه، ته‌نیا بۆ بیرهێنانه‌وه گرفتی سه‌ره‌كیی عه‌قڵییه‌تی خه‌زعه‌لی و ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌و بیر ده‌كه‌نه‌وه شۆڤینییه. ئه‌و شۆڤینییه تایفییه‌ی كه بڕوای به بنه‌ماكانی هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و سازان و هه‌روه‌ها ده‌ستوور نییه. ئه‌و عه‌قڵییه‌ته بڕوای به پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانیش نییه كه حكوومه‌تی له‌سه‌ر بنیات نراوه.
خه‌زعه‌لی بڕوای به فیدراڵیزم و بنه‌مای دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی سامان نییه، بۆیه دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه بابه‌تێكی نوێ نییه، هه‌رجاره و به بیانوویه‌ك و به فه‌رمانێكی ده‌ره‌كی، دوژمنایه‌تیی خۆی بۆ گه‌لی كوردستان پێشان ده‌دات. خه‌زعه‌لی و هاوبیره‌كانی چاویان به پێشكه‌وتن و سه‌قامگیریی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت، خه‌ڵك په‌لاماره مووشه‌كی و درۆنییه‌كانی چه‌ند ساڵ پێشی میلیشیاكانی سه‌ربه خه‌زعه‌لی و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له بیر نه‌كردووه. ئه‌وكات هیچ گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له گۆڕێ‌دا نه‌بوو، ئه‌ی هۆكاری ئه‌و په‌لامارانه چی بوون؟ جگه له عه‌قڵییه‌تی شۆڤینی و خۆسه‌پاندن؟.
جیاله‌وه‌ش بڕیاری بڕینی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، تاوانێكی گه‌وره‌یه كه خه‌زعه‌لی و هاوشێوه‌كانی له پشته‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره نایاسایی و ناده‌ستوورییه‌ن، ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بێت، ده‌بێ ئه‌وانه دادگایی بكرێن كه به‌ناهه‌ق مووچه‌ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بڕن، یان به مووشه‌ك و درۆن هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌ندێك ناوچه كه به حیساب به‌شێكه له ده‌وڵه‌تی عێراق.
گرێبه‌سته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم یاسایی و به‌پێی ده‌ستوور كراون. ده‌رهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمیش دوای ئه‌وه هات كه حكوومه‌تی عێراق له ساڵی 2014 و له سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعش، بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕی، بۆیه ئه‌وه‌ی زیان له عێراق ده‌دات شۆڤینی و خۆسه‌پاندن و ته‌سكبینی و تایفه‌گه‌ری و پێشێلكردنی ده‌ستووره، نه‌ك واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه به قازانجی كوردستان و عێراق ده‌شكێته‌وه. ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌ی تا ئێسته پێڕه‌و كراوه، خه‌زعه‌لی یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی هانده‌ری سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌و سیاسه‌ته، هیچ به‌هایه‌كی بۆ سه‌روه‌ریی عێراق و چه‌مكی هاوڵاتیبوون و ده‌وڵه‌تی یاسا و ده‌ستوور نه‌هێشتووه‌ته‌وه. پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق و خه‌ڵكی عێراق و هاووڵاتییانی عێراق گرنگتره، یان ئه‌جێندا و به‌رژه‌وه‌ندیی نامۆی تر كه خه‌زعه‌لی نوێنه‌رایه‌تیی ده‌كات؟