شتێكی ئاساییه ناكۆكی له نێوان ناوه‌ند و ئه‌و هه‌رێمه فیدراڵییانه هه‌بێت كه له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین. ئه‌م ناكۆكییانه هه‌میشه له ڕێگه‌ی دادگایه‌كی باڵای ده‌ستووری و فیدراڵی یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه. له بنه‌ڕه‌تیشدا ئه‌ركی دادگا ده‌ستوورییه‌كان له وڵاتاندا، له خۆیدا ڕاڤه‌ی ده‌ستوورییه بۆ ده‌ق و یاساكان و شرۆڤه‌كردنیانه، به ئامانجی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه سیاسی و جیۆگرافی و ده‌ستوورییه‌كان، نه‌ك دادگا وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌ناو عێراقی نوێ‌دا هه‌یه، كه بۆ بێ به‌هاترین و بچووكترین پرس و بابه‌تیش، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، دانیشتن ده‌كات و ئه‌ركی یاسایانه‌ی خۆی بیر چووه‌ته‌وه و دێت له‌سه‌ر پرسێكی ساده‌ی وه‌ك كارتی بایه‌عی كۆ ده‌بێته‌وه.
بۆیه دادگای فیدراڵی له عێراق له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا به‌تایبه‌تی، له بری ئه‌وه‌ی به یه‌ك مه‌ودای یاسایی له نێوان ناوه‌ند و هه‌رێم بوه‌ستێت، به‌داخه‌وه زۆر به ڕوونی كه‌وتووه‌ته ژێر هه‌ژموونی شیعه و وڵاتێكی هه‌رێمی و بڕیار له دوای بڕیار له دژی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌رده‌كات. دادگای ده‌ستووری، یه‌كێك له ئه‌ركه بنه‌ڕه‌تی و نیشتمانییه‌كانی، پارێزگاریكردنه له ده‌ستووری وڵات، تا گره‌نتیی مافی هه‌موو ئه‌و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییانه بكات كه له چوارچێوه‌ی وڵات و له هه‌رێمه فیدراڵییه‌كان ده‌ژین. ئه‌گه‌رچی له عێراقدا به ناو ده‌ستوورێكی كارپێكراو كه له ڕاپرسییه‌كی گشتیدا ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به وردی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ده‌ستووره‌كه بوه‌ستین، ده‌بینین حكوومه‌تی ناوه‌ند نه‌ك هه‌ر پێیه‌وه پابه‌ند نابێت، به‌ڵكو پێشێلكارییه‌كی زه‌قی بڕگه و ماده‌كانیشی ده‌كات، به‌تایبه‌تیش له‌و ململانێ سیاسییه‌ی له به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، بێ ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی له‌م ڕووه‌وه هه‌ڵوێستێكی هه‌بێت.
حكوومه‌تی ناوه‌ند به‌رده‌وام دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌بێ كێشه‌كان به ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام هه‌ر خۆی هیچ به‌هایه‌كی یاسایی بۆ ئه‌و ده‌ستووره دانانێت. له ماده‌ی 15ی ده‌ستووردا هاتووه، "هه‌موو تاكێك ژیان و ئاسایش و ئازادی هه‌یه و نابێت لێیان بێبه‌ش بێت، یان سنووردار بكرێت، ته‌نیا به پێی یاسا نه‌بێت". بێگومان حكوومه‌تی عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك كار به‌و ماده‌یه له ده‌ستووری وڵات ناكات، چونكه ڕوونه هاووڵاتییانی هه‌رێم كوردستان وه‌ك هاووڵاتی عێراقی له ناوچه‌كانی باشوور نابینرێن، به‌رده‌وام پێشێكاری له بودجه و مووچه و ژیانی تاكه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان كردووه. ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و ماده‌یه بێت و هه‌مووان یه‌كسان بن، ئه‌ی بۆچی به‌رده‌وام به‌غدا مووچه وه‌ك كارتی فشار به‌رانبه‌ر به ئێمه به‌كار دێنێت؟ بۆچی 12 ساڵه به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌وه بڕاوه بێ ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی له‌م ڕووه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی یاسایی هه‌بێت و به یاسایه‌ك، ئه‌و پێشێلكارییه‌ی به‌رانبه‌ر به مافی گه‌لی كورد له عێراق ده‌كرێت، ڕابگرێت؟.
ئیتر نازانرێ ئه‌م ده‌ستووره باس له كام یه‌كسانیی نێوان تاكه‌كان له ڕووی ڕه‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌وه ده‌كات؟ ئایا حكوومه‌تی عێراق وه‌ك چۆن مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دوا ده‌خات و هه‌ر مانگێك بیانوویه‌ك بۆ ناردنی ده‌دۆزێته‌وه، تا دواجار به بڕیارێكی مه‌زاجیی وه‌زیری دارایی به ته‌واوه‌تی ڕاگیرا، به‌و شێوه‌یه‌ش مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف دوا ده‌خات؟ ڕاستییه‌كه‌ی له‌و وڵاته شێواوه، نه‌ك هه‌ر یه‌كسانی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی نییه، به‌ڵكو شوناسی به ناو عێراقی نوێ، به ته‌واوی شوناسێكی مه‌زه‌وگه‌رایانه‌یه و ئه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌دا باڵاده‌سته له حوكمڕانی، سیستمی كارگێڕی و داوده‌زگایی نییه، به‌ڵكو هه‌ژموونی شیعه‌یه و دیاریشه شیعه‌كان له ژێر كاریگه‌ریه‌تی كام وڵاتدانه!. پێ ده‌چێت ئه‌وانه‌ی له پشت دانانی ئه‌و ده‌ستووره‌وه بن، بیریان له‌وه كردبێته‌وه كه ڕۆژێك مووچه و مافی خه‌ڵكی كوردستان له ڕێگه‌ی به ناو یاسایه‌كه‌وه ببڕن، بۆیه بڕگه‌ی دووه‌می ماده‌كه باس له‌وه ده‌كات كه ته‌نیا به یاسا، تاكه‌كان له‌و مافه بێبه‌ش ده‌كرێن.
له جارنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤدا كه تا ئێسته‌ش دیارترین و كارپێكراوترین مانفێستی مرۆییانه‌یه له دنیادا، به هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌وه نه‌كراوه كه مافه تایبه‌تی و كه‌سی و خزمه‌تگوزارییه‌كان، به یاسایه‌ك و به‌پێی بڕیاری دادگای تایبه‌تمه‌ند ده‌بڕێن، ئه‌مه دژوازییه ته‌نیا له‌و وڵاته‌دا بوونی هه‌یه كه به درێژایی 100 ساڵی ڕابردوو، هه‌ڵگری هیچ كولتوورێكی سیاسیی پێشكه‌وتوو نه‌بووه، بۆیه ئه‌و سیستمه‌شی كه له دوای به‌عس له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه حوكمی ئه‌و وڵاته ده‌كات، له ڕووكه‌شدا سیستمێكی هه‌ڵبژێردراوی نوێنه‌رایه‌تیی ده‌نگی هاووڵاتییانه، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا هه‌ڵگری هه‌مان ئه‌و ئه‌قڵه پان عه‌ره‌بیزم و شۆڤێنیزمه‌یه كه سڕینه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كورد، له چوارچێوه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی عه‌ره‌ب ئامانجی سه‌ره‌كییانه. بێگومان بڕینی ماف و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانیش، ڕێگه‌یه‌كه له‌و هه‌وڵانه.
دادگای فیدراڵی به‌رده‌وام دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه گوایه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی و هه‌میشه‌یی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند، له جێبه‌جێكردنی ده‌ستووردایه و ده‌ستوور مافی گره‌نتیی هه‌مووان ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكی دادگا كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كردبوو، هاتووه. كه‌چی هه‌ر خۆی بووه‌ته به‌شێك له كێشه‌كان و قووڵتریان ده‌كاته‌وه. نه‌ناردنی مووچه دژ به هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كه‌سی و مرۆییه، به‌تایبه‌تیش فه‌رمانبه‌ران كه ژیان و گوزه‌رانیان ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و مووچه‌یه كه وه‌ریده‌گرن. وێڕای ئه‌مه‌ش نه‌ناردنی مووچه، پێچه‌وانه‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵییه كه به ژماره (224) له 21/2/2024 ده‌ریكردووه، تێیدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه نابێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به هیچ جۆرێك ڕابگیرێت.
دادگای فیدراڵی له په‌راوێزی ئه‌و بڕیاره‌وه، ده‌توانێ حكوومه‌تی عێراق پێوه‌ست بكات به ناردنی شایسته‌ی دارایی هه‌رێم، به‌ڵام چونكه دادگاكه بێلایه‌ن نییه، به یه‌ك مه‌ودا له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نه‌وه‌ستاوه، له ژێر هه‌ژموونگه‌رایی شیعه‌دایه، ئیتر كاری ده‌ستوورییانه‌ی خۆی بیر چووه‌ته‌وه، بگره به ئه‌نقه‌ست ڕه‌وایه‌تی ده‌داته ئه‌و پێشێلكارییه‌ی حكوومه‌تی به‌غدا، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یبینین كه هه‌مووان له چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی دادگا بوون له‌باره‌ی مووچه‌ی مانگی ئایار و نووسراوه‌كه‌ی ته‌یف سامی تا فه‌رمانسالارییه‌ك ده‌ر بكات، كه‌چی ئه‌ندامه‌كانی ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه، كه ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی نابه‌رپرسیاریه‌تیی یاسایی و نیشتمانی و مرۆییه به‌رانبه‌ر به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم. ئه‌م ده‌ست له دادگای فیدراڵی به‌شێكه له كێشه‌كان
سدیق سه‌عید ڕواندزی
شتێكی ئاساییه ناكۆكی له نێوان ناوه‌ند و ئه‌و هه‌رێمه فیدراڵییانه هه‌بێت كه له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین. ئه‌م ناكۆكییانه هه‌میشه له ڕێگه‌ی دادگایه‌كی باڵای ده‌ستووری و فیدراڵی یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه. له بنه‌ڕه‌تیشدا ئه‌ركی دادگا ده‌ستوورییه‌كان له وڵاتاندا، له خۆیدا ڕاڤه‌ی ده‌ستوورییه بۆ ده‌ق و یاساكان و شرۆڤه‌كردنیانه، به ئامانجی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه سیاسی و جیۆگرافی و ده‌ستوورییه‌كان، نه‌ك دادگا وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌ناو عێراقی نوێ‌دا هه‌یه، كه بۆ بێ به‌هاترین و بچووكترین پرس و بابه‌تیش، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، دانیشتن ده‌كات و ئه‌ركی یاسایانه‌ی خۆی بیر چووه‌ته‌وه و دێت له‌سه‌ر پرسێكی ساده‌ی وه‌ك كارتی بایه‌عی كۆ ده‌بێته‌وه.
بۆیه دادگای فیدراڵی له عێراق له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا به‌تایبه‌تی، له بری ئه‌وه‌ی به یه‌ك مه‌ودای یاسایی له نێوان ناوه‌ند و هه‌رێم بوه‌ستێت، به‌داخه‌وه زۆر به ڕوونی كه‌وتووه‌ته ژێر هه‌ژموونی شیعه و وڵاتێكی هه‌رێمی و بڕیار له دوای بڕیار له دژی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌رده‌كات. دادگای ده‌ستووری، یه‌كێك له ئه‌ركه بنه‌ڕه‌تی و نیشتمانییه‌كانی، پارێزگاریكردنه له ده‌ستووری وڵات، تا گره‌نتیی مافی هه‌موو ئه‌و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییانه بكات كه له چوارچێوه‌ی وڵات و له هه‌رێمه فیدراڵییه‌كان ده‌ژین. ئه‌گه‌رچی له عێراقدا به ناو ده‌ستوورێكی كارپێكراو كه له ڕاپرسییه‌كی گشتیدا ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به وردی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ده‌ستووره‌كه بوه‌ستین، ده‌بینین حكوومه‌تی ناوه‌ند نه‌ك هه‌ر پێیه‌وه پابه‌ند نابێت، به‌ڵكو پێشێلكارییه‌كی زه‌قی بڕگه و ماده‌كانیشی ده‌كات، به‌تایبه‌تیش له‌و ململانێ سیاسییه‌ی له به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، بێ ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی له‌م ڕووه‌وه هه‌ڵوێستێكی هه‌بێت.
حكوومه‌تی ناوه‌ند به‌رده‌وام دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌بێ كێشه‌كان به ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام هه‌ر خۆی هیچ به‌هایه‌كی یاسایی بۆ ئه‌و ده‌ستووره دانانێت. له ماده‌ی 15ی ده‌ستووردا هاتووه، "هه‌موو تاكێك ژیان و ئاسایش و ئازادی هه‌یه و نابێت لێیان بێبه‌ش بێت، یان سنووردار بكرێت، ته‌نیا به پێی یاسا نه‌بێت". بێگومان حكوومه‌تی عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك كار به‌و ماده‌یه له ده‌ستووری وڵات ناكات، چونكه ڕوونه هاووڵاتییانی هه‌رێم كوردستان وه‌ك هاووڵاتی عێراقی له ناوچه‌كانی باشوور نابینرێن، به‌رده‌وام پێشێكاری له بودجه و مووچه و ژیانی تاكه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان كردووه. ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌و ماده‌یه بێت و هه‌مووان یه‌كسان بن، ئه‌ی بۆچی به‌رده‌وام به‌غدا مووچه وه‌ك كارتی فشار به‌رانبه‌ر به ئێمه به‌كار دێنێت؟ بۆچی 12 ساڵه به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌وه بڕاوه بێ ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی له‌م ڕووه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی یاسایی هه‌بێت و به یاسایه‌ك، ئه‌و پێشێلكارییه‌ی به‌رانبه‌ر به مافی گه‌لی كورد له عێراق ده‌كرێت، ڕابگرێت؟.
ئیتر نازانرێ ئه‌م ده‌ستووره باس له كام یه‌كسانیی نێوان تاكه‌كان له ڕووی ڕه‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌وه ده‌كات؟ ئایا حكوومه‌تی عێراق وه‌ك چۆن مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دوا ده‌خات و هه‌ر مانگێك بیانوویه‌ك بۆ ناردنی ده‌دۆزێته‌وه، تا دواجار به بڕیارێكی مه‌زاجیی وه‌زیری دارایی به ته‌واوه‌تی ڕاگیرا، به‌و شێوه‌یه‌ش مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف دوا ده‌خات؟ ڕاستییه‌كه‌ی له‌و وڵاته شێواوه، نه‌ك هه‌ر یه‌كسانی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی نییه، به‌ڵكو شوناسی به ناو عێراقی نوێ، به ته‌واوی شوناسێكی مه‌زه‌وگه‌رایانه‌یه و ئه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌دا باڵاده‌سته له حوكمڕانی، سیستمی كارگێڕی و داوده‌زگایی نییه، به‌ڵكو هه‌ژموونی شیعه‌یه و دیاریشه شیعه‌كان له ژێر كاریگه‌ریه‌تی كام وڵاتدانه!. پێ ده‌چێت ئه‌وانه‌ی له پشت دانانی ئه‌و ده‌ستووره‌وه بن، بیریان له‌وه كردبێته‌وه كه ڕۆژێك مووچه و مافی خه‌ڵكی كوردستان له ڕێگه‌ی به ناو یاسایه‌كه‌وه ببڕن، بۆیه بڕگه‌ی دووه‌می ماده‌كه باس له‌وه ده‌كات كه ته‌نیا به یاسا، تاكه‌كان له‌و مافه بێبه‌ش ده‌كرێن.
له جارنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤدا كه تا ئێسته‌ش دیارترین و كارپێكراوترین مانفێستی مرۆییانه‌یه له دنیادا، به هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌وه نه‌كراوه كه مافه تایبه‌تی و كه‌سی و خزمه‌تگوزارییه‌كان، به یاسایه‌ك و به‌پێی بڕیاری دادگای تایبه‌تمه‌ند ده‌بڕێن، ئه‌مه دژوازییه ته‌نیا له‌و وڵاته‌دا بوونی هه‌یه كه به درێژایی 100 ساڵی ڕابردوو، هه‌ڵگری هیچ كولتوورێكی سیاسیی پێشكه‌وتوو نه‌بووه، بۆیه ئه‌و سیستمه‌شی كه له دوای به‌عس له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه حوكمی ئه‌و وڵاته ده‌كات، له ڕووكه‌شدا سیستمێكی هه‌ڵبژێردراوی نوێنه‌رایه‌تیی ده‌نگی هاووڵاتییانه، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا هه‌ڵگری هه‌مان ئه‌و ئه‌قڵه پان عه‌ره‌بیزم و شۆڤێنیزمه‌یه كه سڕینه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كورد، له چوارچێوه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی عه‌ره‌ب ئامانجی سه‌ره‌كییانه. بێگومان بڕینی ماف و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانیش، ڕێگه‌یه‌كه له‌و هه‌وڵانه.
دادگای فیدراڵی به‌رده‌وام دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه گوایه چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی و هه‌میشه‌یی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند، له جێبه‌جێكردنی ده‌ستووردایه و ده‌ستوور مافی گره‌نتیی هه‌مووان ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكی دادگا كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كردبوو، هاتووه. كه‌چی هه‌ر خۆی بووه‌ته به‌شێك له كێشه‌كان و قووڵتریان ده‌كاته‌وه. نه‌ناردنی مووچه دژ به هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كه‌سی و مرۆییه، به‌تایبه‌تیش فه‌رمانبه‌ران كه ژیان و گوزه‌رانیان ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و مووچه‌یه كه وه‌ریده‌گرن. وێڕای ئه‌مه‌ش نه‌ناردنی مووچه، پێچه‌وانه‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵییه كه به ژماره (224) له 21/2/2024 ده‌ریكردووه، تێیدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه نابێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به هیچ جۆرێك ڕابگیرێت.
دادگای فیدراڵی له په‌راوێزی ئه‌و بڕیاره‌وه، ده‌توانێ حكوومه‌تی عێراق پێوه‌ست بكات به ناردنی شایسته‌ی دارایی هه‌رێم، به‌ڵام چونكه دادگاكه بێلایه‌ن نییه، به یه‌ك مه‌ودا له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نه‌وه‌ستاوه، له ژێر هه‌ژموونگه‌رایی شیعه‌دایه، ئیتر كاری ده‌ستوورییانه‌ی خۆی بیر چووه‌ته‌وه، بگره به ئه‌نقه‌ست ڕه‌وایه‌تی ده‌داته ئه‌و پێشێلكارییه‌ی حكوومه‌تی به‌غدا، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یبینین كه هه‌مووان له چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی دادگا بوون له‌باره‌ی مووچه‌ی مانگی ئایار و نووسراوه‌كه‌ی ته‌یف سامی تا فه‌رمانسالارییه‌ك ده‌ر بكات، كه‌چی ئه‌ندامه‌كانی ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه، كه ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی نابه‌رپرسیاریه‌تیی یاسایی و نیشتمانی و مرۆییه به‌رانبه‌ر به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم. ئه‌م ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌یه، كارێك نییه بێ پلان، به‌ڵام ده‌بێ ڕوون بێت بۆ هه‌مووان كه ئه‌مه له سۆنگه‌ی په‌لاماره‌كانی ئیسرائیله بۆ سه‌ر ئێران و له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه ئه‌و بڕیاره دراوه، كه مه‌به‌ست لێی چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه، دوای ئه‌وه‌ی كێشه‌كه كه‌وته دادگای فیدراڵی. ئه‌گه‌ر نا ئه‌ندامانی دادگای فیدراڵی، ده‌یانتوانی سه‌ره‌تا بڕیار له‌باره‌ی مووچه‌وه بده‌ن، ئیتر دوای كۆتاهاتنی دادبینییه‌كانی دادگا، ئه‌وكات ده‌ست له كار بكێشنه‌وه، به‌ڵام به ئه‌نقه‌ست و له ژێر كاریگه‌ریی فشاره‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌تییه‌ك بداته نووسراوه‌كه‌ی ته‌یف سامی، ئه‌و هه‌نگاوه‌یان نا كه ته‌نا دژ به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه.
له عێراقدا چونكه به درێژایی مێژووی دروستبوونی ئه‌زموونی كاری دادگایانه نه‌بووه، هه‌میشه دادگاكان ده‌سكه‌لای ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان بوونه، بۆیه دادگای فیدراڵیش ئه‌گه‌رچی له ڕووكه‌شدا ده‌یه‌وێت وه‌ك سه‌ربه‌خۆیه‌ك خۆی وێنا بكات، به‌ڵام به وردبوونه‌وه‌مان له ماهییه‌تی كاركردنی، تێده‌گه‌ین كه بڕیاره‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندیی حكوومه‌تی ناوه‌نده و بووه‌ته به‌شێك له كێشه و ململانێ و ئه‌جێندای سیاسیی حكوومه‌تی ناوه‌ندی.دواجاریش تا مووچه‌ی له به‌غداوه بێت، ئه‌و بیانووه سیاسییانه هه‌ر ده‌مێنن، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌رێمی كوردستان، كارتی سوور له به‌رانبه‌ر به‌غدا به‌رز بكاته‌وه و ڕیفراندۆم بخاته بواری كردارییه‌وه به ته‌واوی و جیابوونه‌وه‌ی خۆی له عێراق ڕابگه‌یه‌نێت.
، كارێك نییه بێ پلان، به‌ڵام ده‌بێ ڕوون بێت بۆ هه‌مووان كه ئه‌مه له سۆنگه‌ی په‌لاماره‌كانی ئیسرائیله بۆ سه‌ر ئێران و له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه ئه‌و بڕیاره دراوه، كه مه‌به‌ست لێی چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه، دوای ئه‌وه‌ی كێشه‌كه كه‌وته دادگای فیدراڵی. ئه‌گه‌ر نا ئه‌ندامانی دادگای فیدراڵی، ده‌یانتوانی سه‌ره‌تا بڕیار له‌باره‌ی مووچه‌وه بده‌ن، ئیتر دوای كۆتاهاتنی دادبینییه‌كانی دادگا، ئه‌وكات ده‌ست له كار بكێشنه‌وه، به‌ڵام به ئه‌نقه‌ست و له ژێر كاریگه‌ریی فشاره‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌تییه‌ك بداته نووسراوه‌كه‌ی ته‌یف سامی، ئه‌و هه‌نگاوه‌یان نا كه ته‌نا دژ به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه.