هاتنه‌دیی ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه نه‌ك هه‌ر بۆ هیندستان، به‌ڵكو بۆ كوردستانیش خه‌ونی حوشتره. یه‌كگرتووی ئیسلامی و ئیخوانییه‌كان به‌گشتی خۆیان باش له‌وه تێگه‌یشتوون كه خۆریان له ناوچه‌كه له ئاوابووندایه. جوان له‌وه تێگه‌یشتوون كه مه‌حاڵه ببنه جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵك و بڕوای ده‌نگده‌رانی كوردستان، بۆیه وه‌ك شێت هه‌موو هه‌وڵێك تاقی ده‌كه‌نه‌وه تا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێ بكه‌ن. رۆژێك ده‌بنه وه‌رگێڕی سوودانی و رۆژێك ده‌بنه گوته‌بێژی كیلابی.
ئه‌گه‌ر یه‌كگرتووی ئیسلامی له كوردستان له خه‌وندا حوكمی له هیندستان بكردایه، حاجی كاروانی ده‌كرد به شارۆخان و كه‌مال حه‌سه‌نی ده‌كرد به حه‌سه‌ن به‌نا و موسه‌نا ئه‌مینی ده‌كرد به عه‌بدولكه‌لام و جه‌مال كۆچه‌ریشی ده‌كرد به سه‌لمان خان .
یه‌كگرتووی ئیسلامی له كوردستان تا ئێسته به پرۆگرامه ئیخوانییه‌كه‌ی كه كار له‌سه‌ر وه‌ته‌ری نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی ده‌كات و له هه‌ردووكیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. كاتێك قسه له‌سه‌ر نه‌ته‌وایه‌تی ده‌كات، خۆی له خۆیدا نه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌ڕینه و حزبێكه هاتووه‌ته سه‌ر سفره‌ی حازر، ئه‌گه‌ر داشیبماڵی تۆزقاڵێك هه‌ستی كوردایه‌تیی تێدا به‌دی ناكه‌ی. كه دێیته سه‌ر ئاین، نه‌ك هه‌ر خزمه‌ت، بگره گه‌وره‌ترین لێدانی له ئاینی پیرۆزی ئیسلام داوه. ئاخر ئه‌وان به ناوی ئاین ده‌نگ بۆ كورسی و پاره كۆ ده‌كه‌نه‌وه. ئیتر ئه‌و زه‌مانه گوزه‌شت خه‌ڵك ده‌نگتان پێ بدات و سه‌رنج و به‌زه‌یی خه‌ڵك به‌ناوی ئاین بۆ خۆتان ڕابكێشن.
یه‌كگرتوو له دوایین هه‌ڵمه‌تی میدیایی له كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كه‌ی رقه‌كانی به‌رانبه‌ر به پارتی و حكوومه‌تی هه‌رێمی تێپه‌ڕی و ئه‌مجاره هێرشی میدیاییان بۆ سه‌ر حكوومه‌تی هیندستان ده‌ست پێ كردووه. زۆر به نه‌فه‌س و هاوئاوازێكی پاكستانییانه هێرشیان ده‌ست پێ كردووه بۆ سه‌ر حكوومه‌تی هیندستان وه‌ك ئه‌وه وابێت كه ئه‌وان مه‌رجه‌عی باڵای ئیسلامین له دنیا.
یه‌كگرتوو خه‌ونی بینیوه و وایزانیوه له هیندستان ئۆپۆزسیۆنه، ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی له حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته گرتووه به‌وه‌ی كه رێگریی له مسوڵمانان ده‌كات نوێژ بكه‌ن! له كاتێكدا هیندستان وڵاتی فره‌ئاین و ئاینزاكانه و هیچ ده‌مارگیری و گرفتی ئاینی له‌و وڵاته‌دا نییه.
بڕوا ناكه‌م به هه‌موو حزبه‌كانی ئیخوان موسلیمین و وه‌ته‌ن عه‌ره‌بی و مه‌لاكانیان له هه‌موو وڵاتانی دنیا و به یه‌كگرتووی ئیسلامی له كوردستانیش، بارته‌قای شارۆخان كه ئه‌كته‌رێكی مسوڵمانه له هیندستان، خزمه‌تیان به ئاینی ئیسلام كردبێت.
دوو مانگ پێشتر له كۆنفرانسی وێڤسی نێوده‌وڵه‌تی بووم له شاری مۆمبای، له به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی هیندستان، شارۆخان وه‌ك میوانی سه‌ره‌كی به‌شداربوو پرۆگرامه‌كه‌ی كرده‌وه. بناریندرا مۆدی سه‌رۆكی وڵات پشتگیرییه‌كی زۆری لێ ده‌كات. ئه‌و بارته‌قای هه‌موو حزبه ئیسلامییه‌كانی دنیا جه‌ماوه‌ر و هه‌واداری هه‌یه و بارته‌قای هه‌مووشیان كاری خێرخوازی ده‌كات. شارۆخان له ڕێگه‌ی سینه‌مای بۆڵیوودی هیندستان، به فیلمی my name is khan گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به ئاینی ئیسلام كرد.
له كاتێكدا دوای ته‌قینه‌وه‌ی ١١ی سێپتێمبه‌ر، گرووپه توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك ئیخوان و قاعیده خه‌ریك بوو ئابڕووی ئیسلام ببه‌ن، له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا مسوڵمانان وایان لێ هات نه‌یانده‌وێرا له‌ناو خه‌ڵك نوێژ بكه‌ن. به‌ڵام شارۆخان ته‌نیا به‌و فیلمه گوتی من مسوڵمانم و ناوم خانه و تیرۆرست نیم، ئه‌وانه‌ش نوێنه‌رایه‌تیی ئێمه ناكه‌ن. ئه‌و فیلمه بووه هێما بۆ مسوڵمانانی دنیا و هۆڵی سینه‌ماكانی وڵاتانی هه‌ژاند.
هه‌ر له سه‌روبه‌ندی كۆڕبه‌ندی وێڤس له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مۆمبای، كاتێك ویستم بگه‌ڕێمه‌وه بۆ نیودیلهی، له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی فه‌ریزه‌ی حه‌ج بوو، بینیم حكوومه‌تی هیندستان ده‌رگایه‌كی تایبه‌تی بۆ حاجیانی وڵاته‌كه داناوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ ڕاوه‌ستان و نۆره‌گرتن یه‌كسه‌ر بچنه ژووره‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه رێزگرتن له ئاینی ئیسلام نه‌بێت چییه؟
من پرسیارێك له یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌كه‌م، تا ئێسته بینیوتانه هیج مسوڵمانێك له‌به‌ر ئاینه‌كه‌ی له كوردستان یان له هیندستان هه‌ڵاتبێت و ئاواره بووبێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له غه‌زه و سووریا و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئیخوان موسلمین ده‌ستێوه‌ردانی تێدا ده‌كه‌ن؟.
یه‌كگرتووی ئیسلامی له كوردستان باش ده‌زانێت كه پێوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و وڵاتی هیندستان له ئاستێكی زۆرباشدایه. سه‌رۆكی حكوومه‌ت په‌یامی سه‌ره‌خۆشی بۆ حكوومه‌تی هیندستان نارد له به‌رانبه‌ر ئه‌و فڕۆكه سه‌رنشینه‌ی تێكشكا و بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی سڤیل.
ته‌نیا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم، كۆبوونه‌وه‌ی زۆرباش و ئه‌رێنییان له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتیی هیندستان له كوردستان هه‌بووه. كه‌چی یه‌كگرتووی ئیسلامی به ئاوازێكی پاكستانییانه، مه‌به‌ستیه‌تی به ده‌سته‌خوشكه ئیخوانییه‌كانی بڵێت، بزانه من چۆن له میدیای خۆم له‌ناو كوردستان كاریگه‌ریتان بۆ دروست ده‌كه‌م له‌ناو خه‌ڵك. ئاخر ئه‌وانه نازانن ئاسنی سارد ده‌كوتن و خه‌ڵكی كوردستان به‌م جۆره پروپاگه‌نده‌یه‌ی ئه‌وان بڕوا ناكات.