سه‌ردانی ڕابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی كورد سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی بۆ فڕه‌نسا و كردنه‌وه‌ی پیاده‌ڕۆیه‌ك به ناوی "پێشمه‌رگه"، نموونه‌یه‌كی زیندووه له گرنگیدان به هه‌موو هه‌نگاوێك كه خزمه‌ت به دۆزی كوردی ده‌كات، هه‌رچه‌نده تابلۆكه بچو‌وكیش بێت. ئه‌م هه‌نگاوه ده‌ربڕینی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و بیركردنه‌وه ستراتیجییه‌یه كه سه‌رۆك بارزانی له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كورددا پێڕه‌وی ده‌كات.
گرنگیی سیمبولی ئه‌م سه‌ردانه
سه‌رۆك بارزانی به ئاماده‌بوونی خۆی له كاتی كردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌قامه، په‌یامێكی ڕوونی نارد به‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێك بۆ خزمه‌تی كورد بچووك نییه، گه‌لێگی زیندوو به گه‌وره‌یی پێشوازیی لێ ده‌كات و ده‌یگۆڕێ بۆ تابلۆی ناسینه‌وه‌ی كوردایه‌تی، به‌تایبه‌ت شه‌قامێك له دڵی پایته‌ختی فڕه‌نسای پێشڕه‌وی ئه‌وروپاوه به ناوی "پێشمه‌رگه" ده‌كرێ، كورد ته‌نیا نییه و خه‌باته‌كه‌ی سه‌رنجی دنیای مۆدێرنی ڕاكێشاوه.
ئه‌م بڕیاره هه‌روه‌ها ده‌ربڕینی ڕێزگرتنه له رۆڵی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژ به تیرۆردا، به‌تایبه‌تی له شه‌ڕی دژ به داعش كه تێیدا پێشمه‌رگه، رۆڵێكی به‌رچاو و قاره‌مانانه‌ی گێڕا له پاراستنی نه‌ك هه‌ر خاكی كوردستان، به‌ڵكو پاراستنی خاكی عێراق و پاراستنی مرۆڤایه‌تی و به‌هاكانی دیموكراسی.
بینینی ستراتیجی سه‌رۆك بارزانی
سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ فڕه‌نسا، نیشانه‌ی ئه‌و ڕوونبینییه‌یه كه له كاری نه‌ته‌وه‌یی خۆیدا هه‌یه‌تی. ئه‌و باش ده‌زانێت كوردایه‌تی له دنیای نوێ‌دا، هه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه‌وه به‌هێزتر ده‌كرێت. كاتێك شه‌قامێك له پاریس به ناوی پێشمه‌رگه ده‌ناسێنرێت، ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه ناوی كورد و خه‌باته‌كه‌ی بۆ ئازادی، ده‌بێته به‌شێك له ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكی پاریس و گه‌شتیاران.
ئه‌م جۆره كارانه ئامرازن بۆ دروستكردنی هه‌ست و دۆخێكی ئه‌رێنی لای كورد. بیرهێنانه‌وه‌ی وڵاتانیشه كه كورد چاوی له زیاتره و ئامانجه‌كانی گه‌وره‌ترن، بۆیه ئه‌م چالاكییه ده‌چێته ناو وڵاتان و دواتر ده‌توانێت كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی هه‌بێت له‌سه‌ر بڕیاره سیاسییه‌كانی حكوومه‌ته‌كانیان. سه‌رۆك بارزانی به‌م هه‌نگاوه پێشانی دا كه ڕێگه‌ی دیپلۆماسی و كولتوور، هه‌مان گرنگی شه‌ڕی تیرۆر و پێشمه‌رگایه‌تیی هه‌یه له قۆناغی جیاوازدا.
له ڕوانگه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، ئه‌م سه‌ردانه گرنگیی زۆری هه‌یه بۆ چه‌ند هۆكارێك:
یه‌كه‌م: په‌سندكردنی ڕۆڵی ئه‌كته‌ری ناده‌وڵه‌تی: كردنه‌وه‌ی شه‌قامی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی شاره‌وانیی پاریسه‌وه، واتای ئه‌وه‌یه فڕه‌نسا به فه‌رمی ناسینه‌وه‌ی كار و خه‌باتی پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌مه‌یش جۆرێكه له په‌سندكردنی سیاسی.
دووه‌م: به‌هێزكردنی پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی: ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه یارمه‌تیده‌ر ده‌بن له به‌هێزكردنی پێگه‌ی كورد له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا، كه ده‌توانێت كاریگه‌ریی هه‌بێت له داهاتوودا له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كورد.
سێیه‌م: نه‌رمه‌هێز: به‌كارهێنانی "نه‌رمه‌هێز" له پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، بووه‌ته به‌شێكی گرنگ له ستراتیجی نوێی دیپلۆماسی. سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌قامه، نموونه‌یه‌كی باشه له به‌كارهێنانی ئه‌م ئامرازه.
ده‌ره‌نجامی ستراتیجی
ئه‌مجۆره سه‌ردانانه به‌شێكن له ستراتیجی درێژخایه‌نی كۆمه‌ڵگه بۆ پێشاندانی پێگه‌ی كورد. كاتێك سه‌رۆك بارزانی كات و وزه ته‌رخان ده‌كات بۆ كردنه‌وه‌ی شه‌قامێكی بچووك، ئه‌و په‌یامێك ده‌نێرێت به‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه ناوی كوردی تێدایه، به‌هایه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه لای نه‌ته‌وه‌كه‌ی.
ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه پێشانی ده‌دات كه به‌ره‌وپێشچوونی دۆزی كورد ته‌نیا به هه‌نگاوه گه‌وره‌كان ناكرێت، به‌ڵكو به كۆكردنه‌وه‌ی ده‌یان هه‌نگاوی بچو‌وكیش، ده‌چێته سه‌ر چیایه‌ك كه لووتكه‌ی ئاواته‌كانی گه‌لێكی پێوه به‌نده، بۆیه هه‌ر شه‌قامێك، هه‌ر یاده‌وه‌رییه‌ك، هه‌ر ڕۆژێكی نیشتمان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵایه‌ك، هه‌مووی به‌شێكن له‌و ستراتیجه گشتییه.
كه‌واته ده‌توانین بڵێین له ئه‌نجامدا سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ فڕه‌نسا و كردنه‌وه‌ی شه‌قامی پێشمه‌رگه، خوێندنه‌وه‌یه‌كی قووڵی ده‌وێت له گرنگی سیمبولی و ستراتیجی. ئه‌م هه‌نگاوه پێشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆك بارزانی وه‌ك ڕابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی كورد، گرنگی به هه‌موو ئه‌و ڕێگایانه ده‌دات كه ده‌توانن خزمه‌ت به داهاتووی گه‌لی كورد بكه‌ن. ئه‌م جۆره سه‌ردانانه پێشانی ده‌ده‌ن كه ڕێگه‌ی گه‌یشتن به مافه‌كانی گه‌لی كورد، هه‌ر به شه‌ڕ و توندوتیژییه‌وه ناكرێت، به‌ڵكو به دیپلۆماسی و كولتوور و لۆبیكردنیش ده‌توانێت هه‌نگاوی گرنگ هه‌ڵبگیرێت. بۆیه ئه‌م سه‌ردانه نموونه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا خزمه‌ت به دۆزه‌كه‌مان بكه‌ین.