هیگڵ باوه‌ڕی وابوو مێژوو "ڕۆحی ئازادی”یه و له فه‌رهه‌نگ و هه‌ڵوێسته‌كانی نه‌ته‌وه‌كاندا خۆی ده‌رده‌خات. خه‌باتی كورد (شۆڕش و تێكۆشان بۆ ماف و ئازادی)، له‌ناو ئه‌م چه‌مكه‌دا سه‌رۆك بارزانی وه‌ك سه‌ركرده‌ی شۆڕشگێڕان و خه‌باتگێڕی نه‌ته‌وه‌یی، خۆری مێژووی نوێی كوردستانه.
خه‌باتی بارزانی ته‌نیا كرده‌یه‌كی سیاسیی یان بۆ كاتێكی دیاریكراو نه‌بووه و نییه، به‌ڵكو وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامی هه‌وڵدان بۆ ئازادی و پاراستنی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورده، خه‌باتی كورد به قوربانیدانه گه‌وره‌كان، ڕێگه‌ی خۆی ڕۆشن كردووه و نه‌وه‌ستاوه تا گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتن.
له‌ناو ئه‌م پرۆسه مێژووییه‌دا، سه‌رۆك بارزانی وه‌ك سیمبول و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م خه‌باته، نیشانه‌یه‌كی به‌رچاوه له به‌رده‌وامی خواستی نه‌ته‌وه‌یه‌ك، بۆ ئازادی و سوودوه‌رگرتن له هه‌ر ده‌رفه‌تێك بۆ پێشاندانی به‌ها به‌رزه‌كانی و نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و خواسته‌ی كه گه‌لێكی شه‌یدای ئازادی و پێكه‌وه‌ژیان، به بایه‌خه‌وه پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌ری دۆسته‌كانی ده‌كات.
نیچه ده‌ڵێت: مرۆڤ ده‌بێت خۆی به‌رز بكات بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ژیانێكی ئارام و به‌رز و شایسته‌ی هه‌بێت. ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه به‌ها و قوربانیدانی ده‌وێ. قوربانی و خه‌باتی بارزانی وه‌ك وه‌ستانه‌وه‌ی كورده له به‌رزیدا، یان هه‌وڵدانه بۆ گه‌یشتن به‌و به‌رزاییه، بۆیه ئه‌و شه‌یداییه‌یه وایكردووه زۆر قۆناغ هه‌بووه هیواكانی كورد ته‌نیا له ئه‌شكه‌وتێكدا بووه، یاخۆ لای مه‌فره‌زه‌یه‌كی چه‌ند كه‌سیی پێشمه‌رگه بووه، به‌ڵام ئامانجه‌كانی پشته‌وه‌ی به‌رز و شكۆداره و گه‌یشتووه به جۆرێك له ئازادی، به‌ڵام هێشتا كه‌ناری ئارام نییه و ده‌بێ تێ‌بكۆشین.
سه‌رۆك بارزانی خۆی و ته‌مه‌ن و ژیانی كرد به قوربانی خاك و نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌ی، ئه‌م بوونه نه‌ته‌وه‌ییه، بارزانی كردووه به كه‌سایه‌تییه‌كی مێژووكرد و ژیانی ئه‌وی له تاكێكی خه‌باتكاره‌وه بۆ باوه‌ڕێكی گه‌وره‌تر گۆڕیوه كه خه‌می گشتی و گه‌یشتنه به ئازادی، بۆیه ژیانی سه‌رۆك بارزانی له دوو ڕه‌هه‌نده‌وه ده‌بینرێت:
1. ڕه‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی: پاراستنی خاك و نه‌ته‌وه و كوردستان، له دوژمنان و هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی.
2. ڕه‌هه‌ندی مرۆڤدۆستی: به‌رزكردنه‌وه‌ی باوه‌ڕی تاكی كورد به ئازادی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ژێرده‌ستی به شێوه‌یه‌كی گشتی.
ئه‌گه‌ر به ڕامانی هیگڵ، مێژوو "ڕۆحی ئازادی” بێت، ئه‌وه سه‌رۆك بارزانی یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و هه‌ست و هێزه نه‌ته‌وه‌یی و فه‌رهه‌نگییه‌ی كه له ناو مێژوو و هه‌ستی كورددا بوو، دووباره نوێی كرده‌وه و به‌رز بووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی خه‌بات و ئازادی.
ئه‌گه‌ر به ڕامانی نیچه، مرۆڤ ده‌بێت به‌رز بێت به‌هۆی قوربانی، ئه‌وا سه‌رۆك بارزانی به ژیان و خه‌باتی خۆی ده‌ستی پێ كرد و ئه‌و باوه‌ڕه قووڵه‌ی كه به نه‌ته‌وه‌كه‌ی و گه‌یشتن به ئازادی هه‌یه‌تی، ئه‌وپه‌ڕی به‌رزییه‌كه‌یه، بۆیه له هیچ وێستگه و ته‌مه‌نێكدا ماندوو نه‌بووه بۆ به‌ده‌مه‌وچوونی هه‌ر سه‌ركرده و گه‌لێكی دنیا كه كورد وه‌ك خۆی بناسێت، ئه‌ویش به بینینی به‌هاكانی ئه‌م گه‌له كه هیچ چه‌ك و تواندنه‌وه‌یه‌ك ساردی نه‌كرده‌وه له خه‌بات بۆ مافه‌كانی و یه‌كسانیی له‌گه‌ڵ مرۆڤی وڵاتانی تر.
ڕێگه‌مان ڕۆشنه و كوردستان ده‌گات به ئامانجه‌كانی، له‌به‌رئه‌وه‌ی داوای هیچی زیاده‌ی نه‌كردووه، جگه له‌وه‌ی گه‌لێكی ژیاندۆست و شه‌یدای خۆبه‌ڕێوه‌بردن و ره‌تكردنه‌وه‌ی ژێرده‌سته‌ییه.