چه‌مكی نوێنه‌رایه‌تیكردن، یه‌كێكه له‌و چه‌مكه سۆسیۆ سیاسییانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، به‌تایبه‌تیش له دوای دروستبوونی ئۆپۆزسیۆنێكی پۆپۆلیستی و نانیشتمانی، له به‌رده‌م شێواندن و تێكدانێكی گه‌وره‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هزریدایه. به‌و مانایه‌ی هه‌ر هێز و لایه‌نێك، یان ڕێكخراو ئه‌نجوومه‌نێك، بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌تی یاسایی و جه‌ماوه‌رییان هه‌بێت، دێن باس له نوێنه‌رایه‌تیكردنی خه‌ڵك و ئه‌و توێژه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییانه ده‌كه‌ن كه له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌ییه‌وه، به‌شێكن له واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه.
بێگومان سه‌ره‌تایترین بنه‌مای نوێنه‌رایه‌تیكردن، خۆی له ڕه‌وایه‌تیی یاساییانه ده‌بینێته‌وه و ئه‌م ڕه‌وایه‌تییه‌ش، به بێ متمانه‌پێدانێكی كه‌سی و جه‌ماوه‌رییانه بوونی نییه. میكانیزمی هه‌ره دیار و بنچینه‌یی نوێنه‌رایه‌تیكردن، خۆی له پرۆسه‌ی ده‌ستنیشانكردنی نوێنه‌رایه‌تی، له ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ڕه‌وایه‌تی یاسایی و ده‌نگییه‌وه ده‌بینێته‌وه! به‌ده‌ر له‌مه، شتێك نییه به ناوی نوێنه‌رایه‌تی، بۆیه نه‌ك هه‌ر نابێت ڕێگه به ئه‌نجوومه‌نێك، هێزێك، ڕێكخراوێك و سه‌ندیكایه‌ك، له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بدرێت لافی نوێنه‌رایه‌تی لێ بدات، به‌ڵكو ده‌بێ ڕێكاریی یاساییشی له به‌رانبه‌ردا بگیرێته‌به‌ر، چونكه بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌تییه‌كی پیشه‌یی و جه‌ماوه‌ریی یاساییانه‌ی هه‌بێت، دێت به ناوی توێژێكی دیاریكراوه‌وه هه‌ڵوێست ده‌نوێنێت و گوتاری نانیشتمانییانه ده‌رده‌بڕێت.
له‌و سۆنگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر بپرسین، به‌پێی كام هه‌ڵبژاردن، ڕه‌وایه‌تی یاسایی و پیشه‌ییانه، به ناو ئه‌نجوومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی بوونه‌ته نوێنه‌ری مامۆستایان، ئه‌وا بێگومان ئه‌وان خۆشیان هیچ وه‌ڵامێكیان پێ نییه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و ڕه‌وایه‌تییه‌یان نییه، كه‌واتا مافی ئه‌وه‌یان له كوێ بوو، به ناوی هه‌موو مامۆستایان قسه بكه‌ن و لێدوان بده‌ن؟ ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه له ده‌ستپێكی خوێندنی ئه‌مساڵدا، به‌داخه‌وه له ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی زۆر ئاستنزم و نانیشتمانییانه، به زمانێكی توند و دوور له پیشه و په‌یامی پیرۆزی مامۆستایه‌تی، داده‌به‌زێته سه‌ر مامۆستایان و زۆر به ڕوونی وه‌ك هه‌ر هێزێكی سیاسی پۆپۆلیستییانه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ر مامۆستایه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وان نه‌بێت، ئه‌وا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدایه و بێ هه‌ڵوێست و نابه‌رپرسیارانه‌یه و ته‌نانه‌ت به دیاریكراوی، باسی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن و بڕوایان وایه، بێده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی ئه‌وان و نابه‌رپرسیارییه‌تیان وایكردووه، مووچه‌ی مامۆستایان نه‌درێت.
هه‌ڵبه‌ته مامۆستایان وه‌ك توێژێك، به‌ده‌ر له شوناسه پیشه‌ییه‌كه‌یان، هه‌ڵگری شوناسێكی گه‌وره‌تر و پیرۆزترن كه ئه‌ویش په‌روه‌رده و فێركردنه، هه‌موو پیشه و نه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگه، له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستایانه‌وه فێر ده‌كرێن و په‌روه‌رده ده‌كرێن، كه‌واتا مامۆستایان نه‌ك هه‌ر ده‌بێ له زمان و ده‌ربڕین و گوزارشت و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن، پیشه‌ییانه و په‌روه‌رده‌ییانه ڕه‌فتار بكه‌ن، به‌ڵكو نابێ ڕێگه به خۆیان بده‌ن، له په‌راوێزی داواكارییه‌كانیان، به كه‌مترین و بچووكترین وشه‌ی زبر و ناشیرینیش، داوای مافه‌كانیان بكه‌ن، چونكه مامۆستایان پێشه‌نگی هوشیاركردنه‌وه و فێركردن و په‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤ و نه‌وه‌كانی داهاتووی كۆمه‌ڵگه و ئاینده‌ی وڵاتیان پێوه به‌نده.
بۆیه نابێ ئه‌و سنووره‌ی شوناسی په‌روه‌رده‌ییانه‌ی مامۆستا، له شوناسه پیشه‌ییه‌كانی تر جیا ده‌كاته‌وه، ون بكرێت و لای هه‌ندێك مامۆستا په‌یامی پیرۆز و گه‌وره‌ی په‌روه‌رده‌كردن، ته‌نیا له مووچه ببینرێته‌وه. من كاتێك زمانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ئه‌و به ناو ئه‌نجوومه‌نه‌م دیت، وه‌ك مامۆستایه‌ك هه‌ستم به ته‌ریقبوونه‌وه كرد كه چۆن ده‌بێت هه‌موو كه‌سێك بێ پێوه‌ری سایكۆلۆجی، مه‌عریفی، پیشه‌یی، نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بكرێته مامۆستا؟ ئه‌م به ناو ئه‌نجوومه‌نه، له په‌راوێزی زمانی به‌یاننامه‌كه‌یاندا، ته‌نانه‌ت به گومانه‌وه ده‌ڕواننه ڕۆشنبیران و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانی دڵسۆزی نیشتمان، بگره ئه‌و شۆڕشگێڕانه‌شی كه خوێنی خۆیان له پێناو ئه‌و ئازادییه ڕشت، ئه‌مڕۆ ئه‌م به ناو ئه‌نجوومه‌نه له ژێر سایه‌یه‌دا حه‌ساونه‌ته‌وه، به ناشۆڕشگێڕ وه‌سف ده‌كات و فه‌رمانبه‌رانی هه‌ولێر و دهۆك، به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه ئه‌وان ده‌ستیان به كڵاوی خۆیانه‌وه گرتووه با نه‌یبا، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان، شه‌و و ڕۆژیان خستبێته سه‌ریه‌ك بۆ مامۆستایان.
له هه‌رێمی كوردستاندا، زۆرتر له سه‌دوهه‌شتا هه‌زار مامۆستا له ناوه‌نده‌كانی خوێندندا، له ئه‌ركی پیرۆزی مامۆستایه‌تیدان، ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه ئه‌گه‌ر خۆی وه‌ك نوێنه‌ری ده‌نگه ناڕازییه‌كان پێشان ده‌دات و وه‌سف ده‌كات، بۆچی ناتوانێت 10 هه‌زار مامۆستا بێنێته سه‌ر شه‌قام؟ ئه‌مه له خۆیدا وه‌ڵامه بۆ ئه‌وان كه مامۆستایان ئه‌گه‌ر ناڕازیش بن، ڕه‌خنه و تێبینیشیان هه‌بێت، داوای مافی خۆشیان بكه‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز ئاماده نین ئه‌و كه‌شتییه كون بكه‌ن كه هه‌موومانی هه‌ڵگرتووه. مامۆستایان، زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان، بێگومان له‌وه هوشیارتر و په‌روه‌ده‌ییتر و نیشتمانیترن، بیر له تێكدان و شێواندن و بێبه‌شكردنی منداڵان له خوێندن بكه‌نه‌وه، چونكه ده‌زانن و دڵنیاین، منداڵان به ته‌نیا باجی ئه‌و به ناو هه‌ڵوێسته ناڕازییه ده‌ده‌ن.
بێگومان منیش مامۆستا‌م، مووچه‌كه‌م دوا ده‌كه‌وێت، ده‌چمه گوندێك و له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كانم له‌سه‌ر خه‌رجی خۆمان هاتوچۆ ده‌كه‌ین، ڕۆژانه چوار وانه‌ی ڕێك ده‌ڵێمه‌وه، مافی خۆشمه وه‌ك مامۆستایه‌ك مووچه و مافه‌كانم ده‌سته‌به‌ر بكرێت، به‌ڵام ئایا ئه‌مه به زمانی توند و زبر و هه‌ڵوێستی پۆپۆلیستییانه و ڕه‌تكه‌ره‌وانه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له زمانی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه هه‌یه نایه‌ته دی، چونكه ئه‌مه دژ به په‌یام و گوتاری پیرۆزی په‌روه‌رده و فێركردن و شوناسی كاره‌كته‌ری په‌روه‌ردیكاره، كه نه‌وه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه په‌روه‌رده ده‌كات و پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه مامۆستایان وه‌ك توێژ، ڕێكخراوێكی پیشه‌یی تایبه‌ت به خۆیان به ناوی یه‌كێتیی مامۆستایان هه‌یه، ئه‌م ڕێكخراوه، وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێكه كۆنگره‌ی خۆی نه‌به‌ستووه، به‌ڵام بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت، وه‌ك تاكه ڕێكخراوی نوێنه‌رایه‌تی مامۆستایان ده‌بینرێت و به ده‌یان هه‌زار مامۆستا تێیدا ئه‌ندامن و له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه نوێنه‌رایه‌تی خۆیان دیاری كردووه، به‌مه‌ش ڕێكخراوه‌كه، ڕه‌وایه‌تییه‌كی یاسایی و پیشه‌یی هه‌یه و ده‌كرێ مامۆستایان ڕێكخراوه‌كه بكه‌نه كارتی فشار و داكۆكیكه‌ری مه‌ده‌نیانه له مافه‌كانیان، وه‌ك ئه‌ڵقه‌ی پێوه‌ندیی خۆیان و حكوومه‌ت بیبینن، بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان به هه‌ر ئه‌نجوومه‌نێكی ناڕازی بێت كه ئه‌جێنداكه‌ی پتر سیاسییه له‌وه‌ی پیشه‌یی بێت، مه‌به‌ست لێی داكۆكیكردن نییه له خه‌بات و مافی مامۆستایان.
ئه‌وانه‌ی له‌و به‌ناو ئه‌نجوومه‌نه‌دا مافی خۆیانه چی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه مامۆستایانی شوێنه‌كانی تر به‌بێ هه‌ڵوێست ناوبه‌رن، نه ڕه‌وایه‌تی یاسایی و پیشه‌ییشیان هه‌یه، بۆیه له ئه‌گه‌ری هه‌ر شكۆشكاندنێكی مامۆستایانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌جێنداكه‌ی خۆیان، ده‌بێ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و یه‌كێتیی مامۆستایان، ڕێكاری یاسایان له به‌رانبه‌ردا بگرنه‌به‌ر.
سه‌رنج: ئه‌مه لینكی به‌یاننامه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یه و دیقه‌ت له زمانه‌كه‌ی بده‌ن.
! https://sharpress.net/all-detail.aspx?Jimare=244933