جۆن. ئێف. كه‌نه‌دی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، گوته‌یه‌كی به‌ناوبانگی هه‌یه كه جارجار لێره و له‌وێ بیستوومانه كه ده‌ڵێ: مه‌پرسه وڵاته‌كه‌م چیم بۆ ده‌كات، به‌ڵكو بپرسه چی بۆ وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م. بێگومان ئه‌م قسه‌یه هه‌م هۆگری خۆی هه‌یه و هه‌م ڕه‌خنه‌گری خۆیشی هه‌یه. له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه ده‌توانین دابه‌شی دوو تێڕوانین له‌مباره‌یه‌وه بۆ نیشتمان بكه‌ین، من قه‌ت باوه‌ڕم به‌وه نییه دوو جه‌مسه‌رانه شته‌كان تیۆریزه بكرێت، واته بابه‌ته‌كه جاش و باش نییه لێره‌دا، به‌ڵكو نیشتماندۆستان له‌لایه‌ك و ئه‌وانه‌ش وا له نیشتمان تووڕه‌ن، یان باشتر وایه بڵێی تووڕه كراون له‌لایه‌كی تر.
ده‌سته‌ی یه‌كه‌م تێچوویان داوه و ئێسته‌ش به ئاشكرا و نهێنی ده‌یده‌ن، من دۆستی وام هه‌یه له سلێمانی و هه‌ولێر، باوكی پێشمه‌رگه‌ی دێرین بووه و شه‌هید و قوربانیی داوه، پشتی به مووچه‌ی حكوومه‌ت نه‌به‌ستووه و خۆی كه‌سابه‌ت ده‌كات و له قه‌یرانیشدایه، به‌ڵام ڕۆژێك نه‌مبیست پشت بكاته كورد و كوردستان له قسه و كرداریدا، نه‌مبیست بڵێت كوردبوون به‌ڵایه و كوردستانیبوون نه‌فره‌ته، ئه‌م گرووپه ئه‌وانه‌ن كه نیشتمان و خاك و وڵات، له سیاسه‌ت و نوقسانی و كه‌مكاریی حزبی و لایه‌ن و گرووپه‌كان جیا ده‌كه‌نه‌وه، ده‌توانین بڵێین ئه‌مانه كرۆكی ئه‌و گوتاره نیشتمانساز و ئاوه‌دانكه‌ره‌وه‌ی ئێسته و داهاتوو پێكدێنن كه ئاماده‌ن خۆنه‌ویستانه ئاسۆی وڵات ڕوون بكه‌ن، به‌و مه‌رجه‌ی ترووسكاییه‌ك له هیوا هه‌بێت، هیوایه‌ك كه ده‌سته‌ی دووه‌م یان با بڵێین ئه‌و گوتاره نوقسانه و به‌لاڕێدابراوه‌ی كه ئاراسته‌یان ده‌كات، هه‌وڵی خنكاندن یان كاڵكردنه‌وه‌ی ده‌دات.
به‌دڵنیاییه‌وه ده‌سته‌ی یه‌كه‌م ئه‌و قسه‌یه بێ سێ و دوو به هه‌ند وه‌ده‌گرن و وه‌ك ئایدیالیزمێكی پیرۆزی نیشتماندۆستی وه‌ریده‌گرن، ئه‌وه‌ی پێیان بكرێت له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی خۆیان، كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌ن و ئه‌وه‌شی پێیان ناكرێت، بێده‌نگ ده‌بن و ئیتر شه‌ڕ به نیشتمان نافرۆشن. به‌ڵام ده‌سته‌ی دووه‌م ئه‌وانه‌ن كه سنووری نێوان نیشتمان و وڵات و لایه‌نه سیاسییه‌كانیان تێكه‌ڵ كردووه، وه‌ك چۆن بوونی شاعیر یان نووسه‌رێكی خراپ، به مانای خراپیی ئه‌و زمانه‌ی نییه كه پێی ده‌هۆنێته‌وه و شیعر ده‌نووسێت، بوونی سیاسه‌تی نه‌گونجاو (به گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی كه داگیركه‌ر هیچ ڕۆڵێكی نییه!) به مانای ئه‌وه نییه كوردستان ده‌بێت وه‌ك وێنه و خه‌ون بڕووشێت، ئه‌م ڕووشاندن و ته‌ڵخكردنه‌ی وێنه‌ی نیشتمان له‌لایه‌ن چه‌ند گوتارێكه‌وه گه‌رای ده‌درێتێ، دیارترینیان ئیسلامی سیاسی و جیهادییه كه له ده‌ره‌وه ئاراسته ده‌كرێن، هه‌م ده‌ستی داگیركه‌ری كوردستانیی تێدایه، هه‌میش پڕۆژه‌ی ئیخوانیزمی عه‌ره‌بی- ئیسلامیی سعوودی و قه‌ته‌ری.
بێگومان هه‌ر ئه‌مانه نین، لایه‌نی چه‌پی به‌حیساب ڕادیكاڵیی له كوردی داماڵراویش، له زۆر هه‌ڵوێست و ڕادا هاوسۆز و هاوده‌نگی ئیسلامی سیاسییه، ئه‌گه‌رچی ناكرێت بڵێین له هه‌موو شوێنێك و بۆ هه‌موو بابه‌تێك، به‌ڵام زۆربه‌ی كات له‌مه‌ڕ پرسی كورد وه‌ك ئیسلامییه‌كان دێنه گۆ، ئه‌گه‌رچێ ئاسۆیان بۆ داهاتوو ته‌واو جیاواز و دژ به‌یه‌كه. مه‌به‌ستی من له ئاماژه به‌م لایه‌نانه، باسكردنی ئه‌وه‌یه كه ده‌سته‌ی نانیشتمانیی كوردستان یان ئه‌وانه‌ی تووڕه‌ن له نیشتمان، یان با بڵێین چاوه‌ڕانییان له نیشتمان هه‌یه، به پێچه‌وانه‌ی ڕسته‌كه‌ی كه‌نه‌دی بیر ده‌كه‌نه‌وه، واقیعێكی ناو ئه‌و گوتارانه‌ن نه‌ك واقیعێكی ناو مێژوو و كۆمه‌ڵگه، بۆیه ده‌ڵێم ئێمه پێویستمانه ئه‌مانه بگه‌ڕێنینه‌وه، له ئامێزیان بگرین و له‌گه‌ڵ خه‌ونه‌كانی نیشتمان و داهاتوو ئاشتیان بكه‌ینه‌وه، نیشتمان و كه‌مكاریی خۆمان بۆ نیشتمان بۆ ڕوون بكه‌ینه‌وه.
ئه‌م قسانه‌ی من له په‌راوێزی ده‌قی وته‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران له ئێڤێنتی "تێدیكس نیشتمان" به ئیلهام وه‌رگیراون. له ده‌قی قسه‌كانیدا سه‌رباری خستنه‌ڕووی واقیعی هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر له كاره‌بای ٢٤ سه‌عاتی و هه‌نگاونان بۆ خۆبژیویی له به‌رهه‌مهێنانی پیشه‌یی كاره‌با، تا پڕۆژه‌ی ئاو تا كاڵكردنه‌وه‌ی وابه‌سته‌یی به ئابووریی نه‌وتی و... باسی له ڕۆڵی گه‌نجانی نیشتماندۆست كرد، باسی له‌وه كرد كه ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه هی ئه‌وانه‌یه كه نیشتمانیان خۆش ده‌وێت، هی ئه‌و گه‌نجانه‌یه كه پشتیان نه‌كرده نیشتمان و ته‌گه‌ره و كۆسپ و ئاڵنگارییه جۆراوجۆره‌كان دڵساردی نه‌كردنه‌وه له‌وه‌ی كه وڵات بنیات بنێن.
ئه‌مه نه‌ك ته‌نیا بۆ گه‌نجانی ناوخۆ، به‌ڵكو بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه گه‌نجه وشیار و ده‌ستڕه‌نگینه كورده‌ی كه له ده‌ره‌وه و به‌تایبه‌تی له وڵاتانی پێشكه‌وتووی ئه‌وروپیدا ده‌ژین. پێداگریی سه‌رۆك وه‌زیران له نیشتماندۆستی، هه‌ر ئه‌م په‌یامه‌یه كه لێره‌دا كۆده‌كانم كرده‌وه، باوه‌ڕ به خۆبوون و بوێری بۆ بنیاتنانی داهاتووی ئه‌م وڵاته بۆ نه‌وه‌كانمان. ئه‌مه‌ش جگه له ناو دارستانی هیوا و خه‌ونی ئومێده‌وارانه‌دا نه‌بێت، به‌ر ناگرێت و به‌رهه‌می نابێت، هه‌مان ئه‌و هیوایه‌ی كه به وزه و باوه‌ڕ و خۆنه‌ویستی له ڕسته‌كه‌ی كه‌نه‌دییه‌وه له دایك ده‌بێت، ئێمه ده‌توانین بڵێین سه‌رۆك وه‌زیران پڕ به پێست ئه‌وه‌ی پراكتیزه كردووه.