ڕۆژئاوای كوردستان ده‌مێكه مه‌ترسیی له‌سه‌ره، هه‌ر له كاتی ڕاگه‌یاندنی سیستمی خۆسه‌رییه‌وه تا ئێسته كه ناوچه‌كانی شێخ مه‌قسوود و گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كانی حه‌له‌ب له ژێر ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌رعدان. كاتێك چه‌ند ساڵ پێش ئێسته عه‌فرین كه‌وت، كورد به هاوده‌نگی داوای له دنیا ده‌كرد به هانایه‌وه بچن و كه‌س ئاوڕی لێ نه‌دایه‌وه، له ڕووی دیموگرافییه‌وه ده‌ستكاریی عه‌فرین كرا، ئابووری و ئیكۆسیستمی تێكدرا و دار زه‌یتوونه‌كانی له ڕه‌گوڕیشه‌وه هه‌ڵكێشران، پێش و پاش ئه‌م ڕووداوه، دۆخی ڕۆژئاوا هه‌ر له ناو ئاوه‌ها كه‌وانه‌یه‌كی ناته‌ناهی و دوژمنكارانه‌دا بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسته زۆر جیاواز ده‌بێت، جیاوازیی ئه‌م كاته‌ی ئێسته و ماناداریی ده‌ستكردنه‌وه‌ی هێزی دیمه‌شق، بۆ ئه‌و گه‌ڕه نه‌ناسراو و نوێیه‌ی گۆڕانكارییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ستارتی لێ درا.
ئیسرائیل به هه‌موو دنیای سه‌لماند ئه‌گه‌ر شتێكی بوێت هه‌ر به ده‌ستی دێنێت، ئه‌مه‌ریكاش هاوكات سه‌لماندی ئه‌گه‌رچی ئیسرائیل هه‌ندێ جار هاروهاجی ده‌كات، به‌ڵام له هه‌ر حاڵه‌تێكدا پشتگیرێكی ته‌واو و كامڵێتی. بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ و سه‌ربه هه‌ر ئایدۆلۆجیایه‌كی به‌رخۆده‌ر و ڕادیكاڵ (چه‌پ یان ئیسلام) و دیموكراسیخواز و سیكولار (عه‌لمانی) بین، ئه‌وا واقیعی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، خه‌ریكه ده‌ستێوه‌ردانی كرداریی تێده‌كرێت، ئه‌گه‌ری گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی و جیۆپۆله‌تیكی ناوچه‌كه له ئارادایه، بۆیه ئاماده‌یی تۆم باراك وه‌ك نوێنه‌ری تره‌مپ، له چاودێریكردن و ڕێكخستنی ئه‌م گۆڕانكارییانه، به‌شێك له پلانه‌كه و هاوكات ئه‌و یارییه میدیایی و سیاسییه‌یه كه له به‌رده‌مدایه.
ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی بتوانین له قسه و هه‌ڵوێسته سه‌یروسه‌مه‌ره‌كانی باراكدا بیخوێنینه‌وه، ئه‌مه بێت كه ویتكۆف وه‌ك ڕێكخه‌رێكی بچووكه و هه‌ندێ قسه‌ش لێره و له‌وێ ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلیش به‌شێك چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بن، بزانن هاوسه‌نگیی هێزه‌كان له سووریا و ته‌نانه‌ت له عێراقدا چۆن دروست ده‌بێت، ئه‌مه به‌و مانایه دێت كه كه‌وانه‌ی كۆی پلان و نه‌خشه‌كه، به ته‌واوه‌تی دانه‌خراوه و ده‌كرێت له ڕێگه‌ی ئیراده و هێزه‌وه، خواسته‌كانی هه‌ر لایه‌نێك پراكتیزه بكرێت، واته ئێمه شه‌ڕی ترمان (ئیتر ئاسته‌كه‌ی چه‌ند و چۆن بێت) له سووریا له به‌رده‌مدایه.
له دوو ڕووداوی خوێناویی درووزییه‌كان له مانگه‌كانی پێشوو و ناوچه درووزییه‌كان، ڕه‌نگه ویتكۆف و سیاسه‌تی نه‌رم و ژێراوژێری ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه بووبێت كه به دنیا بڵێت، سووریا به شه‌رع ته‌نیا به‌ڕێوه نابرێت و سیستمێكی لامه‌ركه‌زیی پێویسته، یان ڕه‌نگیشه هه‌ر چاوه‌ڕوان بێت بزانێ شه‌ڕی ئه‌م هێزانه له كوێدا هاوسه‌نگیی دروست ده‌كات، ئایا شه‌رع ده‌توانێ سووریایه‌كی به‌هێز و ناوه‌ندته‌وه‌ر دروست بكاته‌وه. ئه‌مه به‌شێك له فاكته‌ره‌كانی هاوكێشه‌كانه، شه‌رع توركیا و سعوودیه و قه‌ته‌ر و تانه‌نه‌ت چه‌ند وڵاتی تری ئیسلامیی له پشته، ڕه‌نگه ئه‌م سێ وڵاته به ڕێگه‌ی جۆراوجۆری بازرگانی و سیاسیی هه‌ندێك ئیمتیاز بۆ شه‌رع وه‌ربگرن، تا له لایه‌ك مۆته‌كه‌ی توركیا له كورد كه‌م بكه‌نه‌وه، له لایه‌كی تریشه‌وه جیۆگرافیای وڵاتێكی عه‌ره‌بی- ئیسلامی بپارێزن.
له سه‌رێكی تره‌وه كورد له سووریا هاوپه‌یمانێكی درێژخایه‌نی ئه‌مه‌ریكا له تێكشكاندنی داعش و خه‌ساندنی توندئاژۆیی ئاینی له ناوچه‌كه‌دا بووه، ئه‌مه له دنیادا ددانی پێدا نراوه و ده‌نگی داوه‌ته‌وه، واته كورد به‌مه ناسراوه و ئه‌و وێنه‌یه وێنه‌یه‌كی به‌به‌ها و كاریگه‌ر بووه. له كرداریشدا سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌ر له ڕۆژئاوا، بنه‌ماكانی هاوپه‌یمانێتیی خۆی بۆ ئه‌مه‌ریكا و ڕٶژئاوا سه‌لماندووه. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه ئایا كورد له ناو ئه‌م هاوكێشه چه‌ندان فاكته‌رییه، هێنده‌ی كارت و داش پێیه كه ئه‌و پشتگیرییانه‌ی وڵاتانی ئیخوانی و عه‌ره‌بی له ئه‌حمه‌د شه‌رع و پێملكردنی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل كاڵ بكاته‌وه؟ ئایا هه‌ر به‌ڕاست ئه‌مه‌ریكا وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، هێنده بێ متمانه‌یه به حكوومه‌تی دیمه‌شق كه ناتوانێ هیچ جۆره هاوكارییه‌كی زانیاری و ته‌ناهیی له‌گه‌ڵیاندا بێت؟ ئایا ئه‌مه ڕاسته؟ ئایا ئه‌م كه‌لێنه ته‌ناهی و ئایدۆلۆجییه‌ی دیمه‌شق، وا ده‌كات ئه‌مه‌ریكا له نێوان دیمه‌شق و شه‌رعی پشتیوانیكراو و كوردی هاوپه‌یمان و به‌سۆز و به‌ڵێندا، كورد هه‌ڵبژێرێت و دوای كێشه‌ی فه‌له‌ستین، كورد به سه‌رپشكی باشوور و ڕۆژئاوا، دۆزه‌كه‌ی جیهانیتر ببێته‌وه و هه‌موو وڵاتان فۆكۆسیان بێته سه‌ری؟.
هه‌موو ئه‌مانه ئه‌گه‌رن و ده‌شێت به گه‌شبینیشه‌وه چاویان لێ بكه‌ین، به‌ڵام هاوكات ده‌بێت تا یه‌كلابوونه‌وه‌ی ململانێكان و دروستبوونی هاوسه‌نگییه‌كی هێز له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد، ده‌بێت كورد ئه‌م به‌رخۆدان و شه‌ڕه بكات، ده‌بێت به یه‌كده‌نگ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و جووڵاندنه‌ی دامه‌كه‌ی دیمه‌شق ببێته‌وه و ئه‌نجامی یارییه‌كه بگۆڕێت. من پێم وایه گوته‌كه‌ی ماوه‌یه‌كی پێشی سه‌رۆك بارزانی كه گوتی ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته سه‌ر ڕۆژئاوا، خۆم وه‌ك پێشمه‌گه ئاماده‌م بۆ به‌رگری، نیشانه‌یه‌كی ڕوون و بوێرانه بوو كه پێمان ده‌ڵێت به شه‌ڕی ئیراده، ده‌كرێت هه‌ر زلهێزێك سه‌ری پان ببێته‌وه.