هیچ شتێك هێنده‌ی ژنێتی، چێژ و جوانی و هه‌ستی ژنانه به ژن نادات. ئه‌مه به‌و مانایه نا كه ژن ئه‌و ژنبوونه‌ی خۆی، له سێبه‌ری گه‌وره‌ی پیاوێكدا ببینێته‌وه و پێی وابێت بۆ ئه‌وه‌ی گوزارشت له‌و ژنێتییه‌ی خۆی بكات، ده‌بێ پیاوێك له ژیانی هه‌بێت، به‌ڵكو به‌و مانایه‌ی ژن هه‌ست بكات خۆیه‌تی و ناسنامه‌ی خۆی وه‌ك مرۆڤێكی سه‌ربه‌خۆ بێ پاشكۆ ببینێت، كه ته‌نێ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بوونی خۆیه‌تی ئیتر نێرێك هه‌بێت یان نا، چونكه دواجار ئه‌و به‌رله‌وه‌ی ژن بێت، مرۆڤه و پیاوێك هه‌بێت یان نا، ئه‌و هه‌ر ژنه.
له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا پیاوی كورد به گشتی زۆرینه‌یان نازانن په‌ی به‌و ژنێتییه به‌رن كه له كه‌سایه‌تی و دنیابینی و ڕۆحی ژن‌دا هه‌یه، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و به‌ركه‌وتنه خێزانییه دروست ده‌بێت، تا سه‌ر ده‌كێشێت به جیابوونه‌وه، له‌وه‌شدا به‌شێكی زۆری ئه‌و كێشانه، پێوه‌ندییان به هه‌وڵدان بۆ به (ئه‌وكردن) هه‌یه له ژیانی هاوژینیدا، كه ژن ده‌یه‌وێت، پیاوه‌كه وه‌ك خۆی لێ بكات و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه، بۆیه له كێشه‌ی بچووكه‌وه ئاریشه‌ی خێزانی گه‌وره سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن و ماڵه‌كه ده‌بێته دۆزه‌خ و منداڵیش باجه‌كه‌ی ده‌دات.
ژن به سروشت، ڕۆمانسی و جوانه، چێژ له هه‌موو ئه‌و شته جوانانه وه‌رده‌گرێت كه ڕه‌هه‌ندێكی ئیستاتیكیان هه‌یه. ژن حه‌زی له ڕێكخستن و خاوێنی و ئه‌ته‌كێت و كاركردنه به ڕێكی، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری پیاوانیش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خه‌سڵه‌ته سایكۆلۆجییانه‌ی ژنان ده‌جووڵێنه‌وه، له‌كاتێكدا ده‌زانن ئه‌مه ئه‌وان نیگه‌ران ده‌كات. په‌یبردن به‌و هه‌ستی ژنێتییه له ژیانی هاوژینیدا، زۆر گرنگه و ده‌توانێت ببێته بنه‌مای به‌رده‌وامی خێزانێكی سه‌ركه‌وتوو، په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروست، ئه‌میش له رێگه‌ی زمانی گفتوگۆ، له یه‌ك گه‌یشتن و چوونه ناو ئه‌و دنیایه‌ی ژن كه پیاو ده‌توانێت له‌وپه‌ڕی تووڕه‌ییه‌وه، به له ئامێزگرتن و ماچێك، هێوری بكاته‌وه و نیگه‌رانییه‌كه‌ی بڕه‌وێنێته‌وه، به‌ڵام پیاوان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خه‌سڵه‌تانه ده‌جووڵێنه‌وه.
بۆ نموونه: ژن كاتێك بازاڕ ده‌كات وه‌ك پیاو نییه، ڕاگوزه‌رانه سه‌یری شتێك بكات و دواجار بیكڕێت، به‌ڵكو ژنان قووڵتر و نیگایانه‌تر، ده‌ڕواننه كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌له‌كان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ڕووی هونه‌ری و جوانكارییه‌وه شتێك بكڕن، كه له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی خێزانی و ماڵ و ڕێكخستنی ئه‌ندازه‌یی و هونه‌رییانه‌ی ماڵه‌كه یه‌ك بگرێته‌وه، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی ڕژدیشن له مامه‌ڵه‌كردن، چونكه كه‌متر ده‌ستبڵاون، كه‌چی هیچ پیاوێكی كورد نییه ڕقی له بازاركڕدن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌بێت، بێ ئه‌وه‌ی به خه‌یاڵی دابێت كه چ چێژ و هه‌ستێكی جوان و خۆشه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی، قۆڵی له قۆڵی هه‌ڵكێشی و به‌یه‌كه‌وه بژارده‌ی هاوبه‌شیان هه‌بێت.
به ده‌گمه‌ن پیاوێكم بینیوه ڕقی له بازاڕكردن له‌گه‌ڵ ژنان نه‌بێت، كه‌چی هه‌مان ئه‌و پیاوانه به‌لایانه‌وه ئاساییه ده‌یان سه‌عات له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان له‌سه‌ر گه‌عده، تاوڵه، كۆنكان، ته‌ڵقه و دۆمینه دابنیشن، كه ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای ژنان دروست ده‌كات و مافی خۆشیانه. كاتێ پیاوێك بێ هیچ بیركردنه‌وه و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك، سووراوی ژنه‌كه‌ی به هۆی لێك تێنه‌گه‌یشتنێكی بچووكه‌وه ده‌شكێنێت، ده‌بێ بزانێت ئه‌و له ناخی ژنه‌كه‌ی داوه و ڕۆحی بریندار كردووه، چونكه ڕاستییه‌كه‌ی ژنێتیی بریندار كردووه. كه‌ره‌سته‌كانی جوانكاری، كه به‌شێكن له سروشتی ژنێتی و چێژی لێ وه‌رده‌گرێت، پیاوان نه‌ك ده‌بێ قووڵ هه‌ستی پێ بكه‌ن، به‌ڵكو به بڕوای من ده‌بێ ببنه هاوبه‌شی ژنه‌كانیان و ئه‌وان ڕه‌نگی سووراو و مه‌كیاج و جوانكارییه‌كانیان بۆ هه‌ڵبژێرن، تا هه‌ست بكه‌ن ئه‌وان ته‌نیا شازاده‌ی هاوسه‌ره‌كانیانن، نه‌ك بیانشكێنێت كه مایه‌ی ئازار و خه‌م و نیگه‌رانییه بۆ ژن كه له وشه‌یه‌ك زۆر زیاتر برینداری ده‌كات.
له ناو خێزان و ژیانی هاوسه‌ریشدا، ئه‌گه‌رچی ژیانێكی دوانه‌یی و هاوبه‌شه، به‌ڵام ئه‌م ژیانه به‌و مانایه نایه‌ت كه ئیتر كاتێك ژنێك شوو ده‌كات و پیاوێك دێته ناو ژیانی، ئیتر ژنێتیی كۆتایی هاتووه، به پێچه‌وانه‌وه ژن و گوزارشتكردن له هه‌ستی ژنێتی كه به‌شێكه له سروشتی بایۆلۆجییانه‌ی ژن، هه‌ر ده‌مێنن. من زۆرجار گوێبیستی ئه‌وه ده‌بم بۆچی ژنێك كه منداڵ و هاوسه‌ری هه‌یه، كاتێ ده‌چێته بازاڕ، خۆی جوان ده‌كات؟ بۆ نه‌خۆشی ده‌چێت مه‌كیاج و سووراو ده‌كات؟ ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی پیاوان، زۆر دوورن له دنیای ژن، ناشتوانن وه‌ڵامێكی لۆجیكیان بۆ هه‌بێت، چونكه خۆیان ژن نین، ژن ئه‌گه‌ر له ته‌مه‌نی 80 ساڵیش بێت، هه‌ر خۆی وه‌ك ژن ده‌بینێت و چێژ له‌و ژنێتییه‌ی وه‌رده‌گرێت، ئاره‌زووی له خۆڕازاندنه‌وه و جوانكردن و نمایشی ژنێتی هه‌یه، چونكه ئه‌مه دواجار سروشتی ژنه و به‌شێكه له سایكۆلۆجیا و دنیای ژنانه‌ی ئه‌و كه وه‌ك تاكێك ئازاد و سه‌ربه‌سته، له بایه‌خدان به جه‌سته و ڕووخساری خۆی، چونكه له تایبه‌تمه‌ندیی مرۆڤه‌كانه.
گرنگه پیاوان قووڵ د‌رك به ژیانی هاوژینی و ژنێتی له ژن‌دا بكه‌ن، نه‌ك په‌نا ببه‌نه‌به‌ر كرده‌وه‌یه‌كی منداڵانه‌ی وه‌ك سووراو شكاندن كه ڕه‌فتارێكی پتر هه‌رزه‌كارانه‌یه له‌وه‌ی پیاوانه بێت. سووراوی ژنه‌كان هی ژنه‌كانه و به‌شێكه له دنیای ئه‌وان، بۆیه نابێ پیاو بڕوای وابێت ئه‌گه‌ر ژنێك بووه هاوژینی، ئیتر ئه‌و ده‌بێ تاهه‌تایه ماڵئاوایی له ژنێتی بكات و هه‌موو ژیانی له ناو ناندین بباته سه‌ر و سووراو نه‌كات، كه ئه‌مه تێگه‌یشتنێكی یه‌كجار هه‌ڵه‌یه له ژیانی هاوژینیدا.
*سه‌رنج/ چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، پیاوێك له كه‌ركووك، سووراوی ژنه‌كه‌ی به‌هۆی ده‌مه‌قاڵێیه‌كه‌وه شكاند و هاوژینه‌كه‌شی سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كرد.