ئاڵا هه‌ر له شێوازه ساده و سه‌ره‌تاییه‌كه‌یه‌وه بگره تا قۆناغی ئێسته، كه گوزارشتێكی گوشراوه و چڕ و پڕه له به‌ها جه‌وهه‌رییه‌كانی وڵاتێك هه‌ڵگری په‌یام و شوناسی گرووپ، خێڵ، ده‌سته و نه‌ته‌وه‌گه‌لێك بووه كه ئه‌و ئاڵایه‌یان وه‌ك هێمای ناساندنی خۆیان خستووه‌ته ڕوو. ئێسته زۆربه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی وا ده‌وڵه‌تیان هه‌یه، یان باشتره بڵێین زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی ددانیان پێدا نراوه و ئاڵا و كورسییه‌كیان له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه، ئاڵا وه‌ك دیارترین و به‌رچاوترین هێما و نیشانه بۆ گوزارشت له قه‌واره و شوناسی سیاسی، كولتووری و مێژوویی به‌كار ده‌هێنرێت.
وه‌ك نموونه‌یه‌كی ساده ئاڵای سعوودیه كه به شمشێر و ڕسته‌ی "لا اله الا الله" خۆی ده‌ناسێنێت، یان ئاڵای دوو وڵاتی وه‌ك پاكستان و توركیا كه به‌شێوه‌ی جیاواز به نیشانه‌ی مانگ و ئه‌ستێره نیشان كراون. بێگومان نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك، به مانای ئه‌وه نییه ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه هێما شوناسساز و هێمابه‌خشه‌كانی خۆی نییه و ته‌نانه‌ت مێژوویه‌كی دوور و درێژیشی نییه، فه‌له‌ستین ده‌یان ساڵه شه‌ڕی به ده‌وڵه‌تبوون و ڕزگاربوونی خۆی ده‌كات و ده‌یان ساڵیشه ئاڵای خۆی هه‌یه.
كوردستان نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه ئاڵای خۆی هه‌یه، له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه تا ئێسته، ئاڵای كوردستان هه‌ندێ گۆڕانكاریی به‌خۆوه بینیوه، به‌ڵام به‌گشتی ئێسته وه‌ك ئاڵای كوردستان جێگیر و په‌سند كراوه و به سێ ڕه‌نگی سوور، سپی و سه‌وز به خۆرێكی ٢١ی گزنگه‌وه ده‌ناسرێته‌وه. به‌خته‌وه‌رانه بۆ بابه‌تی ئاڵای كوردستان ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم هه‌موو، ئه‌وا زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌تی له باشوور و ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌م ئاڵایه‌یان وه‌ك ئاڵای فه‌رمیی كوردستان قبووڵ كردووه، له ناو خه‌ڵكی هه‌موو پارچه‌كان و ته‌نانه‌ت كوردانی ده‌ره‌وه‌ش، هه‌ر ئه‌م شێوازه له ئاڵای كوردستان له زه‌ین و بیرگه‌دا چه‌سپاوه و بۆ خه‌ڵكی بیانیش به هه‌مانشێوه، به‌تایبه‌تی دوای ٢٠٠٣ و به فه‌رمی ناساندنی باشووری كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵ، ئه‌م هێمایانه زیاتر و زۆرتر په‌ره‌یان سه‌ند له دنیادا و كوردیش به ئاستی خۆی هه‌م به‌هۆی هێماكانی وه‌ك ئاڵاوه، هه‌میش به‌هۆی خه‌بات و دۆزه ڕه‌واكه‌یه‌وه زیاتر ناسراوه.
مێژووی گه‌شه و گۆڕانكاریی له ئاڵای كوردستان، هه‌ر له سه‌رده‌می شێخ مه‌حموودی نه‌مره‌وه تا كۆماری كوردستان و تا ئێسته‌ش بابه‌تی ئه‌م یادداشته‌ی من نییه، به‌ڵكو من لێره له‌نگه‌رێك ده‌گرم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تاكه‌ی حكوومه‌ت و خه‌ڵكی عێراق له هێماكانی كوردستان بۆ نموونه ئاڵا ده‌ده‌ن؟ له حكوومه‌ت و وڵاتێك كه یاساكه‌ی به فه‌رمی ددانی به نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌موو توخمه پێكهێنه‌ره‌كانی شوناسیدا له‌وانه‌ش ئاڵا ناوه. بێگومان ئاڵای كوردستان ئێسته نه‌ك له ناو سیستمی سیاسی و داوده‌زگاكانی عێراق به‌شێوه‌ی فه‌رمی دانانرێت، به‌ڵكو نیشانه و هێمایه‌كیشه دژی عێراق.
سه‌یره كه ئه‌م وڵاته یاساكه‌شی له‌سه‌ر بنه‌مای دژوازیی دانراوه، به‌ڵام تازه هه‌رچییه‌ك بێت عێراق ناچاره مل به یاساكه‌ی خۆی بدات، هیچ كه‌رێك ناتوانێت حاشا له كورتانی خۆی بكات! دیاره ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی سیستمی سیاسی به‌تایبه‌تی له به‌غدا، خۆی ده‌رخه‌ری واقیعی ڕای جه‌ماوه‌ری عێراقه كه بێگومان ناكرێت بڵێین ئاماریان چه‌نده، به‌ڵام من تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی سه‌رنجم دابێت، ئامار له وڵاتانی پێشنه‌كه‌وتووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جگه له خشته‌یه‌كی وه‌همی و ڕیوێڵكه‌ر و هه‌ندێ جار ون و نادیار، هیچیتر نییه. خشته‌یه‌ك له ژماره كه هێنده‌ی كێشه‌ی تێدا شاراوه‌ته‌وه، هێنده واقیعی كێشه‌یه‌ك ناخاته به‌رده‌ست.
ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته چه‌ند گه‌نجێكی عه‌ره‌ب له هه‌ولێر ئاڵای عێراقیان به ماشێنه‌كه‌یان ئاڵاند و بۆ بۆنه‌یه‌ك خۆشییان ده‌رده‌بڕی، چه‌ند گه‌نجێكی كوردی هه‌ولێریش پێشیان پێ ده‌گرن و ئاڵاكه‌یان پێ داده‌گرن، به‌و شته‌ش له ڤیدیۆكه‌دا ده‌بینرێت، جۆرێك هۆشداریشیی نه‌رم و مه‌ده‌نیشیان ده‌ده‌نێ، له‌م ڕۆژانه هه‌واڵێكم خوێنده‌وه كه به‌هۆی وێنه‌گرتن به ئاڵای كوردستانه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی سزادان له یاریزانه كوردستانییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی یانه‌ی كچانی عێراق كراوه. هه‌واڵه‌كه ده‌ڵێت: "دوای به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی سێیه‌می پاڵه‌وانێتیی ڕۆژئاوای ئاسیا له‌لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، حه‌وت كچه كوردی هه‌ڵبژارده‌كه به ئاڵای كوردستانه‌وه وێنه‌یان گرتووه، بۆیه له‌لایه‌ن میدیا عێراقییه‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه، هه‌روه‌ها یه‌كێتیی باله‌ی عێراقیش هه‌ڕه‌شه‌ی سزادان و دوورخستنه‌وه‌ی له یاریزانه كورده‌كان كردووه".
ئه‌م هه‌واڵه ئه‌گه‌رچی شتێكی دووپاته‌یه و زۆرجار بیستوومانه كه عێراق له هه‌مبه‌ر هێما كوردییه‌كاندا ئاوا ده‌جووڵێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر له ترسناكی و فاشییه‌تی ئه‌و عه‌قڵه سیستمی و كولتوورییه‌ی عێراق و عێراقییه‌كان كه‌م ناكاته‌وه، من ئه‌و چیرۆكه‌ی گه‌نجه‌كانی هه‌ولێرم بۆیه گێڕایه‌وه كه بڵێم ئه‌و كاره‌ی ئه‌وان، په‌رچه‌كرداری ئاسایی و مه‌ده‌نیانه و ساده‌یه له هه‌مبه‌ر دنیایه‌ك فاشییه‌ت و دڕنده‌یی كه ئێسته‌ش له عێراقدا به‌رده‌وامه. به‌ڕاستی ڕه‌وا و به‌جێیه له خۆمان بپرسین كه ئه‌م په‌راوێزخستن و لادان و وه‌ك هه‌ڕه‌شه سه‌یركردنه‌ی ئاڵای كوردستان، كه‌ی كۆتایی پێ دێت؟ به‌تایبه‌تی له عێراقدا، له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له سیستمێكی فیدراڵی ددانی فه‌رمی پێدا نراوه؟ كام بڕگه و به‌شی یاسایی ده‌بێت هه‌ڵبخڕێنرێت به‌نیسبه‌ت ئه‌م ڕه‌تكردنه‌وه نایاساییه‌وه؟ ئایا لیژنه‌یه‌ك له پارێزه‌ران و یاساناسانی كورد نابێت قۆڵ هه‌ڵبماڵن بۆ به‌رگریكردنی یاسایی له گرینگ‌ترین هێمای شوناسی نه‌ته‌وه‌یان؟ یان نا ئێمه هه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌مان ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز و سه‌ربه‌خۆی كوردی ڕاده‌گه‌یه‌نین؟.