لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بۆچی مەسرور بارزانی بە مەترسی ئەزانن بۆ سەر خۆیان؟

PM:05:01:13/10/2025 ‌
 چونکە لەو ڕاستییە تێگەیشتوون کە ئەم سەرکردە کاریزمییە بەرنامەکانی سەرپێی و ئاسایی نین، بەڵکوو بنیاتنەرانە و ستراتیجین و ڕۆژ دوای ڕۆژ خەڵکی زیاتری کوردستان بە لایەنگرانی ئەو حزبانەیشەوە کە نەیارین، دەبنە پشیوانی ئەو و  شاهیدی ئەوە ئەدەن کە خەریکی بنیاتنانە.

بۆ خەڵک گرنگە و بە لاڕێدا نابرێ، مەسروور بارزانی چۆن توانی لەناو ئەو هەموو ئاڵنگاریانەوە وڵاتەکەی بەرەو پێش ببات؟
 
ـ کاتێک هاووڵاتی گەشتێک بکات بۆ هەر شار و شارۆچکەیەکی کوردستان، دەیان پرۆژەی گرینگ دێتە ڕێگای

ـ کاتێک هاووڵاتیەکی تر بیر ئەکاتەوە کارەبابڕین کۆتایی هات بۆ هەمیشە و خۆی شاهیدی زیندووە، کەس ناتوانێ خۆڵ بکاتە چاوی.

ـ کاتێک هاووڵاتی بیر ئەکاتەوە ئێشکگریی بۆ ئاوگرتن کۆتایی هات، کەس ناتوانێ  بڵێ ئەمە کاتییە.

ـ کاتێک هاووڵاتیەک بیر ئەکاتەوە گیان لەدەستدان بە پێکدادانی ئۆتۆمبیل نزیک بووەتەوە لە کۆتایی، دەزانێ ئەنجامی سیستمی کامێرا و رێگەوبانی باشە، خۆی بڕیار دەدا و دەزانێ کێ بنیاتی ناوە.

ـ کاتێک هاووڵاتی تەماشا ئەکات چەندان پۆند و بەنداوی زەبەلاح دەمیان کردوەەتەوە بۆ باران، ناتوانێ بڵێ هیچ نەکراوە.

 ـ کاتێک هاووڵاتیەک بیر ئەکاتەوە کوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەنگاوی گەورە بۆ خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی ئەنێت، لە ناخەوە ئەگەشێتەوە و دڵی بە نەوەکانی خۆش دەبێ.

 ئەمانەو دەیان کاری تر وا ئەکەن ئەو حزب و لایەنانەی دەیانەوێ بە قسەی بریقەدار و پڕۆژەی کاتی خەڵک بە لاڕێدا ببەن، ئیتر ئەم سەرکردەیە بە مەترسیی دەزانن و کێشەی بۆ دروست دەکەن، بەڵام ئەو چونکە خەڵکی لە پشتە، ئاوڕ ناداتەوە و ڕاناوەستێ.

 ئیتر ناتوانن بە چەواشە بیری هاووڵاتی داگیر بکەن چونکە خۆیان شاهیدن لەسەر کارە گەورەکانی مەسرور بارزانی و پڕۆژەکان وایان لێ ئەکات بەردەوام لایەنگری بۆ زیاد بێت و ئەوانیش ئەندام لە دەست بدەن، ئەمە وادەکات پارتی بەهێز بێت، رێگە راستەکەیش هەروا هاتووە، کێ بنیات دەنێ داهاتوو هی ئەوە.