كه‌ركووك دڵی كوردستانه. ئه‌م ڕسته‌یه ڕه‌نگه نزیكه‌ی نیو سه‌ده بێت كه ئێمه گوێمان لێیه‌تی و كه‌م تاكێكی كورد هه‌یه له ڕۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان و بگره له پارچه‌كانی ترش ئه‌مه‌ی نه‌بیستبێت. زلهێزه‌كان و وڵاتانی داگیركه‌ری ده‌ور و دراوسێش، به‌باشی ده‌زانن كه‌ركووك ده‌توانێت چ ڕۆڵێكی له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆزی كورد له عێراق و ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت، بۆیه كاتێك له ساڵی 1991 ناوچه‌ی دژه‌فڕین بۆ كوردستان دیاری كرا، كه‌ركووك له ده‌ره‌وه‌ی هێڵی دیاری كرابوو، به‌ڵام ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان جۆرێك ڕۆیشت، تا پێش ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر، كورد و هێما كوردییه‌كان و گوتاری كوردایه‌تی و هه‌ژموونیی خۆی له كه‌ركووك نه‌ك پاراستبوو، به‌ڵكو زۆریش به‌هێز بوو.
ده‌توانین بڵێین گه‌وره‌ترین زیانێك كه به‌ر كورد به گشتی و كه‌ركووك به‌تایبه‌تی كه‌وت، له دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر بوو كه گوتاری عێراقچێتی و گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا په‌ره‌ی پێدا. گوتارێك كه بێگومان ئه‌گه‌رچی له ناوخۆی كوردستانه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا، به‌ڵام گوتارێكی دژه كورد و دژه كه‌ركووك بوو و ئه‌جێندای لایه‌ن و وڵاتانی تری پراكتیزه ده‌كرد. ئه‌م گوتاره وایكرد كه‌ركووك له دڵی كوردستانه‌وه ببێت به پارێزگایه‌كی پڕكێشه و ئاڵۆز كه نائارامی و ترس و دڵه‌ڕاوكێی تێیدا باڵاده‌ست بوو، كورد وه‌ك خاوه‌نی ڕه‌سه‌ن و سه‌ره‌كیی كه‌ركووك نه‌ك ته‌نیا په‌راوێز بخرێت، به‌ڵكو ڕۆژانه‌ش ته‌عه‌دای لێ بكرێت. هه‌واڵی ته‌عه‌دا له ده‌ستفرۆش و دوكانداره كورده‌كانی كه‌ركووك، شتێك نییه گوێمان لێ نه‌بووبێت، هه‌واڵی داگیركردنی زه‌وی و موڵكی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك و جووڵانی سوپا و له‌شكری عێراق بۆ سه‌ر جووتیاران، شتێك نییه نه‌یزانین، به هه‌مان ئاست كه فاشیستی و گاڵته‌جاڕانه‌یه هه‌ڵگری شكۆ و به‌رخۆدانیشه بۆ لایه‌نی كوردی وه‌ك نه‌ته‌وه.
هۆكاری ئه‌مه‌ش ته‌نیا ئه‌و گوتاره‌ی عێراقچێتی بوو، وازی له كوردایه‌تی هێنا و ده‌ستی بۆ هێزێك شل كرد كه هیچ باكێكیان نییه ئه‌نفالێكی تر دروست بكه‌نه‌وه. ئه‌م گوتاره وه‌رگرتنی چه‌ند پۆست و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئیداری و نیوه سیاسیی وه‌ك وه‌رگرتنه‌وه و خاوه‌ندارێتی له "دڵ"ی كوردستان ناساندووه، له حاڵێكدا هه‌مووان ده‌یزانن كه‌ركووك له سه‌رووی ئه‌م ده‌ستكه‌وت و یارییه بچووكه‌یه، كه‌ركووك نه‌ك له ڕووی ئابووری و جیۆپۆله‌تیكه‌وه، به‌ڵكو له ڕووی خواستی كوردایه‌تی و خۆڕاگریی كوردانه‌وه ئه‌گه‌ر له شاره‌كانی تری كوردستان له پێشتر نه‌بێت، ئه‌وا هاوتای ئه‌وانه، ئه‌گه‌رچی من پێم وایه زۆر له پێشتره، چونكه به دنیایه‌ك ته‌عریب و داگیركاری و چاوسووركردنه‌وه‌ی سوپا و میلیشیا و خۆخۆره‌وه، هێشتا زایه‌ڵه‌ی كوردایه‌تییه‌كه‌ی به‌هێز و به‌رزه.
كه‌ركووك شارێكه كه مه‌ڵبه‌ندی نووسه‌ران و شاعیران و ده‌نگبێژانی گه‌وره‌ی كوردیشه، سامانی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه به‌و شاره و جوانیناسی كه‌ڵه‌پیاو و هونه‌رمه‌ندانیه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند كراوه، هه‌ر له مامۆستا عه‌لی مه‌ردانه‌وه بگره تا ده‌گاته حه‌مه‌ڕه‌ئووف كه‌ركووكی، ده‌یان شوێنه‌واری مێژوویی و دیرۆكی كه گوزارشت له بوونی كه‌ونارای كورد له‌وێ ده‌كه‌ن هه‌ن، بابه‌گوڕگوڕ نزیكترین و ناسراوترینیانه. ئێسته پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا به هه‌بوونی پارێزگارێكی كورد به گوتارێكی كۆنسێرڤاتیستانه‌ی ئیداری ته‌وه‌ر و هه‌ندێ هه‌یمه‌نه‌ی ئیداریی بچووكی كورد له كه‌ركووك، ئه‌م شاره مێژوویی و زۆر گرنگه له دیاریكردنی چاره‌نووسی كورد له هه‌موو ناوچه‌كه ئاسۆیه‌كی ڕوونی له به‌رده‌م ده‌بێت؟ بێگومان وه‌ڵامه‌كه ڕوونه و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌رێنی به‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه " كه‌ركووك دڵی كوردستانه"، ئیتر ده‌چێته ناو كه‌وانه‌ی یارییه‌كی سیاسی و فریودانی خه‌ڵكه‌وه.
ده‌بێت تا ئێسته تێگه‌یشتبین كه عێراق و عێراقییه‌كان به هه‌موو حكوومه‌ته‌كانیانه‌وه له پاش ٢٠٠٣، ئه‌گه‌ر بیانویستایه كه‌ركووك بۆ نموونه ته‌نیا تۆزێك له ڕووی ڕێگه‌وبان و شه‌قامه‌وه پێش بكه‌وێت، ئێسته به ڕووخساری شاره‌كه‌وه بینیبوومان. ئه‌و گوتاری عێراقچێتییه‌ش جگه له هه‌وڵدان بۆ سه‌پاندنی ئیراده‌ی خۆی، هیچ ئامانجێكی وای نییه و ئه‌گه‌ر هه‌شیبێت، به نه‌وای "باوكه عێراق، مامه به‌غدا" بۆی ناچێته سه‌ر. بۆیه بووژاندنه‌وه‌ی ڕۆحی كه‌ركووك به هێزێك ده‌كرێت كه له ده‌ربڕینی خواسته‌كانی نه‌ترسێت، له به‌رگریكردن له ڕٶژان و شه‌وانی ته‌نگانه‌دا بێته سه‌ر خه‌ت و به‌ده‌م خه‌ڵكه‌وه بڕوات، بێگومان ئه‌وه‌ش ته‌نیا له ئه‌ستۆی پارتی دیموكرات دێت.
ئه‌م هێزه نه‌ك ئێسته، به‌ڵكو هه‌ر له سه‌رده‌می مسته‌فا بارزانی نه‌مریشه‌وه حیسابێكی تری بۆ كه‌ركووك كردووه، كاتی خۆی سه‌دام ئه‌م ناوچه دژه فڕینه‌ی دا به بارزانی، به مه‌رجێك بارزانی واز له كه‌ركووك بهێنێت، به‌ڵام نه‌یكرد. پێش ٢٠١٧ ڕه‌وانشاد د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی بوو به پارێزگاری كه‌ركووك، به‌ڵام چاوی له گوتاری پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕێبازی كوردایه‌تیی پارتی بوو، بۆیه به‌و ده‌رده‌شیان برد. بێگومان من باسم له‌سه‌ر حزبایه‌تی و لایه‌ندارێتی نییه، به‌ڵكو مكوڕم له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی وا ڕووی داوه، سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بیر له‌مه بكه‌ینه‌وه كه ئایا گوتاری عێراقچێتی خزمه‌تی به كه‌ركووك كردووه، یان دنیابینی و خه‌ونه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كوردایه‌تی و ئاوه‌دانی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌رامه‌ت بۆ كه‌ركووكییه‌كان، به‌تایبه‌ت بۆ كوردانی غه‌درلێكراو و نیشتماندۆست؟
من وه‌ك ڕٶژنامه‌نووس ساڵ دوای ساڵ زیاتر هیوادار ده‌بم به‌وه‌ی كه پارتی به‌هێزی چه‌ند قاته‌وه بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك، ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر و بۆ هه‌ڵه‌بجه كردی، پێش هه‌ر شوێنێكی تر له كه‌ركووك پراكتیزه‌ی بكات. وه‌ك د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا باسی كرد، پارتی جاری پێشوو له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به هه‌مه‌ڕه‌وه جێگیر بوون بۆ ئه‌وه‌ی ناحه‌زان بڕه‌تێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره به ئازادی و له‌سه‌ر سه‌كۆی كوردایه‌تییه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئاسۆی دواڕۆژ ڕوونتره له هه‌میشه.