حزبایه‌تی دوور له به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رته‌سك و تاكه‌كه‌سی كه له ڕێباز و ڕێچكه‌یدا، به‌رژه‌وه‌ندیی كۆ له سه‌رووی هه‌موو شته‌كان بێت، جه‌وهه‌ری چالاكیی دیموكراسییانه‌یه. حزب له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به ده‌گمه‌ن توانیویه‌تی ئه‌ركه‌كانی خۆی له چوارچێوه‌یه‌كی دیموكراسیدا ته‌وزیف بكات، له زۆر له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتیدا حزب بوونی نییه و ئه‌وه‌ی هه‌یه، سێبه‌ر یان پێڕه‌وكاری حزبی باوكن، بۆیه له‌م وڵاتانه‌دا دیموكراسی یارییه‌كی گاڵته‌جاڕانه‌یه كه ته‌نیا وه‌ك وشه و ده‌سته‌واژه‌ی ناو كتێب و میدیاكاندا ده‌یبینین، ڕه‌وایه وه‌ك ئه‌و شاعیره‌ی كه گوتنی ئازادی له‌م وڵاتانه ته‌نیا ناوی گۆڕه‌پانێكه، ئێمه‌ش بڵێین فره‌حزبی یان حزبایه‌تی له‌م وڵاتانه‌دا ته‌نیا خه‌ونی حوشتریانه‌یه!
بۆ نموونه له وڵاتێكی وه‌ك ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانه‌وه تا ئێسته، یه‌ك حزب سه‌ری هه‌ڵدا و بۆی هه‌بوو هه‌بێت، ئه‌ویش حزبی جمهووری بوو كه دواتر ورده‌ورده هه‌موو حزبه‌كانی تری له‌توپه‌ت كرد و له‌ناویانی برد، دوا حزبه‌كانیش كه تا ئێسته‌ش خه‌بات ده‌كه‌ن و ماونه‌ته‌وه، به نه‌وایه‌كی شۆڕشگێڕانه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان نیشته‌جێن، هه‌ر حزبه كوردییه‌كانن. بوونی حزبه كوردییه‌كان بۆ داهاتووی ئێران و ناوچه‌كه، ده‌یتوانی زۆرباش و ئه‌رێنی بێت به‌تایبه‌تی له ڕووی دیموكراتیزه‌كردنی ناوچه‌كه، به‌ڵام ڕۆحی دیكتاتۆریی و ئیسلامی سیاسی، نه‌یهێشت بچووكترین ڕای جیاواز بوونی هه‌بێت، به‌تایبه‌تی ڕایه‌كی جیاواز له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه كه خاك و وڵاتی دابه‌ش كراوه.
به‌خته‌وه‌رانه حزبایه‌تیی له باشووری كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كێشه و ئاڵنگاریی خۆی هه‌بووه و هه‌یه‌تی، به‌دیهێنه‌ری ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌شن كه ئه‌مڕۆكه ده‌یانبینین. به‌كورتییه‌كه‌ی حزب ئه‌و پێكهاته مۆدێرنه بوو كه جێگه‌ی دامه‌زراوه و فۆرمه كۆن و له‌بارچووه‌كانی چالاكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی گرته‌وه، چاره‌نووسی كۆمه‌ڵی له ده‌ست تاقمێكی بچووكی گۆشه‌نشین ده‌رهێناوه و خستیه پانتایه‌كی گشتییه‌وه، پانتایه‌ك كه به بانگه‌شه و باسكردنی به‌رنامه‌كان و ڕاگۆڕینه‌وه و ده‌نگدان ده‌ناسرێته‌وه. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت چاوێك به مێژوو و كارنامه‌ی حزبه كوردییه‌كان له باشوور بخشێنین، بێگومان بێ كه‌موكوڕی و گرفت نابن، به‌تایبه‌تی ئه‌و كاتانه‌ی كه شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌ندان داگیركه‌ر به‌شێوه‌ی هاوكات كردووه، به‌ڵام وه‌ك گوتم له پاڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م حزبانه و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌م ده‌سكه‌وتانه‌یان بۆ ئێمه دابین كرد.
پارتی به مێژوویه‌كی نزیك له سه‌ده‌یه‌ك خه‌بات و تێكۆشان، كۆنترین حزبی كوردییه كه هێشتاش به هێز و ئیراده و خه‌ونه‌وه له‌سه‌ر پێیه و خاوه‌ندارێتی له دۆزی كورد ده‌كات، بوونی حزبه‌كانی دتر نكوڵیكراو نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نموونه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بهێنینه‌وه، ڕاستییه‌كه‌ی زیاتر وه‌ك حزبێكی عێراقی چاوی لێ ده‌كرێت نه‌ك كوردستانی، به‌و مانایه‌ی كه چوارچێوه‌ی ئامانج و ڕوئیاكانی دیاریكراو و به‌رته‌سكن، حزبێكی وه‌ك پارتی كرێكارانی كوردستان كه ئێسته چه‌كیان سووتاندووه و چاره‌نووسیان به ته‌واوه‌تی نادیار و لێڵه، هێنده‌ی دۆزی كرێكاران و سۆسیالیزمی بۆ گرنگه، دۆزی كوردی به‌لاوه گرنگ نییه و بگره به چاوێكی بچووكیشه‌وه سه‌یری ده‌كات.
ئه‌مه وا ده‌كات ئێمه پارتی وه‌ك حزبێكی ڕیشه‌دار و هاوكات واقیعبین بناسین، ڕیشه‌دار به‌و مانایه‌ی كه زیاتر له ٧٩ ساڵه له پێناوی ئازادی و دیموكراسی بۆ كورد و كوردستان خه‌بات ده‌كات، سنووردار نه‌جووڵاوه‌ته‌وه و ئێسته‌ش له لوڕستانه‌وه تا عاموودا و حه‌سه‌كه و ئه‌زمیر و ئامه‌د، ئێمه ئه‌ندامی دێرینی پارتی دیموكرات ده‌بینین كه هه‌واڵی كۆچی دواییان بڵاو ده‌بێته‌وه، واته ئه‌م پارته یه‌كه‌م پارت بوو له مێژوودا به ڕۆحێكی كوردانه‌وه سنووری ده‌ستكردی نێوان كوردانی پارچه‌كانی كوردستانی به‌شێوه‌ی كرده‌نی و ڕاسته‌قینه تێك‌شكاند، خه‌باتێكی سه‌رانسه‌ریی هاوبه‌شی بۆ مێژووی كورد تۆمار كرد.
دیاره خاوه‌ندارێتیی دۆزێكی گه‌وره‌ی وه‌ك كورد ته‌نیا به پارتی هه‌ڵده‌سووڕێت، بێگومان ئه‌وانی تریش ده‌توانن خۆیان تاقی بكه‌نه‌وه. له هه‌ڵسوكه‌وت و دانوستان له‌گه‌ڵ عێراقدا هێز و قورسایی خۆی بۆ به‌رگریكردن له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان سه‌لماندووه. پارتی له هه‌ر دۆخ و حاڵه‌تێكدا پارێزه‌ری ماف و كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بووه. ئه‌گه‌ر باس له‌وه ده‌كرێت كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره هه‌ڵبژاردنه بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری عێراق، بێگومان ته‌نیا به‌پارتی ده‌كرێت. جارێك له به‌رنامه‌یه‌ك كه ڕای خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قامی ده‌پرسی، له هاووڵاتییه‌كی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیانی پرسی كێشه‌ی ئاوتان چاره‌سه‌ر بووه؟ گوتی ناوه‌ڵا من خۆم یه‌كێتیم و خاوه‌نی شه‌هیدیشم، به‌ڵام دڵنیام به پارتی نه‌بێت به هیچ حزبێكی تر چاره‌سه‌ر ناكرێت.
ئه‌مه ڕاستییه‌كی ڕوون بوو له زمانی هاووڵاتییه‌كی ئاساییه‌وه گوزارشت له واقیعێك ده‌كات، ئێمه ئه‌م ساڵانه له قۆناغی هه‌ستیار و جیاوازدا بینیومانه. له پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا پارتی له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌لماندوویه‌تی پابه‌نده به ئه‌خلاق و ئه‌ته‌كێتی هه‌ڵبژاردنه‌وه، حورمه‌ت و كه‌رامه‌تی ڕكابه‌رایه‌تیی ده‌پارێزێت، ڕه‌نگه ئه‌مه یه‌كێك له‌و خاڵه دره‌وشاوانه‌ی پارتی بێت كه كردوویه‌تی به هێزێكی كاریزما. بۆیه منیش وه‌ك ئه‌و هاووڵاتییه پێم وایه پارتی شتێكی بوێت ده‌یكات، گرنگ نییه ئێمه لایه‌نگری بین یان دژبه‌ری، چونكه ئه‌م هێزه له قووڵایی مێژووی خه‌بات و ئازار و مافخوازیی گه‌لێكه‌وه هاتووه، ئێسته‌ش له ژێر ڕێبه‌رایه‌تیی سه‌رۆك و مه‌رجه‌عێكه كه كه‌رامه‌تی میله‌تی خۆی به هیچ شتێك له دنیادا ناگۆڕێته‌وه.