هه‌ڵبژرادن یه‌كێكه له گرنگترین ده‌ركه‌وته‌كانی دیموكراسی و ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین ڕۆح و كرۆكی دیموكراسییه، ئه‌وا ده‌توانین بڵێین قورسترین و به‌سه‌نگترین مه‌حه‌كه بۆ كۆمه‌ڵگه یان جڤاكێكی دیمۆكراسی. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش بێگومان شێوازی بانگه‌شه‌كردن سیمای دروست و ته‌ندروستی هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كات. پێوه‌ندی هه‌ڵبژاردن و بانگه‌شه له ره‌گه‌زی پێوه‌ندیی فۆرم و ناوه‌ڕۆكه و به‌شێوه‌یه‌كی توندوتۆڵ لێك ئاڵاون. هه‌ر ئه‌ندازه هه‌ڵبژاردنێك ته‌ندروست و باڵا بێت، "شێوازی بانگه‌شه"ش به كاكڵ و پڕمۆخه.
یه‌كێك له كێشه‌كانی كێشه‌ی دیموكراسیی له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وام ده‌یبیستینه‌وه "هه‌ڵبژاردن دیزاینكراوه" یان "هه‌ڵبژاردن ئیتر میكانیزمێك نییه بۆ ده‌ستاوده‌ستبوونی ده‌سه‌ڵات و تاقیكرانه‌وه‌ی قورسایی و سه‌نگی لایه‌ن و هێزه‌كانی تر"، ئه‌گه‌رچی ئێسته به‌هۆی به‌كارهاتنی ئامێره زیره‌ك و چاودێرییه ورده‌كارانه‌كان، ئه‌م وه‌سواس و تێبینییانه زۆر نابن به مژار، به‌ڵام له سۆنگه‌یه‌كی تره‌وه ئه‌م تێڕوانین و تێبینییانه به‌ده‌ر نین له‌و ڕاستییه ترسناكه‌ی كه ده‌كرێت به فۆرمی تر و له شوێنی تر واته له ده‌ره‌وه‌ی سندووقی ده‌نگدان، هه‌ڵبژاردن دیزاین بكرێت، ئه‌مه به‌و مانایه‌یه كه گوزاره‌ی "دیزاینكردنی هه‌ڵبژاردن" ته‌نیا یه‌ك دیوی نییه، واته به یه‌ك میكانیزم پراكتیزه نابێت.
له‌م ده‌لاقه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین، تێده‌گه‌ین دیزاینكردنی هه‌ڵبژاردن ته‌نیا به‌و مانایه نییه هێزێكی باڵاده‌ست یان به‌شدار له یارییه‌كه‌دا، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان نفووز و هه‌یمه‌نه‌ی خۆی به‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌كه‌دا و له ڕێگه‌یه‌كی نایاسایی یان فێڵێكی یاساییه‌وه ده‌سه‌پێنێت، به‌ڵكو به‌و مانایه‌یه "شێوازی بانگه‌شه" و نمایشی میدیایی له‌لایه‌ن هێزێك كه بتوانێ به‌هۆی توانای میدیایی و پروپاگه‌نده‌وه ده‌كرێت، به‌جۆرێك وه‌ك هه‌وڵێك بخوێنرێته‌وه كه مه‌به‌ستی جۆرێك دیزاینكردنی ڕای گشتی یان ئه‌ندازیاریكردن و ئاراسته‌كردنی ڕای گشتییه.
له‌م پنته‌وه له گرنگیی "شێوازی بانگه‌شه" وه‌ك ناوه‌ڕۆكی فۆرمی هه‌ڵبژاردن تێده‌گه‌ین. سه‌ركه‌وتن یان شكستی وه‌ها هه‌وڵێك به‌نده به زۆر فاكته‌ری وه‌ك توانای واقیعی و میدیایی هێزه‌كانی تر له یارییه‌كه‌دا، لایه‌نی كاریزمیی لایه‌نه‌كان، پێشینه و مێژووی ئیشكردنی لایه‌نه‌كان و ڕۆڵگێڕیان له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ده‌سكه‌وته واقیعی و بینراوه‌كانی لایه‌نێكی دیاریكراو بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه، ئاستی وشیاری و ماهییه‌تی جۆری بڕیاردانی تاكه‌كان ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه و... به‌زۆری خواستی دیزاینكردنی مه‌یلی جه‌ماوه‌ر له سۆنگه‌ی ده‌ستكاریكردنی میدیایی و خیتابی پڕجۆش و خرۆشه‌وه شكست ده‌هێنێت، چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌شێویه‌كی به‌رفراوانتر له جاران پێوه‌ندییان به ڕووداوه‌كان و كێشه و هه‌واڵ و... له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هه‌یه، هاوكات به‌ئاسانیش متمانه ناكه‌ن و به‌ده‌گمه‌ن خیتابی به‌ڕواڵه‌ت ناوازه و عه‌نتیكه، به‌ڵام له بنه‌مادا بۆش و نمایشی ئیشیان له‌سه‌ر ده‌كات.
ڕه‌نگه هێزێك بۆ جارێك بتوانێ به نمایش و سه‌مای درامی و جه‌نجاڵی میدیایی به‌شێك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، سه‌ركه‌وتن له‌م ئاسته‌دا و بۆ هێزێكی وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، واته پێشگریكردن له شكست و هه‌ڵوه‌رینی زیاتر، به‌ڵام بۆ جاره‌كانی تر هه‌مان میتۆد ئه‌گه‌ر داڕمان زیاتر زه‌ق ده‌كاته‌وه و سه‌ركه‌وتن ده‌كات به خه‌ون. ده‌توانین بڵێین ئه‌و نمایشه و ئه‌و شێوازه‌ی بانگه‌شه‌یه جیاواز له‌وه‌ی كه له‌ڕووی ئه‌ته‌كێتی مه‌ده‌نی و سیاسی و دیپلۆماسییه‌وه كێشه‌ی رژدی هه‌یه، هیچ پێوه‌ندییه‌كی به واقیعی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌تی ده‌ڤه‌ری سلێمانی و گه‌رمیانه‌وه نییه. واته كاتێك سه‌رۆكی یه‌كێتی ڕوو له به‌ربژێره‌كان ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كات كه ئه‌گه‌ر قسوور و كه‌موكورتییه‌كیان له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیاندا هه‌بێت، ئه‌وا "خۆیان ئه‌زانن چی ڕوو ئه‌دات"، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه خیتاب و گوتارێكی نادیموكراسی و نامه‌ده‌نییه، هاوكاتیش نمایشی و بن بۆشبوونه‌كه‌ی به خێرایی با وه‌دیار ده‌كه‌وێت، چونكه دوای ته‌واوبوونی نمایشه‌كه و دامركانی كه‌فوكوڵی سه‌ر ئیسته‌یج و به‌ر ئیسته‌یج، خه‌ڵكه‌كه چاو له دنیا و ئه‌مری واقیعی خۆیان ده‌كه‌ن و به‌پێی ئه‌وه دواجار بڕیار ده‌ده‌ن.
ئه‌م جۆره ئه‌ته‌كێته حزبییه كه وادیاره زیاتر له كاتی بانگه‌شه و شۆ و نمایشه سه‌یره‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت، ڕه‌نگه ته‌نیا قازانجی ئه‌وه بێت كه ڕووی نهێنی و ده‌مامكداری یه‌كێتیی پاش مام جه‌لالمان زیاتر بۆ ده‌ره‌خات، ئه‌م شێوازه‌ی بانگه‌شه نه‌ك ته‌نیا ده‌سكه‌وتی بۆ ئه‌و حزبه‌ش نابێت، به‌ڵكو ئاستی ڕووكاری دیموكراسیش ده‌ڕووشێنێت. چونكه نه‌ك ته‌نیا پێوه‌ندییه‌كی ڕیالی به واقیعی ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌وه نییه، به‌ڵكو به لادانی ئه‌و ده‌مامكه‌ش نه‌فسی توندئاژۆیی و جۆرێك میلیتاریزمی ناوخۆیی له ناو ئه‌و حزبه‌دا مانیفێست ده‌كات، ئه‌م ڕوانگه‌یه مه‌به‌ستی لێدان یان ڕه‌خنه‌كردنی ئه‌و لایه‌نه له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا نییه، هێنده‌ی مه‌به‌سته كه ده‌یه‌وێت ڕووخساری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و گوتاره به‌بێ مكیاج و خه‌مڵاندن بنوێنێت كه پاش مام جه‌لال وای ڕاگه‌یاندووه، شته‌كان به‌ته‌واوی ده‌گۆڕێت و خۆیشی شتێكی نوێیه، ئه‌گه‌رچی "یه‌كێتییه‌كه هه‌ر هی مام جه‌لاله!".
ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌عیه‌یه ڕاسته بۆ ئه‌و حزبه، كوا له ماوه‌ی نزیك ده‌یه‌یه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی وه‌ك ڕووناكی، كوا پڕۆژه‌یه‌كی وه‌ك ڕێگه‌وبان، بۆ دۆخی كه‌سابه‌ت و بازرگانی به ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌چێته پێشێ، كوا چالاكیی ڕۆشنبیری و هونه‌ریی له شاری ڕۆشنبیری و شاری داهێنه‌ردا؟! ئه‌مانه و زۆر بابه‌تی ناو فه‌زای واقیعی و ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك پێمان ده‌ڵێن ،بانگه‌شه و هه‌ڵبژاردن ده‌توانن به‌پێی پێوه‌ری دیموكراسییه‌كی ڕاسته‌قینه، ئیتر هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به ده‌ره‌وه و دنیای ڕیال نییه و ئه‌وه‌ی هه‌یه نمایشێكه، نمایشێك كه به‌ر له‌وه‌ی شته‌كان ناو دنیای خۆی بێنێته سه‌ر ڕاسته‌ڕێی جارانی، زیاتر و زیاتر لێكیان ده‌ترازێنێت، به‌ڵام بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ وه‌ك هه‌موو جارانی پێشوو، ئه‌نجامی سندووقه‌كانی ده‌نگدان هه‌موو شتێك یه‌كلا ده‌كاته‌وه و جاری واش هه‌یه به‌و ئه‌نجامه‌ش كه‌سێكی وه‌ك تره‌مپ مل نه‌دات و به هه‌زاران گوشاری یاسایی و مه‌ده‌نی له كۆشكه‌كه‌ی وه‌ده‌ر نرێت!