ڕۆژانی ده‌نگدان بۆ خولی نوێ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نزیك بووه‌ته‌وه، كێبه‌ركێی بانگه‌شه به‌كۆتا دێت، پارتی ژماره‌ی لیسته‌كه‌ی 275یه و بانگه‌شه بۆ سه‌رووی ملیۆنێك ده‌نگ ده‌كات، پارتی ئیتر پێ ده‌گوترێت حزبی ملیۆنی و چاودێرانی هه‌ڵبژاردنیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، به ئاسانی به‌ربه‌ستی سه‌رووی ملیۆنێك ده‌نگ تێپه‌ڕ ده‌كات.
كێبه‌ركێی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان له كوردستان و عێراق، زۆر گه‌رم بوو و پارتی سه‌رباری بوونی بانگه‌شه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه، هه‌ردوو جێگرانی سه‌رۆكی حزب، به گه‌رمی بانگه‌شه‌یان ده‌كرد و كه‌رنه‌ڤاڵه‌كانیشیان ده‌یان هه‌زار كه‌سی تێدا ئاماده ده‌بوو وكه ئه‌مه بۆ حزبه‌كانی تر زۆر ئه‌سته‌مه.
پارتی بۆ ده‌یه‌وێت سه‌رووی ملیۆنێك ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت؟
پارتی ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی شكاندنی سه‌رووی ملیۆنێك ده‌نگ، كه پێشبینی ده‌كرێ ئه‌و رێژه ده‌نگه‌ی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی كوردستان و عێراق بێت، وه‌ك پێشه‌نگی حزبی سه‌ر ئاستی عێراقی و كوردستانی بمێنێته‌وه.
پارتی كاتێك سه‌رووی ملیۆنێك ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وه قورسایی ئه‌و حزبه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی و جیهانی زیاتر ده‌بێت، پارتی وه‌ك نوێنه‌ری سه‌ره‌كیی كورد مامه‌ڵه ده‌كات و هه‌نگاوه نابه‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی لایه‌نه‌كانی عێراقی و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه ڕابگرێت، چونكه حزبی ملیۆنی سه‌رباری ئه‌وه‌ی كورسییه‌كانی وه‌ك ژماره چه‌ند بێت، به‌ڵام كاتێك متمانه‌ی شه‌قامی له‌گه‌ڵ بوو، ده‌توانێ ستۆپ به‌وانه بكات كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی دژبه‌رن. هاوكات ده‌بێته حزبێكی تر و قورسایی زۆر جیاواز ده‌بێت و ده‌توانێ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق، بۆچوون و بڕیاره‌كانی بسه‌پێنێت.
مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه هه‌ركات پارتی به‌هێز بووبێت، ئه‌وه كوردستان به‌هێز بووه، بۆیه ئه‌وه‌ش وایكردووه كوردستانیان متمانه‌ی خۆیان به زۆرینه‌یه‌كی زۆرباش به پارتی ببه‌خشن، مێژوویش پێمان ده‌ڵێ پارتی باجی زۆری داوه بۆ پاراستنی شكۆ و سه‌ربڵندیی گه‌له‌كه‌ی.
زۆربه‌ی هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان و به هاوكاریی كۆمه‌ڵێك لایه‌نی ناوخۆیش، كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن پارتی نه‌توانێ ئه‌و به‌ربه‌ستی سه‌رووی ملیۆن ده‌نگه تێپه‌ڕ بكات، هه‌رچه‌نده ده‌نگی ڕابردووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و ده‌نگی په‌رله‌مانی كوردستان لێك بده‌ینه‌وه، پارتی خاوه‌نی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له سه‌رووی ملیۆنێك ده‌نگه.
پارتی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌گه‌ر له‌و رێژه ده‌نگه به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وه پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كورد، به‌ته‌واوه‌تی ده‌گۆڕێت و ناتوانن به‌ربه‌ست بۆ مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی ئێمه دروست بكه‌ن، ئێمه بڕوامان وایه ئه‌ركی هاووڵاتییانی كوردستانه متمانه‌ی خۆیان به پارتی ببه‌خشن، ئه‌ویش بۆ پاراستن و به‌هێزكردنی قه‌واره‌ی كوردستان و له‌گه‌ڵیدا گه‌شه‌پێدانی ئاوه‌دانی به‌رده‌وام بێت.