به‌ده‌ر له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و ركابه‌رێتی سیاسیی ناوخۆ، وتاری دوێنێی سه‌رۆك بارزانی، وه‌ك هه‌میشه هه‌ستی پارێزگاری له ناسنامه لای هاووڵاتیی كورد به‌هێزتر ده‌كات.
كاتێك سه‌رۆك ده‌رده‌كه‌وێت، متمانه و شانازیی كوردبوون ده‌گاته لووتكه‌ی خۆی، ئه‌و به هێز و متمانه‌به‌خۆبوونه‌وه ڕووی قسه‌ی ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه ده‌كات كه تاكی كورد، هه‌ست ده‌كات قسه‌كانی سه‌رۆك ڕێك پێویستی و ئاره‌زووه‌كانی ئه‌ون.
ئه‌م كاریگه‌رییه ته‌نیا له ئاستی تاكه‌كه‌سی نامێنێته‌وه، به‌ڵكو گشتگیرتر خۆی ده‌نوێنێت.
وتاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون په‌یامی یه‌كگرتوویی و ئاسایشی نیشتمانی ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری قسه‌كانی. له دیدی هاووڵاتیی كورده‌وه، بارزانی هه‌میشه خاوه‌نی یه‌ك په‌یامی نیشتمانیی نه‌گۆڕه.
وتاری ئه‌مڕۆ ته‌نیا گوته‌ی سیاسیی ئاسایی نه‌بوو، به‌ڵكو ده‌نگێكی نیشتمانی قووڵی دوورمه‌ودا بوو.
به‌شێكی تری په‌یامه‌كه تایبه‌ت بوو به‌و كوردانه‌ی كه پێوه‌ستن به كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، له گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكدا هێزێكی ده‌روونی بۆ خۆڕاگری و قوربانیدانی كوردی ئه‌و ناوچانه دروست ده‌كات و هه‌ستی شانازیكردن به‌خۆ زیاتر ده‌بێت.
ڕاستییه‌كه‌ی وتاره‌كانی ئه‌و بریتییه له هه‌ست و بیركردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كه به‌م شێوه‌یه، سه‌رۆك بارزانی وه‌ك پارێزه‌ری ناسنامه و هه‌ستی نیشتمانی ده‌بینرێت.