سه‌ره‌تا پێم خۆش بوو له دوای كۆتاهاتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌وارانه بكه‌م كه سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست هێناوه و به‌شدارییان كرد .ئه‌وجا با بێمه سه‌ر بابه‌ته‌كه‌م له‌سه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی دیزاینكراوه‌كه كه فه‌ریكه سیاسی و رۆشنبیر و ئه‌كادیمییه‌كان له‌سه‌ر قسه‌كانی كۆتا ڕۆژی بانگه‌شه‌ی (سه‌رۆك بارزانی)، له سۆشیال میدیا و تیڤییه‌كان به‌و شیكارییه كرچوكاڵه گه‌رم كردبوو. ئه‌وكات زانیم ئێمه له سیاسه‌تدا چه‌ند كۆڵه‌وارین، دواتریش بۆم ده‌ركه‌وت كه پارتی چه‌ند حزبێكی به چانسه، نه‌یاره‌كانی ئاوا له سیاسه‌ت تێگه‌یشتوون و شیكارییان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن .
كاتێك سه‌رۆك بارزانی ئه‌و قسانه‌ی كردی و دواتریش ده‌ره‌نجامه‌كان ده‌رچوون، بۆ خه‌ڵك زیاتر بابه‌ته‌كه روون بووه‌وه كه دیزاینكراو و دیاریكراو تا چه‌ند ڕۆڵی خۆی گێڕاوه. ئێسته حه‌قی خۆته بپرسیت چۆن؟
لێره‌دا به هاوكێشه‌یه‌كی بیركارییانه بۆتانی روون ده‌كه‌مه‌وه :
لیسته‌كه‌ی سوودانی به‌پێی ده‌ره‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان، نزیكه‌ی 20 هه‌زار ده‌نگی هێناوه، به‌ڵام به‌و ژماره‌یه ده‌بێته خاوه‌نی ١٨ كورسی .ئه‌مه له كاتێكدایه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌پێی ده‌ره‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌نگه‌كانی ده‌گاته‌ی سه‌رووی 500 هه‌زار ده‌نگ، به‌ڵام ده‌توانێ هه‌ر ببێت به خاوه‌نی ١٨ كورسی .
نادادییه‌كه لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه ئه‌و ژمارانه‌ی به‌پێی یاساكه بۆ پارێزگاكانی هه‌رێم دانراون، زۆر نادادپه‌روه‌رییه. ئه‌وه باسی پارتی دیموكراتی كوردستان ناكه‌م كه به‌و پێیه بێت، ده‌بوو له ١٠٠ كورسی نزیك ببێته‌وه .
بۆیه داوكارم له تۆی فه‌ریكه رۆشنبیر و سیاسی، با قسه و بۆچوونه‌كانت ته‌نیا له پێناو قسه‌دا نه‌بێت و خه‌ڵكیش به زانیاری هه‌ڵه فڕیو بده‌یت. تۆزێك خۆت ماندوو بكه و رقوكینه وه‌لاوه بنێ و وێنه گه‌وره‌كه ببینه كه هه‌رێمی كوردستانه.