وه‌ك ئه‌م ڕۆژانه و به‌رده‌وام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا باس ده‌كرێت، پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌رووی ملیۆنێك ده‌نگی مسۆگه‌ر كرد، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ئاگاداریی ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران و به‌ره‌ی به‌ناو ئۆپۆزیسیۆن و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌كانی هێزی دووه‌م (به‌ڵام هاوبه‌شی سه‌ره‌كیی له حوكمڕانی!) واته یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بین، تێده‌گه‌ین پارتی چ سنوورێكی مێژوویی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆیدا به‌زاندووه.
ئه‌گه‌ر كه‌شی گشتیی فه‌زای بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بهێنینه‌وه یادی خۆمان و كه‌مێك تێی ڕابمێنین، له ئاستی هێز و حزب و لایه‌نه‌كان و ته‌نانه‌ت یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش (بگره له‌وانی تریش زیاتر و شێلگیرانه‌تر و هه‌ڵبه‌ت چهواشهكارانهتریش) ده‌مانبینی كه هه‌مووان دژی حكوومه‌ت قسه ده‌كه‌ن، چونكه پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كیی حكوومه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستانه، خۆی له ناوه‌ڕۆكدا وایه، به‌ڵام له واقیعدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆڵه‌كه‌ی دووه‌می حوكمڕانیی (به‌ناو!) و لایه‌نه‌كانی تریش هه‌ندێكیان به‌شدارن له حوكمڕانی، ئه‌مه ئه‌و چه‌واشه‌كارییه ناجوامێرانه و دوور له ئینسافهیه كه چه‌ندان ساڵه یه‌كێتیی نوێ په‌ره‌ی پێ داوه.
ئه‌گه‌رچی بۆ زۆر له خه‌ڵك ڕوون بووه‌ته‌وه ئه‌مه یاریی ڕێوییه یه‌كێتی ده‌یكات، به‌ڵام دیسان به‌هۆی پڕوپاگه‌نده‌ی زۆر و په‌یجی ساخته و چه‌واشه‌كار، به بۆچوونی من به ئاستی پێویست ڕۆشنگه‌ریی نه‌كراوه و كاری زیاتر پێویسته. سه‌یر بوو له كاتێكدا سه‌رۆكی حكوومه‌ت له كابینه‌ی نۆیه‌مدا هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌دا له سه‌رشانی كابینه‌كه‌ی و هێزی حكوومه‌ته‌كه‌ی و توانا و سه‌رچاوه سنوورداره‌كانی كوردستان، وڵات به‌ڕێوه ببات، یه‌كێتی هانی خه‌ڵكیان ده‌دا بۆ مانگرتن! له به‌غدا واژووی كۆ ده‌كرده‌وه كه ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم سنووردار بكرێن، بێگومان لایه‌نه‌كانی تری ئه‌و سنووره‌ش هه‌م به‌هۆی پڕوپاگه‌نده‌ی میدیایی و هه‌م به‌هۆی نه‌بوونی پلانێكی واقیعی، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن بیانناسێنیت، ده‌كه‌وتنه به‌ره‌ی یه‌كێتییه‌وه، هه‌ڵبه‌ت به‌خۆلادان له‌م ڕاستییه‌ی كه ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌یه، ئه‌وا نیوه و له نیوه زیاتریش یه‌كێتی و سه‌رۆكه بهغدادخوازهكهی له پشته‌وه‌ین.
ئه‌گه‌ر چاوێك له‌م دیمه‌نه بكه‌ین، ده‌بینین هه‌مووان واته ئه‌و هێز و حزبانه‌ی له‌ناو ئه‌م هاوكێشه‌یه‌دا ده‌خولانه‌وه، دژی حكوومه‌ت و پارتی دیموكرات بوون، هه‌مووان دژ به تاقانه‌یه‌ك، به‌ڵام خوا و ڕاستان هات و ده‌نگدانی ئه‌مجاره زیاتر ته‌پوتۆز و چه‌واشه‌كارییه‌كانی ڕه‌وانده‌وه، هه‌موو لایه‌ن و هێزه‌كان به سه‌ریه‌كه‌وه هێنده‌ی پارتی ده‌نگیان نه‌هێناوه. ئه‌مه تێپه‌ڕاندن و ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره‌یه كه پێگه و پله‌ی ههژموونیكی پارتی زیاتر كردووه، بێگومان قورسایی زیاتریشی له هاوكێشه و بڕیاره‌كاندا ده‌بێت بۆ مسۆگه‌ر بكات. ئه‌م ده‌نگه‌ی زۆره پارتی، ئه‌و راستییه‌ی هه‌م بۆ مێژوو و هه‌م بۆ ئه‌و به‌ره ده‌سته‌جه‌معییه حزبی و به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنه ده‌رخست كه مێژوو به قسه و شیكاریی به‌ناو زانستییانه‌ی ئاماری و خۆنواندن و قسه‌ی بێسه‌روبه‌ر و سووكایه‌تیكردن و... دروست نابێت، مێژوو به فیكر و پلان و ئه‌ته‌كێتی سیاسی دروست ده‌بێت.
له ڕوویه‌كی تره‌وه په‌یامه‌كه ئه‌مه‌یه مه‌كینه‌ی مێژوویه‌ك كه ئاوه‌ها دروست ده‌بێت، له ده‌نگی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر ده‌سووڕێت و ده‌كه‌وێته گه‌ڕ. په‌یامه‌كه پێمان ده‌ڵێت به هه‌موو ئه‌و گوشارانه‌ی به‌غداوه كه ئه‌م لایه‌نانه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد خه‌تای پارتی و حكوومه‌تی هه‌رێمه، خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری ئێمه وشیاره. هه‌م وشیاره و هه‌م وه‌فاداره به خاك و نیشتمان و خاوه‌ندارێتی له دۆزی ڕه‌سه‌نی خۆی ده‌كات. ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر دوور له هاوكێشه‌ی سیاسی و حزبیشه‌وه چاوی لێ بكه‌ین، ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا براوه بوو، خه‌ڵكی كوردستان بوو، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه خاك و نیشتمان و وڵاتی خۆیان به هه‌موو كه‌موكوڕی و زهختهكانییهوه خۆشتر ده‌وێت، له‌وه‌ی كه له ئامێزی بێگانه‌یه‌كی جه‌لاددا ژیانێكی بژی و مه‌مره ببه‌نه سه‌ر. براوه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌مان دروشم و ناوه‌ڕۆكه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو كه له زاكیره‌ی خه‌ڵكی نیشتماندۆست و وه‌فاداری كوردستاندا چه‌سپیوه.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌كرێت شیكاریی زیاتر بۆ ئه‌م قۆناغه نوێیه بكرێت كه خه‌ڵك چ متمانه‌یه‌كی به‌م حزبه هه‌یه، چۆنیش هه‌موو ئه‌و بانگه‌شه درۆزنانه‌یان پووچه‌ڵ كرده‌وه كه به‌حیساب ڕكابهران ده‌یانكرد. به‌ڕاستی له‌و ڕووه‌شه‌وه دڵخۆشكه‌ره كه ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی ده‌یانگوت ئینتیمای نیشتیمانی به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه ده‌چێت له كوردستان، له ڕیشه‌وه ده‌ریهێنان. چونكه پارتی دیموكرات له مێژوویه‌ك كه خه‌ریكه له سه‌ده‌یه‌ك نزیك ده‌بێته‌وه، كاری له‌سه‌ر له نیشتماندۆستی و وڵاتپارێزییه، ئێسته ئێمه له قۆناغێكداین كه له‌وپه‌ڕی دژایه‌تیكردنی بیری ناسیۆنالیستی له‌لایه‌ن هه‌ندێك ڕه‌وت و لایه‌نی جیهانی، ناوچه‌یی و ناوخۆیی، یه‌كانگیریی بیری نیشتمانی و ناسیۆنالیستی پارتی دیموكراتی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان، زیاتر ده‌ركه‌وت، ئه‌مه نه‌ك بۆ ناوخۆی عێراق، به‌ڵكو بۆ هه‌موو كوردانی پارچه‌كانی تر و به‌نیسبه‌ت دۆزی كورد له ناوچه‌كه‌شدا بابه‌تێكی گرنگ و دڵخۆشكه‌ره.
هه‌موو ئه‌م خاڵانه و چه‌ندانی تر، به‌شێك له‌و وانانه‌ن كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پێیان گوتین. بێگومان شیكاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی زیاتر ئه‌م ده‌ركه‌وته و ده‌ستكه‌وتانه، كاری سه‌ره‌كیی بژارده و پیتۆڵهكانی پارتی دیموكراتی كوردستانه. من لێره‌دا ته‌نیا وه‌ك ڕٶژنامهنووسێك هه‌ندێ سه‌ره‌داوی گشتیم باس كرد. به بۆچوونی من له‌م ئاراسته و ڕێگه‌یه‌دا زۆر گرنگه سنوورێك بۆ میدیا و گه‌یه‌نه‌ری چه‌واشه‌كار دابنرێت، تا ده‌سكه‌وته‌كان نه‌شێوێنن و یاریی به ڕای گشتی نه‌كه‌ن. ڕه‌نگه یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی ئێمه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، هه‌ر ئه‌م بابه‌ته بووبێت.