لە کیسدانی کورسییەک لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کورد، بێگومان بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دەنگانەی بەهۆی حزبە بچووک و بەناو ئۆپۆزسیۆنەکانەوە بە فیڕۆ ڕۆیشت، ئەمەیش ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئەو دەردە هەمیشەییەی کورد کە یەکنەگرتوویی و یەکنەبوونە، بە تایبەتی ئەو حوکمڕانییە خۆجێییەی سلێمانی کە لە باتی پراکتیزەکردنی پلانێکی شیاو و دانوستانکارانە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن دەرگای ترسناکی برین و ڕقی کردووەتەوە.
بمانەوێ و نەمانەوێ ئەمە ڕاستییەکە و پێوەست نییە بە ڕوانگەی حزبتەوەر یان ئایدۆلۆجییەوە، بگرە ئەو سیاسەتەی سەرۆکی یەکێتیی لە جومگە هەستیارەکاندا گرتوویەتیە بەر، داهاتوویەکی ترسناک و ئاسۆیەکی لێڵی هەیە. گوتاری پارتی بەر لەوەی هاوکێشەی هەڵبژاردن لە کوردستاندا بکاتە ئامانجی خۆی، وێنە گەورەکەی بینی و گوتارەكەی نەک تەنیا هەموو عێراق، بەڵکوو یاسای عێراق و بە تایبەتی یاسای نادادپەروەرانەی هەڵبژاردن و ئەو بڕگە دەستوورییانەی کە پێوەستن بە کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان، بوو. ئێمە لە ڕێگەی ئەم گوتارانەوە عەقڵانییەت و حیکمەتی لایەنێک یان سەرشێتی و حولحولیبوونی گوتارێکمان بۆ دەردەکەوێت.
پارتی و سەرۆک بارزانی باشتر لە هەموو لایەن و کەس درکیان بەمە کردووە کە که‌رکووک پێوه‌ست به گوتاری ناسیۆنالیزمی کوردی چ ده‌لاله‌تێکی ڕه‌مزیی هه‌یه. که‌رکووک نه‌ک ته‌نیا بۆ باشوور وه‌ک پارچه‌یه‌کی نیوه‌ئازادکراو و نیوه‌سه‌ربه‌خۆی کوردستان گرینگی ستراتیجی هه‌یه، به‌ڵکوو بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان خاڵی یه‌کلاکه‌ره‌وەی دۆزی کورده، ئه‌وه‌یش ته‌نیا لایه‌ن و ڕووه ئابووری و نه‌وتییه‌که‌ی نییه، به‌ڵکوو بابه‌ته‌که خاک و شوناسه و له‌وه‌یش گرینگتر ململانێی هێزی مه‌عنه‌وی و ڕۆحیی دوو نه‌ته‌وه یان با بڵێین چه‌ند نه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵات و هێزه، دژی یه‌ک نه‌ته‌وه که کورده.
که‌رکووک سنووری ستراتیجی و شوناسی سه‌رزەومینی کورده له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب که له ماوه‌ی 100 ساڵی ڕابردوودا له‌لایه‌ن گوتاری ناسیۆنالیستی و شۆڤێنیی عه‌ره‌به‌وه کراوه به گرێپووچکه‌ی دۆزی کورد، یانی ئه‌گه‌ر ئێمه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانیی بکه‌ین لەناو دنیای عه‌ره‌بدا ڕه‌نگه به ژماره و ڕێژه‌یه‌کی که‌م له‌ناو دوو تاقمی چه‌پ و لیبراڵیان نه‌بێت، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت کۆی په‌یکه‌ر‌ی کۆمه‌ڵگەی عه‌ره‌بی به سووریای جه‌نگزه‌ده و فه‌له‌ستینی خۆشه‌ویستی جیهانی ئیسلامیشه‌وه! دژی دۆزی کوردن و به خائینانی ناو وڵاتێکی عه‌ره‌بی ده‌زانن. ڕۆژانه لێرەوله‌وێ هه‌ڵوێستی په‌نابه‌ره عه‌ره‌به جۆراوجۆره‌کان به تایبه‌ت فه‌له‌ستیینییه‌کان ده‌بینین که له هه‌ر جۆره هه‌وڵێکی ده‌وڵه‌تی یان ناده‌وڵه‌تی بۆ لێدان له کورد پشتگیریی ده‌که‌ن و پێی خۆشحاڵن، چه‌ند ساڵ پێش ئێستە له‌لایه‌ن ڕێبه‌ران و فه‌رمانده‌کانی فه‌له‌ستینه‌وه هێرش کرایه سه‌ر پێشمه‌رگه و ئیراده‌ی سیاسیی کورد له کوردستان، ئه‌مه له حاڵێکدایه که کورد هه‌میشه پشتگیریی له دۆزی فه‌له‌ستین کردووه و ته‌نانه‌ت له کاتی شۆڕشی ئه‌یلوولیشدا بارزانیی نه‌مر له نامه‌یه‌کدا پشتیوانیی خۆی بۆ دۆزه‌که‌یان ده‌ربڕیوه.
ئینجا ئه‌م وێنه‌یه بۆیه وا به ڕوونی، به‌ڵام به گشتی ده‌کێشم، تا تێبگه‌ین تێڕوانینی زۆرینه‌ی گوتاری وڵاتانی عه‌ره‌بی (عروبه) یانی ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌یش که هێشتا وڵات نییه و ناوی فه‌له‌ستینه و ده‌یان وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامیی هه‌موو جۆره پاڵپشتییه‌کی ده‌که‌ن، له ئێرانه‌وه بۆ تورکیا تا عێراق و عه‌ره‌بستان و... ئه‌ویش مافی خۆمان پێ ڕه‌وا نابینێ. تێگەیشتن لە وەها ململانێیەکی گوتاری و مێژوویی، کاری حزبۆکە و تازەخۆپێداکردووەکان نییە، بەڵکوو کاری حزبێکی لەمێژینە و ڕرگوڕیشەداری وەک پارتییە.
پێم وایە ئەگەر یەکێتی و سیاسەتە تاکلایەن و تاکەکەسییەکەی کاک باڤل سنوورێکی بۆ دانەنرێت، کەتنی گەورەی بەدواوە دەبێت بۆ کۆی هەرێمی کوردستان. بۆیە بە گشتی دەبێت تێبینیی ئەوە بکەین کە به‌هۆی ئەو سیاسەتانە لەلایەک و یه‌کانگیرنه‌بوونی هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان و پشتگوخستنی خه‌ونه‌کانی کوردی که‌رکووک لەلایەكی تر، ئەو شارە وه‌ک پردی په‌ڕینه‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆیی و شوناسی جیۆگرافی و مێژوویی، هەژموونی دەنگی یاسایی کورد تێیدا لاسەنگ بووەوە.
پێداگریی پارتی لە کاتی بانگەشە و ئێستەیش لە جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ و هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردن، دەتوانین بەو پلانە ببینین کە ئەم کێشەیە بۆ هەتاهەتایە چارەسەر بکات. ئێمە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ڕۆژانه هه‌واڵ له‌سه‌ر لێدان له زمان و کولتووری کوردی و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی لە کەرکووك ده‌بیست و ده‌خوێنده‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا ئاماژه‌یه‌کی ئیداری بوو بۆ پلانێکی گه‌وره‌تر که ته‌عریبی دووباره و چه‌ندباره‌ی که‌رکووکه، لێدان بوو له جووتیاره ماندوونه‌ناس و دڵسۆزه‌کانی کورد و ده‌رکردنیان له‌سه‌ر زێدی باوباپیرانیان و هاورده‌کردنی عه‌ره‌ب و نیشته‌جێکردنیان.
به‌پێی ئاماره‌کان و به وته‌ی په‌رله‌مانتارێکی کورد لە نه‌جوا حه‌مید كاكەیی، پرۆژه‌ی ته‌عریبکردنی که‌رکووک ئێسته له سه‌رده‌می به‌عس زیاتر و ترسناکتره و به پلانێکی ژێره‌وانکێ و به شێنه‌یی خه‌ریکن و ده‌ستی میلیشیاکانی به چڕی تێدایە. به‌ڵام بێگومان هه‌ر ئه‌وه نییه و لایەنی نهێنی و شاراوەی دیکە لە پشت ئەم وەزعەوە هەن.
له ئه‌نجامدا ده‌بێت بڵێین، ئێمه وه‌ک کورد بەرانبەر دۆخی که‌رکووک له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستانەوە به‌رپرسین و نابێ گوێی لێ بخه‌وێنین، به‌ڵکوو ده‌بێ به شێوه‌ی جۆراوجۆر له ئاستی میدیایی، یاسایی، سیاسی و كولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا، که‌رکووک به ئاستێك زه‌ق بکه‌ینه‌وه كە شوناسی كوردانە و ڕۆحی شۆڤینیی جیهانی عه‌ره‌ب زیاتر دەربخەین، تا دنیا لێی ئاگادار بێت.
ئه‌م به‌رپرسیارێتی و ئه‌رکڕاپه‌ڕاندنه به‌رخۆدانه له هه‌مبه‌ر ته‌عریب و ئه‌و عروبه‌یه‌ی سەتان ساڵه نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بی چه‌وساندووه‌ته‌وه.