پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌ر له‌وه‌ی پۆستێكی پرۆتۆكۆلی و سیمبولی بێت، پێگه‌یه‌كی سه‌روه‌ری/ سیادییه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه، واته سه‌رۆك كۆمار نوێنه‌رایه‌تیی عێراق ده‌كات له ناوه‌نده‌كانی نێوده‌وڵه‌تی. به‌پێی عورف له 2006وه بۆ كورد بووه، به‌ڵام چاوی سوننه‌كان ئه‌مجاره له‌و پۆسته‌یه و شیعه‌كانی عێراقیش كه له 100 ساڵی رابردوودا له‌لایه‌ن سوننه‌وه چه‌وسێنراونه‌ته‌وه، به ڕێنوێنیی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی سه‌دامێكی تر قووت نه‌بێته‌وه، هه‌رگیز ئاماده نین ئه‌و پۆسته بده‌نه سوننه، كه‌واته هه‌ر بۆ كورد ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام كوردێكی چۆن بخه‌ینه ئه‌و پۆسته؟
خوالێخۆشبوو مام جه‌لال به نوێنه‌رایه‌تیی گه‌لی كوردستان و پشتگیریی سه‌رۆك بارزانی، توانی سه‌ركردایه‌تیی تیمی كوردستانی له به‌غدا بكات و به‌گریی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان بكات، سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌كاله‌تی گشتیی سه‌رۆك بارزانی له به‌غدا هه‌بوو و له كوردستانیش سه‌رۆك بارزانی وه‌كاله‌تی گشتیی سه‌رۆك مام جه‌لالی هه‌بوو، بۆیه هیچ شتێك له ده‌ستیان ده‌رنه‌ده‌چوو كه دژی كوردستان بێ، چونكه كه‌سی به‌هێز پێگه‌ی به‌هێزی ده‌بێت و بۆ كوردستانیش گرنگه.
له ڕۆژانی دوای هه‌ڵبژاردن ناوماڵی شیعه و سوننه خۆیان یه‌كخست و وا ده‌ركه‌وت كه ئه‌و پێویستییه‌ی جاران به كورد هه‌بوو، نه‌ماوه بۆ دروستكردنی حكوومه‌تی زۆرینه، بۆیه پارته كوردییه‌كان هیچ بژارده‌یه‌كی تریان نییه جگه له‌وه‌ی به زووترین كات، یه‌ك بگرن و یه‌ك گوتار ئاراسته‌ی به‌غدا بكه‌ن. هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌مجاره پارتی و یه‌كێتی كه‌سه یه‌كه‌مه‌كانیان بۆ ئه‌م پۆسته ده‌ستنیشان بكه‌ن و هه‌ر كه‌سیش له پارتی یان یه‌كێتی ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرت، ده‌بێت سیاسه‌تی مام جه‌لال و سه‌رۆك بارزانی و جۆری هاوئاهه‌نگییه‌كه‌یان پێڕه‌و بكات، سه‌رۆك كۆمار راسته‌وخۆ پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی هه‌بێت و به راوێژ پلانی به‌رگریی له مافه‌كانی كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت دابڕێژن.
له‌وانه‌یه كه‌سانێك هه‌بن بڵێن، هه‌ندێ كاندیدی كورد زمانی عه‌ره‌بی باش نازانن، به‌ڵام له ده‌ستووری عێراقدا ماده‌ی چوار هه‌م زمانی كوردی و هه‌میش عه‌ره‌بی، زمانی فه‌رمی ده‌وڵه‌تن.
ماده‌ی چوار بڕگه‌ی دوو:
ب – قسه‌كردن و وتووێژ و ده‌ربڕین له بواره فه‌رمییه‌كاندا به هه‌ریه‌ك له دوو زمانه‌كه، وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و دادگاكان و كۆنگره فه‌رمییه‌كان، رێگه‌پێدراوه. واته هیچ جیاوازییه‌ك له به‌كارهێنانی زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له عێراقدا نییه، كه‌واته نابێ ئیتر كورد به‌غدا بۆ پێكهاته‌كانی تر چۆڵ بكات و كه‌سی بێ توانا بۆ پایته‌خت بنێرێت.
ده‌ستووری عێراق و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك:
ماده‌ی 70
یه‌كه‌م: ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ناو پاڵێوراواندا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵده‌بژێرێت، به زۆرینه‌ی دوو له سێی 3/2 ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر هیچكام له پاڵێوراوان ده‌نگی زۆرینه‌ی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێنا، ئه‌وا كێبه‌ركێ له نێوان ئه‌و دوو پاڵێوراوه‌دا ده‌كرێته‌وه كه زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌و كه‌سه‌ی زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێ له ده‌نگدانی دووه‌مدا، ده‌بێت به سه‌رۆك كۆمار.
ماده‌ی 91
سه‌رۆك كۆمار له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا سوێندی ده‌ستووریی ده‌خوات، به‌و شێوه‌یه‌ی له ماده‌ی (50)ی ده‌ستووردا هاتووه.
ماده‌ی 72
یه‌كه‌م: ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك كۆمار چوار ساڵه و ده‌كرێت ته‌نیا بۆ یه‌ك جاری تر هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه.
دووه‌م :
أ – ماوه‌ی كاری سه‌رۆك كۆمار به كۆتاهاتنی خولی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی دێت.
ب – سه‌رۆك كۆمار به‌رده‌وام ده‌بێت له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی تا دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی نوێ و ئه‌نجامدانی دانیشتن، به‌و مه‌رجه‌ی سه‌رۆك كۆماری نوێ هه‌ڵبژێردرێت له ماوه‌ی (30) ڕۆژدا له رۆژی ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نه‌وه.
ج – ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك به‌تاڵ بوو، سه‌رۆكێكی تر دێته هه‌ڵبژاردن بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماوه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار.
ماده‌ی 73
سه‌رۆك كۆمار ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه:
یه‌كه‌م: ده‌ركردنی لێبوردنی تایبه‌ت له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، به مه‌رجێك ئه‌وانه نه‌گرێته‌وه كه به‌هۆی مافی تایبه‌ت و تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و تیرۆر و گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیدارییه‌وه، حوكم دراون.
دووه‌م: په‌سندكردنی په‌یماننامه و ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
سێیه‌م: په‌سندكردن و ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دایده‌نێن، یاساكانیش به په‌سندكراو ده‌ژمێردرێن، پاش تێپه‌ڕبوونی 15 ڕۆژ به‌سه‌ر ناردنیان بۆ سه‌رۆك كۆمار.
چواره‌م: بانگهێشتكردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ كۆبوونه‌وه، دوای په‌سندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، به مه‌رجێك له 15 ڕۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات.
پێنجه‌م: به‌خشینی نیشانه و مه‌دالیا له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و به گوێره‌ی یاسا.
شه‌شه‌م : په‌سندكردنی باڵوێزه‌كان.
حه‌وته‌م: ده‌ركردنی به‌یاننامه‌ی كۆماری.
هه‌شته‌م : په‌سندكردنی حوكمی له سیداره‌دان كه له‌لایه‌ن دادگا تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت.
نۆیه‌م : هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تیی باڵای هێزه چه‌كداره‌كان، به مه‌به‌ستی پرۆتۆكۆلی و ئاهه‌نگگێڕان.
ده‌یه‌م: هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی تر كه له‌م ده‌ستووره‌دا دیاری كرابێت.
ماده‌ی 74
مووچه و ده‌رماڵه‌ی سه‌رۆك كۆمار به‌پێی یاسا دیاری ده‌كرێت.
ماده‌ی 75
یه‌كه‌م: سه‌رۆك كۆمار بۆی هه‌یه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی به نووسراو پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكات، ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌كه له پاش حه‌وت ڕۆژ له پێشكه‌شكردنی به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كاری پێ ده‌كرێت.
دووه‌م: یه‌كێك له جێگره‌كان جێی سه‌رۆك كۆمار ده‌گرێته‌وه له كاتی ئاماده‌نه‌بوونیدا.
سێیه‌م: له كاتی نه‌بوونی سه‌رۆك كۆمار له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك، جێگر جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش ده‌بێت سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵبژێرێت له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو پاش چۆڵبوونی پۆستی سه‌رۆك كۆمار به مه‌رجێك له 30 ڕۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات.
چواره‌م: له كاتی نه‌بوونی سه‌رۆك كۆماردا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمار جێگری نه‌بوو، ده‌بێت سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵبژێردرێت له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا، به مه‌رجێك له 30 ڕۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات له كاتی به‌تاڵبوونی ئه‌و پۆسته و به‌گوێره‌ی بڕگه‌كانی ئه‌م ده‌ستووره.