به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سیادی له عێراقدا ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی بۆ هه‌ڵبده‌ینه‌وه، بگره و برده‌ی زۆر تێدا بووه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی زۆرتر دوور نه‌كه‌وینه‌وه له‌و سه‌ربورده‌یه، ته‌نیا باس له دوای رووخانی ڕژێمی به‌عس و سه‌دام ده‌كه‌ین.
له دوای رووخانی ئه‌و رژێمه، عێراق به كۆمه‌ڵێك قۆناغدا تێپه‌ڕی و چه‌ندان هه‌ڵبژاردن و ده‌ستشكانه‌وه‌ی سیاسیی تێدا كرا. به‌پێی ئه‌و دابه‌شكارییه بڕیار درا عێراقی نوێ، به‌سه‌ر هه‌رسێ لایه‌نه‌كانی كورد و عه‌ره‌بی سوننه و عه‌ره‌بی شیعه‌دا دابه‌ش ببێت. دابه‌شبوونی پۆسته‌كان بوو به عورفێكی ددانپێنانراو له‌لایه‌ن هه‌رسێ لایه‌نه‌كه‌ی باسمان كرد، هه‌روه‌ها ئه‌م بابه‌ته له دنیا و چوارده‌وریش هه‌ر به‌و چاوه عورفییه‌وه سه‌یر ده‌كرێت .
پشكی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه ؛
وه‌ك دیاره كورد پۆستی سه‌رۆك كۆماری پێ به‌خشرا كه ده‌بێت ئه‌م پۆسته بۆ كورد بێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش فاكته‌ری خۆی هه‌یه كه بۆ ته‌نیا كورد ده‌بێت ئه‌م پۆسته وه‌ربگرێت؟
چاوپێكه‌وتنێكی محه‌مه‌د حاجی مه‌حموودم بینی كه شیكارییه‌كه‌ی زۆر ساده و ساكاری بۆ كرد، له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه دا ؛ له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی ده‌ستوور و یاسا سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه و هێزێكی سه‌ربازیی گه‌وره‌ش له به‌رده‌ستیدایه، بۆیه كوردیان له‌و پۆسته‌وه ئاڵاندووه، پێیان باش نییه كه ئه‌م پۆسته هیچ كات بدرێت به عه‌ره‌بی سوننه یان عه‌ره‌بی شیعه. له ترسی جووڵاندنی هێز به‌رانبه‌ر یه‌كتر و كوده‌تا. مه‌ترسییه‌كه زیاتر براده‌رانی شیعه هه‌یانه به‌رانبه‌ر به سوننه، به‌ڵام ئه‌م هێز و ده‌سه‌ڵاته بۆ كورد هیچ مه‌ترسی نییه، چونكه كورد له ناو عێراقدا هیچ كات به نیازی كوده‌تا نییه.
پۆستی سه‌رۆك كۆمار و به‌شی یه‌كێتی
بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش پێم خۆش بوو باسی ئه‌و مێژووه بكه‌م كه بۆ ئه‌م پۆسته به به‌رگی یه‌كێتیدا دووراوه؟ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خوالێخۆشبوو مام جه‌لال له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی ڕێككه‌وتنێك كرا له نێوان یه‌كێتی و پارتیدا، پۆستی سه‌رۆك كۆمار له به‌شی یه‌كێتی و سه‌رۆكی هه‌رێم له به‌شی پارتی بێت .ئه‌مه‌ش بۆ زه‌مه‌نێك كه مام جه‌لال له ژیاندا بوو، ئه‌م شێوازی حوكمڕانییه ڕێچكه‌ی خۆی گرتبوو، به‌ڵام له دوای كۆچی دوایی مام جه‌لال، رێككه‌وتنه‌كه گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هات .
هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان به ئۆپۆزسیۆن و یه‌كێتیشه‌وه، ئه‌و سه‌رده‌م داواكارییه‌كیان له په‌رله‌مانی كوردستان جووڵاند كه سه‌رۆكی هه‌رێم، نابێت بۆ له‌مه به‌دواوه ئاوه‌ها هه‌ڵبژێرێت. ئه‌وه‌بوو داوایان كرد كه ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێم راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵك و له پاڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمیش بكرێت. پاشان پرۆسه‌كه به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه چوو، ئه‌وكات سه‌رۆك بارزانی ٧٣٪ی ده‌نگه‌كانی هێنا، به‌م كاره‌ش تۆزێك ئه‌و عورفه تێكچوو كه سه‌رۆكی كۆمار له بری سه‌رۆكی هه‌رێم بێت .
دوا به‌دوای ئه‌م قۆناغه گۆڕان و یه‌كێتی داوایان كرد له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان مادام سیستمه‌كه‌مان په‌رله‌مانییه، ده‌بێت سیستمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له بری ئه‌وه‌ی له ناو خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژاردنی بۆ بكرێت، ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی به‌ربژێر ده‌كات بۆ ئه‌م پۆسته، بێته ناو په‌رله‌مانی كوردستان و له‌وێ بێته هه‌ڵبژاردن .
پارتی دیموكراتی كوردستان به‌م هه‌نگاوه‌ش ڕازی بوو ئه‌وكات كه سه‌رۆكی هه‌رێمی ئێسته نێچیرڤان بارزانی، له په‌رله‌مانی كوردستان و به ده‌نگی په‌رله‌مانتاران هاته هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌و پۆسته. ئه‌و كاتیش هیچ ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌نگی پێی نه‌دا . بۆیه به‌م دوو هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتی به‌رانبه‌ر به پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، عورفه‌كه تێكدرا و كاره‌كان وه‌ك خۆیان نه‌مانه‌وه.
پارتی و سه‌رۆكی كۆمار :
قسه‌كه ئێسته له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئایا پارتی دیموكراتی كوردستان پۆستی سه‌رۆك هه‌رێمی بۆ گرنگ بووه وه‌ریبگرێت؟
تا ئه‌م ساته و به درێژایی مێژووی ئه‌و پۆسته، بڕوام وا نییه ئه‌و پۆسته‌ی له‌لا گرنگ بووبێت بۆ خۆی، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی بۆی گرنگه كه كێ ده‌چێته ئه‌و پۆسته‌وه و ده‌توانێت چی بكات .به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی زۆرجار بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه له نێوان هه‌ڵبژارده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕای پارتی دیموكراتی كوردستانی بۆ گرنگ بووه له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار. دواتریش به رێككه‌وتن هه‌ر ئه‌و كه‌سه دانراوه .
یه‌كێتی و ترسی كاندیدی پارتی :
وه‌ك روون و ئاشكرایه چ لێدوانه‌كانیان و چ میدیاكانیان، ئه‌و ترسه‌یان نه‌شاردووه‌ته‌وه كه ئایا پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت یان نا؟
بۆ ئه‌م بابه‌ته هه‌میشه باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه كورد بۆ ده‌بێت به چه‌ند كاندیدێكه‌وه بچێته ركابه‌ری وه‌رگرتنی ئه‌م پۆسته؟ كه نابێت پارتی ئه‌و ریسكه بكات به‌م پۆسته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ من و بۆ خه‌ڵكی تریش ره‌نگه جێگه‌ی پرسیار بێت ئه‌وه‌یه، كه تۆ ئه‌و گله‌ییه‌ت هه‌یه له هێزی به‌رانبه‌ر نابێت كاندیدی هه‌بێت، به‌ڵام یه‌كێتی خۆی له ماوه‌كانی رابردوودا هه‌میشه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له حزبه‌كه‌ی خۆی دوو كاندیدی هه‌بووه یان زیاتر، ڕكابه‌ریی یه‌كتریان كردووه .