په‌روه‌رده ته‌نیا ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی و زانستی نییه، به‌ڵكو وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ده‌توانێ ڕۆڵێكی كاریگه‌ر ببینێت له چاندنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و دروستكردنی یه‌كده‌نگی له نێوان گرووپه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا. په‌روه‌رده به هاوكاری دامه‌زراوه‌كانی تر، كار ده‌كات بۆ هاندان و به‌هێزكردنی هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه تا قۆناغی زانكۆ.
له ڕێگه‌ی سیستمێكی گشتگیر و نه‌ته‌وه‌یی، پڕۆسه‌ی فێركردن به پرسه نیشتمانییه‌كانه‌وه ده‌به‌سترێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی و درێژخایه‌ن له‌سه‌ر دڵ و ده‌روونی قوتابیان جێده‌هێڵێت، به‌تایبه‌تی له بارودۆخه نه‌خوازراوه‌كاندا وه‌ك جه‌نگ، كاره‌ساته سروشتییه‌كان و ململانێ سیاسییه‌كان. وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی دنیا په‌روه‌رده وه‌ك كلیلی پێشكه‌وتن ده‌بینن؛ بۆیه له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه گرنگی به زمانی دایك، مێژوو، فه‌رهه‌نگی كولتووری و چه‌مكه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بودجه‌ی تایبه‌ت ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ په‌ره‌دان به كه‌رتی په‌روه‌رده و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كان.
له كوردستاندا په‌روه‌رده ڕۆڵێكی به‌رز ده‌گێڕێت له هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاك و دروستكردنی هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی له به‌رانبه‌ر ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و یه‌كگرتوویی له پرسه نیشتمانییه‌كاندا. بۆ نموونه، بۆ پاڵپشتیكردنی كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان، زۆربه‌ی قوتابیان و به‌تایبه‌تی منداڵانی قوتابخانه‌كان بێده‌نگ نه‌بوون؛ له ڕێگه‌ی چالاكییه فێركاری و فه‌رهه‌نگییه‌كانه‌وه، پاڵپشتی و هاوده‌نگی خۆیان بۆ گه‌لی كورد ڕاگه‌یاند له سه‌رجه‌م ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌توانێ بابه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی له میتۆدی گشتیدا زیاد بكات، باشترین هه‌نگاو ده‌بێت بۆ دروستكردنی نه‌وه‌یه‌كی ته‌واو ئاماده و به‌رپرسیار له به‌رانبه‌ر دۆزی نه‌ته‌وه و خاكه‌كه‌ی .
ده‌توانین چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك به كار بهێنین بۆ هێزكردنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له ڕێگه‌ی سیستمی په‌روه‌رده‌وه:
١- گرنگیدان به زمانی دایك :
فێركردنی زمانی دایك له قۆناغی سه‌ره‌تاییه‌وه، هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ دروستكردنی خۆشه‌ویستی بۆ زمان. ئه‌مه له قۆناغه‌كانی دواتردا ده‌بێته بنچینه‌ی قووڵبوونه‌وه له زمان و هاندانی قوتابیان بۆ نووسین و گفتوگۆی ڕه‌خنه‌گرانه به زمانی دایك.
٢- گرنگیدان به ئه‌ده‌بی كوردی :
ئاشناكردنی قوتابیان به به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كان وه‌ك هۆنراوه و ڕۆمانه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له چه‌قاندنی هه‌ستێكی كورده‌واری قووڵ. باشتره ئه‌ده‌بی كوردی له ڕێگه‌ی میتۆدێكی دیاریكراوه‌وه له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندن جێی بكرێته‌وه.
٣- خوێندنی مێژووی نه‌ته‌وه‌یی :
فێركردنی مێژووی نه‌ته‌وه و گێڕانه‌وه‌ی بۆ نه‌وه‌ی نوێ، هۆیه‌كی گرنگه بۆ تێگه‌یشتنی قوتابیان له ڕابردوو و شێوازی ژیانی كۆمه‌ڵگه له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كاندا.
٤- ناساندنی كولتوور و جلوبه‌رگی ڕه‌سه‌نی كوردی :
یه‌كێك له ئامانجه‌كانی په‌روه‌رده ناساندنی كولتوور و جلوبه‌رگی ڕه‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌ییه. ئه‌مه وای له قوتابیان ده‌كات هۆشیار بن، له‌گه‌ڵ ناساندنی كولتووره جیاوازه‌كاندا، پشت له شوناس و به‌ها ئه‌خلاقییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان نه‌كه‌ن، به‌ڵكو ڕێز له داونه‌ریت و جلوبه‌رگی كوردی بگرن و هه‌وڵی پاراستنیان بده‌ن.
٥- به‌هێزكردنی یه‌كڕیزی و هاوده‌نگی :
دیارترین ئامانجی په‌روه‌رده دروستكردنی هاوده‌نگی و یه‌كڕیزی گه‌له له پرسه نیشتمانییه‌كاندا. یه‌كگرتن بنچینه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه.
٦- له سه‌رده‌می دیجیتاڵیدا، په‌روه‌رده ده‌توانێ ته‌كنه‌لۆجیا و میدیا بكاته ئامرازی گه‌یاندنی په‌یامی دروست، هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له جیاكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و دیمه‌نه ڕاستییه‌كان، دروستكردنی ناوه‌ڕۆكی په‌روه‌رده‌ی نیشتمانی به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له‌گه‌ڵ ئاستی فێرخوازان بگونجێت به‌پێی ته‌مه‌ن.