هێشتا بارزانی نه‌مر، تاسه‌ی شادبوونه‌وه‌ی به نیشتمان، دوای چوارده ساڵ ئاواره‌یی له سۆڤییه‌ت نه‌شكابوو، كاتێ قاسم و ڕژێمه‌كه‌ی كه ته‌نها دوو ساڵ بوو ده‌سه‌ڵاتیان گرتبووه ده‌ست، ناوچه‌ی بارزانیان بۆردومانكرد و شه‌ڕێكی شۆڤێنی و نه‌ته‌وه‌یانه‌یان به سه‌ر گه‌لی كورد سه‌پاند و به جۆره‌ها شێوه و به جۆره‌ها كه‌ره‌سته و ئامرازی سه‌ربازی، له دژی گه‌لی كورد وه‌ستایه‌وه و به‌و هۆیه‌وه شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول سه‌ریهه‌ڵدا.. سێ ساڵ دوای ئه‌و شۆڕشه مه‌زنه، قاسم ، به ده‌ستی هاوڕێكانی كوژراو چووه زبڵدانی مێژوو! دوای ئه‌و، هه‌ردوو عارفه‌كه به دوای یه‌ك داهاتن و ئه‌وانیش توندتر و شۆڤێنیانه‌تر له قاسم ڕووبه‌ڕی كورد و شۆڕشی ئه‌یلول و مافه نه‌ته‌وه‌یه‌كانی ئێمه بوونه‌وه، سه‌ره‌نجام ئه‌وانیش چوونه زبڵدانی مێژوو. به دوای ئه‌وان به‌عسییه‌كان و خوێنڕیژترین دیكتاتۆری سه‌رده‌م هات و كوردی ئه‌نفال و كیمیا بارانكرد، به‌ڵام سه‌ره‌نجام وه‌ك سه‌گ له كولانه‌یه‌ك ده‌رهێنراو ئه‌ویش هاوشێوه‌ی ئه‌وانی به‌ر له خۆی، چووه زبڵدانی مێژوو، كه‌چی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌ك هه‌ر نه‌توایه‌وه، بگره له جاران به‌هێزتر و خۆڕاگرتیش ده‌ركه‌وت و شۆڕشی كرد، تا سه‌ره‌نجام ڕاپه‌ڕینی گه‌لی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستان دروست بوو.
بێگومان ئه‌م ئه‌زموونه سیاسی و مێژووییه دیاریكراوه، بۆ به‌شه‌كانی تری كوردستانیش هه‌ر ڕاسته. له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا، ناوی هیچ كه‌سێك هێنده‌ی ناوی ته‌یف سامی، به سه‌ر زاری خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، له منداڵێكه‌وه بگره تا پیره‌مێردێك نه‌بووه، هاوكات هیچ ناوێكیش هێنده‌ی ئه‌م ناوه، قێزه‌وه‌ن و به‌د، ڕه‌تكه‌ره‌وه و ناشیرین نه‌بووه، بگره من خۆم گوێبیستی نزا ته‌نانه‌ت له منداڵی بچو‌وكیش بوویمه لێی كردووه، چونكه مووچه‌ی بۆ باوكی نه ناردووه! ئه‌ویش تا توانی سته‌می له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان كرد، بیانووی ده‌گرتن، مووچه‌ی دوا ده‌خست، كه‌چی دواجار وه‌ك به‌دره‌دین عه‌لی و زه‌عیم سدیق و قاسم و دوو عارفه‌كه و سه‌ددامی ترسنۆك و چه‌ندانی دیكه‌ش، نه‌ك چووه زبڵدانی مێژوو، به‌ڵكو بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ش وه‌ك مرۆڤێكی بێزراو و ڕق لێبووه‌وه له مێژووی ئێمه ده‌مێنێته‌وه. عه‌ره‌به‌كان به داخه‌وه به گشتی، به‌رده‌وام هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی له میانه‌ی ده‌سه‌ڵات و مامه‌ڵه‌یان به‌رانبه‌ر به كورد دووباره و هه‌زار باره ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ویش سته‌مكردن و پێشێلكردنی مافه‌كانیه‌تی، گه‌رچی به ده‌ستووریش به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌و به‌شه‌ی كوردستان دیاریكراوه، كه چی به داخه‌وه ئه‌وان په‌ند له‌مێژوو وه‌رناگرن و به‌هۆش خۆیان نایه‌نه‌وه و مێژووی ڕابردوویان ناخوێننه‌وه.
پارساڵ ڕێك له مانگی ئایاردا، ته‌یف سامی مووچه‌یه‌كی نارد ، ئیدی تاكو بیست و چواری ته‌مووز، یه‌ك مووچه‌ی تری نه‌نارد. جه‌ژنی قوربان، له به‌رواری شه‌شی شه‌ش بوو، هه‌موو فه‌رمانبه‌ران له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بوون ته‌یف و سوودانی مووچه به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه بنێرن، كه‌چی نه‌یان نارد و بگره سێ مانگ دوایان خست! هه‌ر یه‌ك له سوودانی و سامی، ده‌یانتوانی به یه‌ك واژۆ نه‌ك مووچه بنێرن و له جه‌ژنی قورباندا، جه‌ژن له فه‌رمانبه‌ران تاڵ نه‌كه‌ن، بگره سێ مووچه‌ش بنێرن، چونكه ڕوونه مووچه به یه‌ك واژۆی سه‌رۆك وه‌زیران خه‌رج ده‌كرێت، كه چی به داخه‌وه نه‌یانكرد. ئێمه ئێستا له هه‌مان مانگی ئایارین، به‌ڵام به ساڵێكی نوێوه، له‌جه‌ژنی قوربانداین به‌ڵام هی ساڵێكی تر.
هه‌ریه‌ك له سوودانی و ته‌یف له ده‌سه‌ڵات نه‌ماون، له دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ به‌غدا مووچه‌ش خه‌رج كرا، به‌ڵام ته‌یف و سوودانی ئێستا له‌كوێن؟ مه‌گه‌ر نه‌چوونه زبڵدانی مێژوو؟ مه‌گه‌ر كورد هه‌ر وه‌كو خۆی نه‌مایه‌وه و جه‌ژی قوربانی نه‌كرد؟ مه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕانه‌وه‌ستان و نه‌چه‌مانه‌وه؟ ئێ كه‌واته ئه‌و سته‌م و بێباكی و شۆڤێنییه‌ته له پای چی ؟ ئه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه‌ی له سه‌نگه‌ری سوودانی و ته‌یف دابوون؟ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ستایشی به‌غدا و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دووانه‌یان ده‌كرد؟ تۆ بڵێی شه‌رم بیانگرێت له‌و هه‌ڵوێستانه‌ی نوواندویانه یان چه‌رمی ڕوویان وه‌ك شێخ ڕه‌زا گوته‌نی شمشێری میسری نایبڕێ؟ گه‌مژه‌ترین مرۆڤ ئه‌و كه‌سانه‌ن، كه ڕابردوو نابینن و مێژوو ناخوێننه‌وه و دێن هه‌مان ئه‌و هه‌ڵانه دووباره ده‌كه‌نه‌وه، كه پێشتر گه‌وره‌كانیان كردوویانه بێ ئه‌وه‌ی په‌ندو عیبره‌تێكی لێ وه‌ربگرن !