پاشکۆیەتی سیاسیی شاسوار عەبدولواحید بۆ بافڵ تاڵەبانی، تەنیا ڕێککەوتنێکی کاتی نییە، بەڵکو دەرخەری ڕاستییەکی تاڵە، ئەوەی دوێنێ لە بەردەم دەرکی سەرا هەڕەشەی هەڵواسینی دەکرد، ئەمڕۆ لەژێر گوشاری جەستەیی و ترسی چارەنووسیدا، بووەتە بووکەڵەی دەستی ئەوانەی پێشتر بە "نیشتمانفرۆش" ناوی دەبردن.
ئەم پاشکۆبوونە بۆ بەرژەوەندی بەرتەسک، نیشانەی لاوازییەکی کوشندەی کەسایەتییە. پرسیار لێرەدا ئەوەیە: ئەگەر ڕاست دەکەن و متمانەی گەلتان هەیە، بۆچی لە کۆبوونەوەی پەرلەمان و ژماردنی کورسییەکان دەترسن؟
کوردەواری دەڵێت: "جووجکە پایزان دەژمێردرێن". با بزانین ئەو ژمارەیەی بانگەشەی بۆ دەکەن ڕاستە، یان تەنیا پروپاگەندەیەکی درۆینەیە بۆ شاردنەوەی ترسنۆکییەکەتان.
پارتی دیموکراتی کوردستان، بە مێژووی پڕ لە سەروەری و ئیرادەی جەماوەرەکەی، بەم پیلانگێڕییە بچکۆلانانە لاواز نابێت. بەڵام ئێوە، با بزانن کە مێژوو ئەو کەسانەی بە "ترس" ڕێککەوتنیان کردووە، تەنیا بە ڕیسوایی و شکستی سیاسی تۆمار دەکەن.
ئەو پۆستانەی بە خەون دەیبینن، بە ڕێککەوتنی پاشکۆیانە بەدەست نایەن، بەڵکو متمانەی گەلی دەوێت کە ئێوە بێبەرین لێی!