ئه‌وه‌ی دیرۆك و مێژووی كوردی خوێندبێته‌وه چ كورد بێت چ بیانی، به ئاسانی بۆی ده‌رده‌كه‌وێت له وێستگه گرنگه‌كاندا ته‌نیا خاڵی لاوازی كورد و تاقه كه‌لێنی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی بای چه‌ند به‌ره‌كی و كاره‌سات، نه‌بوونی یه‌كگرتوویی و یه‌كگرتن بووه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م نه‌بوونی یه‌كگرتووییه ده‌لاله‌تێكی تری ژێره‌وانكێی هه‌یه، ئه‌ویش بوونی "پواز" و ناپاكییه. من نامه‌وێت ئه‌م برینه كوشنده لێره‌دا هه‌ڵبده‌مه‌وه، ته‌نیا ده‌مه‌وێت وه‌ك كوردێكی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌و دڵخۆشییه‌ی كه به‌هۆی دیداره‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی و مه‌زڵووم عه‌بدییه‌وه هاته ئاراوه، وه‌ك هه‌ستێكی كوردانه‌م بۆ ڕۆژئاوا باس بكه‌م.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له مێژوو بده‌ینه‌وه، ناوه‌ندی ئیمپراتۆریی ماده‌كان (به‌گوێره‌ی زۆربه‌ی گێڕانه‌وه مێژووییه‌كان و ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی تا ئێسته هه‌ڵكۆڵراون، كورد بوون و ده‌كرێت بڵێین تاقه شتێكه كه له مێژوودا به نیسبه‌ت كورده‌وه گومانهه‌ڵگر نییه)، له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی ئێسته بووه و ناوی "ئیكباتانا" یان هیگمه‌تانه یان هه‌مدانی ئێسته‌یه، كه هه‌نووكه به‌هۆكاری ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی و گۆڕینی باردی دیمۆگرافیی حه‌شیمه‌تی كورد، له كه‌میی داوه و زۆریش توركی تێدا نیشته‌جێن كه هه‌ڵبه‌ت ده‌شێت بڵێین به‌شێكیشی به‌هۆی هێرشی مه‌غۆله‌كان و تاڵانكاری و ده‌سدرێژیی و دواتر نیشته‌جێبوونیان له‌و شاره دیرۆكییه مادییه‌دا بووه. دیاره پایته‌ختی ماده‌كان ئه‌وێ بووه به‌ڵام ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌ك بۆ ناوچه و شوێنه كوردییه‌كانی تر شۆڕ كراوه‌ته‌وه و تا سنووری فه‌له‌ستین و نزیك یۆنان و... له‌خۆ گرتووه.
مه‌به‌ستی من لێره‌دا كردنه‌وه‌ی باسی مێژوو نییه، به‌ڵكو دۆزینه‌وه‌ی ڕه‌گی ئه‌و ئیراده كوردییه‌یه كه سنووری ده‌ستكردی بۆ كوردبوون و كوردستانیبوون نه‌ناسیوه، كورد به واته پێشمۆدێرنه‌كه‌ی هێزێكی به‌ده‌سه‌ڵات و شكۆدار بووه، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌و یه‌كگرتووییه بووه كه له سه‌ره‌وه باسم كرد. كاتێك كوروشی هه‌خامه‌نیشی یان وه‌ك ده‌ڵێت كوروش له خێڵی "ئاخامێندیس" كه یه‌كێك له خێڵه‌كانی نیشته‌جێی پارێزگای "فارس"ی ئێسته له ئێران بوون و پاسه‌وانی به‌رده‌ركه‌ی پاشاكانی ماد بوون. خیانه‌تی له ئاستیاگوس؛ دواپاشای ماد كرد، پلانه‌كه‌ی به ته‌نیا بۆ نه‌چووه سه‌ر، به‌ڵكو پوازمان هه‌بوو. پاش كوروش، كه‌مبووجیه وه‌ك پاشایه‌ك كه وه‌سیه‌ت بۆ پاشماوه‌كانی خۆی ده‌كات له مه‌ترسی دووباره‌هاتنه‌وه‌ی ماده‌كان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات وریای كردنه‌وه. ئه‌و دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌مه كرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك و له هیچ سه‌رده‌مێكدا بوار مه‌ده‌ن ماده‌كان بگه‌ڕێنه‌وه.
بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت كوروش له سه‌ری دایكیه‌وه كورد بووه و وه‌سیه‌ته‌كه‌ی كه‌مبووجییه‌ش تا ئێسته به باشی جێبه‌جێ كراوه له‌لایه‌ن فارس كه له خێڵی ئاخامیندێس یان هه‌خامه‌نشییه‌كان بوون. دوای ساڵانێكی زۆر و چه‌ندان سه‌ده، كورد به كه‌مترین ئاست توانیویه‌تی له‌م ته‌لیسمه‌ی دابڕان و لێكترازان خۆ ده‌رباز بكات. له هه‌ر كات و ساتێكی مێژوویی‌دا كاتێ بینیومانه كورد یه‌كگرتوو و یه‌كده‌نگه، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه، نموونه‌ی دیاری دامه‌زراندنی به‌ره‌ی كوردستانی بوو له پاش ڕاپه‌ڕینی ٩١ كه بۆ یه‌كه‌مجار له پاش ڕووخانی ماده‌كان، هه‌موو كوردستانی هێنایه‌وه ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه.
هه‌موومان ده‌زانین دۆخێكی نوێ له ناوچه‌كه‌دا هاتووه‌ته ئاراوه، هاوكات ده‌شزانین مێژوویه‌ك له نایه‌كگرتوویی، پێشینه‌یه‌ك له گوتار و ئامانجی جیاوازی له ناو هێز و لایه‌نه كوردییه‌كاندا به‌رهه‌م هێنابێت و ئه‌مه شتێكی ئاساییه، هه‌م وه‌ك ڕه‌وتی مێژوو و هه‌میش وه‌ك ده‌نگ و ڕه‌نگی جیاواز له ناو مێژوودا. به‌ڵام دۆخی دانسقه و جیاوازی ئاوا، ئیراده‌ی گۆڕانكارانه‌ی نوێتر و زیاتر و هه‌روه‌ها به‌خۆداچوونه‌وه و نه‌رمونیانی له سیاسه‌ت و ئایدۆلۆجیادا پێویسته. دانیشتنی ئه‌مجاره‌ی كوردی باشوور و ڕۆژئاوا له هه‌ولێر، نه‌ك ته‌نیا ئاماژه‌ی سیاسیی دڵخۆشكه‌رانه‌ی پێیه، به‌ڵكو له ئاستی گوتاری سیاسیی گشتی و هه‌ڵوێستی لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه دیاره كوردستانییه‌كاندا، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خه‌ست و خۆڵی هه‌بووه.
سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوێسته‌كانی عوسمان بایده‌میر، له‌یلا زانا و... كه‌سێكی وه‌ك بێرنارد هێنری لێڤی؛ بیرمه‌ندی فڕه‌نسی و هاوسۆزی دۆزی كوردیشی شاگه‌شكه و دڵخۆش كردووه. له پاڵ هه‌موو ئه‌مانه مونیره خاتوونی كچی پێشه‌وا قازی شه‌هیدی كورد و كوردستان، به‌و ته‌مه‌نه‌یه‌وه هێشتا خه‌ونه‌كانی باوكی و ده‌ركه‌وتنیان له باشوور و ڕۆژئاوا به دڵخۆشی و سۆزه‌وه باس ده‌كات، ئه‌گه‌ر كوردێك هه‌ست و سۆزێكی پاكی كوردانه‌ی هه‌بێت، له پاڵ فرمێسكی شادی بۆ ئه‌م هه‌ڵوێست و دڵخۆشی ده‌ربڕینانه، ته‌نیا و ته‌نیا بانگه‌شه‌ی یه‌كگرتوویی و یه‌كانگیریی ماڵی كورد ده‌كات و هه‌موو ئه‌و ململانێ و جیاوازییه گێچه‌ڵسازانه‌ی كه وزه و خوێنی ڕۆڵه‌كانی ئێمه و تواناییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانی به‌فیڕۆ داوه، وه‌لا ده‌نێت و ته‌نیا بۆ داهاتوویه‌كی گه‌ش ده‌ڕوانێت له ڕۆژئاوا و پشتگیریی باشووری كوردستان له هه‌موو هێز و زلهێزێك به گرنگتر ده‌زانێت بۆ كورد و داهاتووی خه‌ونه‌كانی.
ئه‌مه ڕووداوێكی گرنگه و هه‌ر له ئێسته‌وه ده‌بینین بۆچوون و ڕوانگه جیاواز و دژبه‌یه‌كه‌كانی له گوتار و ده‌ربڕیندا یه‌كخستووه، ده‌بێت هه‌ر كاممان به وشه‌یه‌كیش چییه پشتگیریی ئه‌م پرۆسه‌یه بكه‌ین، تا گه‌له‌كه‌مان له ڕۆژئاوا و باشوور پشتیوان و برای ڕاسته‌قینه‌ی یه‌ك بن و به دڵیش بڵێین نوخشه بێت له باكور و ڕۆژهه‌ڵاتیش.