شه‌وی رابردوو به‌دیار به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی كوردساته‌وه دانیشتم كه میوانه‌كه ئازاد حهمهدەمین سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بوو، ئه‌و كه له پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، باسی پرۆژەی لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی سلێمانی دەکرد، وه‌ها به‌هاری هێنابوو به چۆكدا كه سه‌ری مانگ دوا مۆڵه‌ته بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌ڵامی پڕۆژه‌ی "لامه‌ركه‌زی ئیداری و دارایی" سلێمانی نه‌داته‌وه، وه‌ك خۆی گوتی "وهڵاهو ئه‌عله‌م"، لێرەدا پێشکەشکارەکە بە تەنزەوە دەڵێ "مەمانترسێنە”. بێگومان ئەو پیاوە ئازادە له بارودۆخێكی ده‌روونی وادا قسه‌ی ده‌كرد، هه‌موو گیانی پێده‌كه‌نی و شاگه‌شكه بووبوو، من وه‌ك بینه‌ر هه‌ستم ده‌كرد یه‌كێك له ستۆدیۆكه به‌رانبه‌ریه‌تی و له پشت كامێراوه هه‌ر پەنجە رادەوەشێنێت و براڤۆی بۆ ده‌كات، به‌ڵام خۆ ئه‌مه بابه‌تی هه‌رزه‌كارانه و پێکەنین نییه و جۆره‌ها ره‌هه‌ند و لێكه‌وته‌ی هه‌یه كه پێویستی به روونكردنه‌وه‌یه، ره‌نگه ئه‌و به‌رپرسه له‌به‌ر براڤۆكان بیری لێ نه‌كردبێته‌وه.
باشه تۆ ئه‌وه‌نده كۆڵه‌وار بیت دوێنێی خۆت له‌بیر نه‌بێ، چۆن ئه‌م یارییه به ملیۆنان مرۆڤ ده‌كه‌یت؟
له قسه‌كانیدا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌یگوت، ئێمه له‌و پڕۆژه‌یه‌دا دڵنیاین كه بارودۆخه‌كه زۆر باش ده‌بێت و مووچه مانگانه ده‌درێت و چاودێری هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین، چونكه سلێمانی دیموكراسییه و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌به‌ین بۆ خۆشگوزه‌رانی. به‌ڵام هه‌ر له قسه‌ی ئه‌م پیاوه زۆرجاری تر بینیومه له دیمانهكانیدا ده‌ڵێ، ئێمه نازانین داهاتی سلێمانی چه‌نده و چۆن خه‌رج ده‌كرێ. باشه تۆ ئه‌وه‌نده كۆڵه‌وار بیت دوێنێی خۆت له‌بیر نه‌بێ، چۆن ئه‌م یارییه به ملیۆنان مرۆڤ ده‌كه‌یت و دڵنیایان دەکەی لە داهاتوویان؟ ئاخۆ ده‌بێت به‌رپرس ئه‌وه‌نده بچووك بێت هه‌رچییان پێ گوت، بیڵێ بێ ئه‌وه‌ی بیری لێ بكاته‌وه؟
ئه‌وه‌ش قه‌ینا، بابه‌تی داهات و مووچه هی سمێڵبادان و زه‌رده‌خه‌نه نییه، چونكه تۆ میله‌تێكی خۆڕاگرت له به‌رده‌مدایه كه چه‌ند ساڵه عه‌ره‌ب ده‌یچه‌وسێنێته‌وه و مووچه به رێكی نادرێت به‌هۆی سته‌می به‌غداوه، بێ زه‌حمه‌ت پێمان بڵێ چۆن ده‌توانی مووچه‌ی سلێمانی دابین بكه‌یت؟ له كاتێكدا نه‌زیفی بودجه‌ی كوردستانیش هه‌ر سلێمانییه و 47%ی مووچه‌خۆری كوردستان له سنووره‌كه‌ی جه‌نابتانه.
نه‌زیفی بودجه‌ی كوردستانیش هه‌ر سلێمانییه
به پشتبه‌ستن به‌و ده‌موچاوه پڕ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ی كاك ئازاد، ئه‌وه دوو خوێندنه‌وه هه‌ڵده‌گرێت:
یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه داهاتێكی زۆر له سلێمانی و سنووره‌كانی هه‌یه و لە دانیشتوانەکەی ده‌شارنه‌وه یان ده‌یدزن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گاته‌وه خه‌زێنه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مه ئه‌گه‌ر وابێت، خیانه‌ته.
دووه‌میش گومانم بۆ ئه‌وه ده‌چێت ئاغایه‌ك به‌ڵێنی دابینكردنی مووچه‌ی پێ دابن، بەو مەرجەی هەرێمی کوردستان نەمێنێت و سلێمانی به‌و ده‌رده ببه‌ن كه به‌هۆیه‌وه خه‌ڵك و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ خاڵی سفر. ئه‌مه‌یشیان هه‌ر خیانه‌ته له مێژووی ئه‌و حزب و شۆڕشگێڕانه‌ی كه لایه‌نی كه‌م 60 ساڵه له‌و سنووره‌وه خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ رزگاری كوردستان.
سلێمانی ته‌نیا له مووچه‌دا 17%ی داهاتی هه‌ولێر و دهۆكیش ده‌خوات
بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كه روون بێت، به داتا و ژماره ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ناوی داهاته به نه‌وتی و نانه‌وتییه‌وه، 30%ی له سلێمانییه‌وه دێته خه‌زێنه‌ی گشتی و 70%ی داهات هی هه‌ولێر و دهۆكه، له به‌رانبه‌ردا ئه‌و دوو رێژه‌یه سه‌دا سه‌دی داهاتی كوردستان پێك دێنن، ئێسته كه مووچه سه‌ره‌كیترین كاری حكوومه‌ته، 47%ی ئه‌و رێژه‌یه ته‌نیا بۆ مووچه‌ی سلێمانی ده‌ڕوات، واته سلێمانی ته‌نیا له مووچه‌دا 17%ی داهاتی هه‌ولێر و دهۆكیش ده‌خوات، ئه‌وه بێ له‌وه‌ی له ماوه‌ی كابینه‌ی نۆدا زۆر پڕۆژه‌یش له‌و سنووره كراون كه دیسان داهاته‌كه‌ی هی هه‌ولێر و دهۆك بووه.
ده‌توانین بۆ فره‌وانكردنی باسه‌كه بچینه‌وه سه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه‌یش كه بودجه‌ی كوردستان له به‌غداوه به‌جیا ده‌هات، ئەوکاتیش 47%ی بۆ سلێمانی و 53%ی بۆ هه‌ولێر و دهۆك بوو، له ماوه‌ی 2005 تا 2012 كه پاره زۆر بوو، زیاتر له 50 ملیار دۆلار چووه‌ته سلێمانییه‌وه، خۆ حاكمی موتڵه‌ق خۆتان بوون، كوا به‌رهه‌می ئه‌و پاره‌یه؟ چونكه له قسه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانیدا خه‌ڵك هان ده‌درا به‌وه‌ی هه‌ولێر غه‌در له سلێمانی ده‌كات، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وان ئێسته زۆر له پێشتر بوون. باشه خۆ روونه بنه‌مای ئه‌و قسه و هاندانه ئه‌وه‌یه هه‌ولێر زۆر گه‌شه‌ی كردووه و پێشكه‌وتووه، ئێوه‌ش له‌به‌ر بێسه‌روبه‌ری خۆتان سلێمانیتان كرد به قوربانی و خزمه‌تتان نه‌كردووه، بۆ له‌و 50 ملیار دۆلاره شاره‌كه‌تان نه‌كرد به به‌هه‌شت، چونکە من دڵخۆش ده‌بم به هه‌ر كوێی كوردستان كه بووژاوه بێت و ئەو هەستەم هەیە کە ماڵی منە.
له بابه‌تی دیموكراسییهكهیش ئه‌وه روونه كه ئێمه و وڵاتانی ناوچه‌كه‌یش، خاوەنی كولتوورێكی نزیك و کەمێک هاوشێوەیشین، ئێسته به‌ڵگه‌ت بۆ ریز بكه‌م به‌شی ده لاپه‌ڕه‌ی تر پێشێلكاری و هه‌تكی دیموكراسی ده‌خه‌مه ڕوو كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێوه‌دا ده‌كرێت، ره‌نگه ناسكترینیان گۆڕینی ده‌نگه‌كانی ئه‌لبیسه‌كه بێت، ئیتر ئه‌م خۆڵه چییه ده‌یكه‌نه چاوی ئه‌و میله‌ته‌وه؟ دیموكراسیی خواستی هه‌موو كه‌سێكی ئازادیخوازه و خۆزگه هه‌رێمی كوردستان له سوید پێشكه‌وتووتر بێت، به‌ڵام ئه‌مه به خه‌یاڵ ناكرێت و كولتوورسازی ده‌وێت و فه‌رهه‌نگی پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ی تاكی دیموكراتخواز دروست بكرێت، بۆیه وا باشتره واز له‌و یارییانه بێنن و كوردانه و پیاوانه ده‌ست بخه‌نه ناو ده‌ستی یه‌ك، ئاخر ناکرێ نەزانن کە "بارهكهڵا"ی عه‌ره‌ب هه‌ر بۆ چه‌ند رۆژێكه، دواتر كه زانییان لاوازی، ئاماده نین بشتبینن.