یه‌كه‌م/ مردنی سه‌رۆك كۆمار
هه‌فته‌ی رابردوو ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یاوه‌رانی كه وه‌زیری ده‌ره‌وه و چه‌ند كاربه‌ده‌ستێكی تری ده‌وڵه‌تی له‌خۆ گرتبوو، به‌هۆكاری نادیاره‌وه باڵافڕه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته خواره‌وه و سه‌رجه‌میان گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. ئه‌م رووداوه به‌خێرایی ده‌بێته هه‌واڵێكی گه‌رم و ژماره یه‌كی دنیا. هه‌ر له كۆماری میلی چینه‌وه تا ده‌گاته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ناوه‌نده‌كانی میدیا و دامه‌زراوه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كان، چاویان له‌سه‌ر هه‌واڵی مردن و شێوازی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران بوو.
ئه‌م رووداوه له ڕووكه‌شدا وه‌ك رووداوێكی ته‌كنیكی و ئاسایی ده‌رده‌كه‌وێت و میدیا ئێرانییه‌كانیش گوتاری هۆكاری كه‌شوهه‌وا و جۆر و چۆنێتیی هێلیكۆپته‌ره‌كه به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ده‌كرێت خوێندنه‌وه‌ی تری بۆ بكرێت و له‌ناو په‌یام و گوتاری دنیا و ناوچه‌كه، به‌گشتی چه‌ند خاڵ و ئاماژه و هێمایه‌ك دیاری بكرێت بۆ تێگه‌یشتن و شرۆڤه‌كردنی دیوێكی تری رووداوه‌كه. سه‌ره‌تا رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران عه‌لی خامه‌نایی رای ده‌گه‌یه‌نێت كه (بۆشایی كارگێڕی) دروست نابێت. ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه هێمایه بۆ زۆر شت، له‌وانه: یه‌كه‌م: سه‌رۆك كۆمار له‌ناو سیستمی سیاسیی ئێران‌دا كه له‌سه‌ر بنه‌مای ویلایه فه‌قی بنیات نراوه، پایه‌كی سیمبولی و رووكه‌شییه و ته‌نیا وه‌ك كاراكته‌رێكی كارگێڕی رۆڵ ده‌بینێت، نه‌ك كاراكته‌رێكی سیاسیی به‌هێز و بڕیاربه‌ده‌ست، به‌جۆرێك وێنه و نیگاری سیاسیی وڵاته‌كه بكات له ناوخۆ و له‌ده‌ره‌وه.
دووه‌م: سیستمی سیاسی له ئێران تا رێبه‌ر تێیدا ئاماده‌یی هه‌بێت، رووبه‌ڕووی هیچ گرفتێك نابێته‌وه به‌هۆی نه‌مان و مردن و نه‌بوونی كاراكته‌ره سیاسییه‌كانی تر! ئه‌وه‌ی له‌ناو سیستمه‌كه‌دا گرنگه و بڕیاره ئاینییه‌كان ده‌رده‌كات، رێبه‌ره و رێبه‌ریش ئاماده‌یه و رێ نادات بۆشایی دروست بێت. دیاره ئه‌گه‌ر ئه‌مه رووكاری ناوه‌كی رووداوه‌كه بێت، رووكاری ده‌ره‌كی راگه‌یاندنی رۆژێك ماته‌مینی ده‌وڵه‌تی عێراقه بۆ پرسه‌كه كه جارێكی تر ئه‌و پێوه‌ندییه ئاڵۆز و هه‌ژموونه سیاسی و مه‌زه‌وییه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دووپاتكرده‌وه.
دووه‌م/ راگه‌یاندنی ماته‌م و په‌راوێزبوون
له پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كاندا تا ئاستێك ئاساییه راگه‌یاندنی ماته‌م و پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ وڵاتێكی تر و به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو وڵاته، پێوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندیی دوولایه‌نه‌ی هاوسه‌نگ و هاوشانیان هه‌بێت، وه‌ك جۆرێك له دڵدانه‌وه و خه‌مباری و ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆز و پێوه‌ندیی دیپلۆماسی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كدا ده‌كرێت. زیاتر له‌وه و زیاده‌ڕه‌ویكردن له پرسێكی له‌مجۆره به‌تایبه‌ت له نێوان دوو ده‌وڵه‌ت كه پێوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگ نه‌بێت له نێوانیاندا، لاوازی و بێهێزی پێگه‌ی یه‌كێك له لایه‌نه‌كان ده‌رده‌خات له به‌رامبه‌ر ئه‌ویتردا، پێوه‌ندییه‌كه ده‌گۆڕێت بۆ ناوك و په‌راوێز كه ئه‌م دیارده‌یه‌ش له دوای رووخانی به‌عس و دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق، به روونی هه‌ستی پێ ده‌كرێت و ده‌بینرێت.
عێراقی ئه‌مڕۆ یه‌كێك له كێشه قووڵ و به‌رده‌وامه‌كانی كێشه و پرسی سه‌روه‌رییه، له زۆر حاڵه‌تدا سه‌روه‌رییه‌كه‌ی له ده‌ست داوه و وڵاتانی تر به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن و له ده‌ره‌وه‌ی یاسا و رێسا و بنه‌مای نێوده‌وڵه‌تی، به‌شێوه‌ی جیاواز دێنه ناو عێراقه‌وه. به‌شێكی ئه‌م پرسه پێوه‌ندیی به عه‌قڵی مه‌زهه‌وییانه‌ی ده‌سته‌بژێری سیاسی وڵاته‌كه‌وه‌یه كه پێوه‌ندییه ده‌ره‌كی و دیپلۆماسییه‌كانی، هه‌میشه له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زه‌وی به‌ڕێوه ده‌بات و ئاراسته ده‌كات، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و دوو لایه‌نه و پاراستنی سه‌روه‌ری و پێگه و شكۆی ده‌وڵه‌ت. به‌مه‌ش یه‌كێك له لایه‌نه‌كان به‌ئاسانی ده‌بێت به په‌راوێز و یه‌كێكی تریش ده‌بێت به ناوك و ئه‌وه‌ی تریان ئاراسته ده‌كات.
سێیه‌م/ ستراتیجی به‌پاشكۆكردن
كۆماری ئیسلامیی ئێران له دوای شۆڕشی ئیسلامییه‌وه، به‌ئاشكرا ددانی به‌وه‌دا ناوه كه هه‌نارده‌كردنی شۆڕش یه‌كێكه له سیاسه‌ت و ستراتیجه‌كانی. ئه‌م پڕۆژه‌یه كه خۆی له هیلالی شیعی و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی بۆ ناوچه‌كه و گه‌یشتن به ده‌ریای سپی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌بینێته‌وه، هاوتایه له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی عوسمانیزمی نوێ كه له‌لایه‌ن توركیاوه كاری بۆ ده‌كرێت، به‌ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سنووره‌كانی ئیمپراتۆری عوسمانی و فراوانبوونی هه‌ژموونه‌كه‌ی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆماری رووسیای فیدراڵیش به‌هه‌مانشێوه، كار بۆ گه‌یشتن به ئاوه گه‌رمه‌كان ده‌كات كه خۆی له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و گه‌یشتن به كه‌ناراوه‌كانی ده‌بینێته‌وه، ڤلادیمێر پوتین ده‌مێكه خه‌ونی پێوه ده‌بینێت و كاری بۆ ده‌كات.
ئه‌مه جگه له پڕۆژه‌ی كۆماری چینی میلی كه هه‌مان خه‌ون و پڕۆژه‌ی هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، له‌ڕێی میكانیزمی بازاڕ و كاڵا و پڕۆژه‌ی ئاوریشم و چه‌ند ته‌كنیكێكی تره‌وه، له‌و ناوه‌نده‌شدا عێراق كراوه به كێڵگه و مه‌یدانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هێزه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییانه، به‌مه‌ش وه‌ك خانه‌یه‌ك له هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌وڵی به‌پاشكۆكردن و په‌راوێزبوونی ده‌درێت. دیاره هه‌موو هێزه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن وه‌ك ناوه‌ند ده‌ربكه‌ون و عێراقیش وه‌ك په‌راوێز و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش، پێوه‌ندییه سیاسی و ئابووری و ته‌نانه‌ت فه‌رهه‌نگییه‌كانیشیان دابڕێژن و بنیات بنێن.
به‌ڵام كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌هۆی فاكته‌ری جیۆگرافیا، مێژوو، وزه، بازاڕ، مه‌زه‌و و ئایدۆلۆژجیای سیاسییه‌وه، باشتر و خێراتر ده‌توانێت ئه‌م پرۆسه‌ی به‌پاشكۆبوونه جێبه‌جێ بكات و وه‌به‌رهێنانی تێدا بكات. دیاره ئه‌مه خاڵی ناكۆك و قووڵی ململانێ به‌رده‌وامه‌كانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیشه، هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌رێت ئه‌م به‌پاشكۆبوونه رێژه و قه‌باره‌كه‌ی له‌وه زیاتر نه‌بێت، ئه‌گه‌رچی له بابه‌تی وزه و كاره‌با و بازاڕ و زۆر بواری تر، ناهاوسه‌نگییه‌كه له سنوور ده‌رچووه. بۆ نموونه عێراق كاره‌بای ئێران به نرخی سێ ئه‌وه‌نده‌ی بازاڕ ده‌كڕێت، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌م به پاشكۆبوونه.