نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌درێژایی مێژووی خه‌بات و به‌رخودانی ده‌یان ساڵه‌ی خاوه‌ن سه‌روه‌ت و میراتێكی گرانبه‌ها، سه‌تان داستان و به‌سه‌رهات و چیرۆكی راسته‌قینه كه ته‌نیا به سه‌تان گوتار و ده‌یان كتێب ناكرێت ئاماژه‌یان پێ بكرێت و بنووسرێنه‌وه، به‌ڵام بوونی ئه‌و ئامراز و چه‌ك و به‌ڵگه‌نامانه كه هه‌ركامیان نووسین له باره‌یانه‌وه بێ توانایه، به‌تایبه‌ت رێبازی بارزانی و خه‌باتی مسته‌فا بارزانی، به درێژایی زیاتر له یه‌ك سه‌ده‌ی رابردوو و به‌شداریكردن له شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، له خۆیدا ئاماژه‌ن به‌وه‌ی كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موو تاكێكی كورد، هۆشیار بێته‌وه و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ئاكادیمی و زانكۆ و قوتابخانه و نووسه‌ر و رۆشنبیران، زیاتر به هه‌ڵوه‌سته‌كردن و به‌رچاوڕوونیی زیاتر، هاوشێوه‌ی هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه و دنیا، شانازی به خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بكه‌ین كه پشت به پشت وه‌ك میراتێكی گرانبه‌ها، ده‌ست به ده‌ست بارزانی وه‌ك ئه‌مانه‌تێكی گرانبه‌ها پارێزگاری لێ كردووه .
ده‌توانین بڵێین رێبازی بارزانی و بارزانی و یادگه‌ی بارزانی، كۆكراوه‌ی مێژووی خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه، كه بارزانی نه‌مر سه‌ركردایه‌تی و رابه‌رایه‌تی كردووه و خۆی له ده‌سته‌واژه‌ی كوردایه‌تی و كۆڵنه‌دان ده‌بینێته‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌خۆوه نه‌هاتووه و مێژوویه‌كی دروستكراو نییه، چونكه تاك به‌تاكی ئه‌و بیره‌وه‌ری و ئامراز و كه‌ره‌ستانه‌ی ده‌ستی بارزانی، ئاماژه‌ن به بیروباوه‌ڕی پته‌وی كوردایه‌تی و دروستكردنی مێژوویه‌كی پڕسه‌روه‌ری و تاهه‌تایی كه هه‌موو نه‌وه‌كانی داهاتووش شانازیی پێوه بكه‌ن. مێژوویه‌كی خۆڕسك كه له ئه‌نجامی سازش نه‌كردن و باوه‌ڕی پته‌وی كوردپه‌وه‌ری و نیشتمانپه‌وه‌ری، گشت سنووره ده‌ستكرده‌كانی سڕیوه‌ته‌وه و تێكشكاندووه له پێناو چه‌سپاندنی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ژێرده‌ستی و شكۆمه‌ندی .
مسته‌فا بارزانی هێمای داكۆكیكردنه له مافه ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان، به‌جۆرێك كه ھیچ كات ئاماده نه‌بوو ژێرده‌سته‌یی قبووڵ بكات و رۆڵه‌كانی كوردستانی بۆ یه‌ك مه‌به‌ست و ئامانج رێكخست و ئاراسته‌ی كردن، بنه‌مای خه‌باتێكی سه‌رانسه‌ری دانا بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كوردستان، ھاوشانه له‌گه‌ڵ ناوی بارزانی نه‌مر كه ده‌ستكه‌وتی گه‌وره و پڕ له شانازیی تۆمار كرد كه ئه‌مڕۆ له سایه‌یدا خه‌ڵكی كوردستان ئازادن.
بارزانی وه‌ك هێمای خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كوردستان، گه‌وره‌ترین شانازی له ژیانیدا تۆمار كرد كه سه‌ربه‌رزانه له پێناو دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌ی تێكۆشا، ئاماده‌ش بوو له‌م پێناوه‌دا دووچاری ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری بێت، دوور له زێدی خۆی ماڵئاواییش بكات كه ھه‌موو ئه‌مانه‌ش فاكته‌ری به‌ھێزن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كه‌ڵه پیاوانه ببنه موڵكی نه‌ته‌وه‌یی.
بارزان ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی كه به‌درێژایی مێژووی خه‌بات له دژی داگیركه‌ران و زلهێزان و دوژمنان، ئه‌وانه‌ی خاكی كوردستانیان له‌ت له‌ت كرد و ئامانجیان سڕینه‌وه‌ی مۆركی نه‌ته‌وایه‌تی و مێژوومان بوو، 16 جار به دڕنده‌ترین شێوه خاپوور و وێران كرا، به‌ڵام داربه‌ڕووه‌كه رۆژ به رۆژ نه‌ك هه‌ر چۆكی دانه‌نا، به‌ڵكو شكستی به خه‌ونه نه‌زۆكه‌كانیان هێنا.
رێبازی بارزانی و بارزانی چه‌مك و مێژووی كوردایه‌تی و نموونه‌ی به‌رچاوی كه‌سایه‌تی و هزری و بیری كوردپه‌وه‌رییه، خاوه‌نی ئه‌و مێژووه پڕشكۆمه‌ندییه، هێمای بارزانییه كه مێژوو و یادگه‌یه‌كی پڕ شكۆمه‌ندی سه‌ربڵندی نه‌ته‌وه‌یی كورده .
ئێسته‌ش سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی درێژه‌پێده‌ر و میراتگری ئه‌و مێژوو و رێبازه پیرۆزه‌یه كه كۆكراوه‌یی مێژوو و خه‌باتی كوردستانی گه‌وره‌یه، هه‌موو ساتێك ئاماده بووه به‌كرده‌وه رۆح و گیانی له پێناو پاراستنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و گه‌یاندنی كورد و كوردستان بۆ كه‌ناری دڵنیایی بكاته قوربانی .
ئه‌و یادگه و رێبازه كه وه‌ك مێژووی ماڵباتی بارزان و رێبازی بارزانییه، شتێكی روون و به‌رچاوه كه له خه‌بات و تێكۆشان و كرداریان ره‌نگدانه‌وه‌ی داوه‌ته‌وه، ئه‌ویش بیروباوه‌ڕی كوردایه‌تی و په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌رییه. بینینی مێژووی پڕ له شكۆمه‌ندی و پڕسه‌روه‌ری كارێزما و كه‌سایه‌تییه‌كه، كه هه‌موو ته‌مه‌نی له پێناو كوردستان یان نه‌مان و خۆنه‌چه‌ماندنه .