له ساڵی ٢٠٠٤ (قانون اداره الدوله العراقیه للمرحله الانتقالیه - یاسای به‌ڕێوه‌بردنی كاتیی عێراق) ده‌رچوو، له ماده‌ی ٤٤ له‌و یاسایه، باس له دامه‌زراندنی دادگایه‌كی باڵای فیدراڵی ده‌كات بۆ عێراق به‌م شێوه‌یه: (دادگایه‌ك له عێراق داده‌مه‌زرێ له عێراق به ناوی دادگای باڵای فیدراڵی به یاسایه‌كی تایبه‌ت)، هه‌ر له هه‌مان ماده‌دا یاسای به‌ڕێوه‌بردنی كاتیی دادگای فیدراڵی، كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندی بۆ ئه‌و دادگایه دیاری ده‌كات.
دواتر به‌پێی ئه‌و ماده‌یه‌ی سه‌ره‌وه ماده (٤٤) فه‌رمانی ژماره ٣٠ ساڵی ٢٠٠٥ ده‌رچوو له‌باره‌ی پێكهێنانی دادگای باڵای فیدراڵی. ئایا ئه‌و دادگایه تاكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت به‌پێی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی كاتیی عێراق (قانون اداره الدوله العراقیه للمرحله الانتقالیه)؟
ماده ٦٢ له یاسای به‌رێوه‌بردنی كاتی ده‌وڵه‌تی عێراقی ده‌ڵێت :(قانون اداره الدوله العراقیه للمرحله الانتقالیه) واته (ئه‌و یاسایه به كارپێكراو ده‌مێنێته‌وه تا ده‌رچوونی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق.
كه‌واته دادگای باڵای عێراق كه‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه؟
له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق و پێكهێنانی یه‌كه‌م حكوومه‌تی عێراق به‌گوێره‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی. له دوای ئه‌و ڕێكه‌وته دادگایه‌ك نه‌ما به ناوی دادگای فیدراڵی له عێراق كه به‌گوێره‌ی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی كاتیی عێراق (قانون اداره الدوله العراقیه للمرحله الانتقالیه) دامه‌زرابێت. بۆیه هه‌موو بڕیاره‌كانی ناده‌ستووری و پووچه‌ڵه به‌پێی ڕێسای (ما بنی علی باگل فهو باگل).
بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق به هه‌ڵوه‌شاوه هه‌ژمار ده‌كرێت؟ ده‌بێت بزانین كه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی ده‌رچوو و یه‌كه‌م حكوومه‌تی عێراقی پێك هات؟
پاش ئه‌وه‌ی گه‌لی عێراق ده‌ستووریان په‌سند كرد به ڕێژه‌ی ٧٨،٤٠٪ له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی عێراقی به ژماره ٤٠١٢ بڵاو كرایه‌وه له رێكه‌وتی ٢٨/١٢/٢٠٠٥ ، له‌و ڕێكه‌وته‌وه ده‌ستووری عێراق كه‌وته بواری جێبه‌جێكردن، به‌ڵام هێشتا حكوومه‌تی عێراقی دانه‌مه‌زراوه، بۆیه دادگای باڵای فیدراڵی بوونی مابوو، ئه‌ی كه‌ی یه‌كه‌م حكوومه‌تی عێراقی به‌پێی ده‌ستوور دامه‌زرا؟ له ٢٠/٥/٢٠٠٦ یه‌كه‌م حكوومه‌تی عێراقی دامه‌زرا به‌پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی، كه‌واته له‌و ڕێكه‌وته‌وه دادگای باڵای فیدراڵی هه‌ڵوه‌شاوه.
ئایا ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی ساڵی ٢٠٠٥ ئاماژه به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دادگای باڵای عێراق ده‌كات؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین به‌ڵێ. ماده‌ی ١٤٣ له ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق ده‌ڵێ: (یلغی قانون إداره الدوله العراقیه للمرحله الانتقالیه وملحقه عند قیام الحكومه الجدیده، باستپنا‌و ما ورد فی الفقره(أ) من الماده (53) والماده (58) منه)، واته (یاسای به‌ڕێوه‌بردنی كاتیی عێراقی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه له كاتی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ، جگه له بڕگه‌ی (ێ) له ماده‌ی ٥٣ و ٥٨).
واته هه‌موو ماده‌كانی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی كاتیی عێراقی به‌پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی هه‌ڵوه‌شاوه، به‌و مادانه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراقیش پێی دامه‌زراوه، جگه له بڕگه‌ی یه‌كه‌می ماده‌ی ٥٣ و ٥٨ نه‌بێت، ئه‌وانیش پێوه‌ندییان به دادگای باڵای فیدراڵییه‌وه نییه، به‌ڵكو پێوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی كوردستانه‌وه هه‌بوو.
ماده‌ی ١٤٤ ده‌ڵێ :(یعد هژا الدستور نافژا، بعد موافقه الشعب علیه بالاستفتا‌و العام ونشره فی الجریده الرسمیه وتشكیل الحكومه بموجبه)، واته (ئه‌و ده‌ستووره به‌ركار ده‌بێت پاش په‌سندكردنی گه‌ل و بڵاوكردنه‌وه‌ی و پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراقی). وه‌ك پێشتر باسمان كرد ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی ساڵی ٢٠٠٥ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی هه‌موو بڕیوه.
ئه‌ی باشه دادگای باڵای فیدراڵی چیی به‌سه‌ر دێت؟
ده‌ستووری هه‌میشه‌یی باسی دامه‌زراندنی دادگای باڵای فیدراڵی نوێی عێراق ده‌كات له ماده‌ی ٩٢ و ٩٣ ٢ ٩٤ ، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و مادانه كاریان پێ نه‌كراوه و دادگایه‌كی باڵای فیدراڵییان پێ دروست نه‌بووه، بۆیه ئێسته هیچ دادگایه‌ك به‌پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی ساڵی ٢٠٠٥ له عێراق نییه به ناوی دادگای باڵای فیدراڵی كه دامه‌زرابێت، پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی كاتیی ده‌وڵه‌تی عێراق.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه، ئه‌و دادگایه خۆی چاودێریی ده‌ستووریبوونی كاره‌كان ده‌كات، بزانێ له‌گه‌ڵ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی ساڵی ٢٠٠٥ ده‌گونجێ یان نا؟، كه‌چی خۆی به‌پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی ساڵی ٢٠٠٥ دانه‌مه‌زراوه و سه‌رپێچیی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی ده‌كات.