له بارزانیی نه‌مر چه‌ند ڤیدیۆیه‌کی که‌م ماوه‌ته‌وه، ده‌کرێت زۆری له‌سه‌ر بڵێین، به‌ڵام کاتێک قسه و هه‌ڵوێست و ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنی وشه‌کانیشی کۆ ده‌که‌یته‌وه، هه‌ست و تێڕامانێکی گشتیت لا دروست ده‌بێت و ده‌گه‌ی به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی به درێژایی شۆڕشی ئه‌یلوول، بارزانی وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی جیاواز و یه‌کخه‌ری ده‌نگ و ڕه‌وته‌کانی سه‌رانسه‌ری کوردستان، خستبووه ژێر گوشاری زۆر، ته‌نانه‌ت ده‌کرێت بڵێین ڕێكکه‌وتنی شوومی جه‌زائیر له دڵی ئه‌م هاوکێشه‌یه‌وه هاته ده‌ر، بابه‌تی ئیسلامی سیاسی بوو.
ئیسلامێکی سیاسی، جارێک به ده‌مامکی ناسیونالیزمی عه‌ره‌بییه‌وه ده‌رده‌که‌وت و له دواجاردا فاشیزمی لێ به‌رهه‌م هات، وه‌ک به‌عس له سووریا و عێراق، جارێک به ناوی خه‌لافه‌ته‌وه گه‌ڕایه‌وه و نموونه‌كەی داعش بوو له سووریا و عێراق و نموونه‌ی ناو شیعه‌کانیش له ئێران دیاره و له عێراقیش حه‌شدی شه‌عبییه که مامۆستا کرێکار به‌رده‌وام پێیان ده‌ڵێت حه‌شدی وه‌حشی!
من ئاگادارم زۆر بیرمه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی و ڕۆژئاوایی له‌سه‌ر ئیسلامی سیاسی و ڕه‌گوڕیشه‌کانی قسه‌یان کردووه، هه‌ر له ئیدوارد سه‌عید‌وه بگره تا نوام چۆمسکیی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا، پێم وایه فۆرم و فیگه‌ره‌کانی ئیسلامی سیاسی زیاتر ڕووه زه‌ق و بێ ده‌مامکه‌که‌ی بینراوه، واته نموونه‌یه‌کی وه‌ک ئه‌حمه‌د شه‌رعی ئێستە /لانیکه‌م له‌م قۆناغه ڕاگوزه‌ره‌ی پێکهێنانی حکوومه‌ت، که به دڵنیاییه‌وه جارێ هیچ شتێک ڕوون و دیار نییه و ناتوانین بڵێین چ داهاتوویه‌کی له‌به‌رده‌مه/ ڕووه دیار و زه‌قه‌که‌ی ئه‌م جۆره له ئیسلامی سیاسییه که ڕه‌نگه به ڕوونی و ڕاشکاویی جارێک هه‌ر ئیسرائیل دژی وه‌ستابێته‌وه، چونکه ئیسرائیل ده‌زانێت سیستمێکی سیاسیی ئیسلامیی سوننه بۆ کیانه‌که‌ی ئه‌و، واته هه‌مان کۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌ڵام به سه‌تان کیلۆمه‌تر نزیکتر له سنووره‌کانی، شوێنگه و جیۆگرافیایه‌ک که ئێسته نا پێنج ساڵی دیکه ده‌توانێت به ئاسانی و به‌ر له‌وه‌ی کڵاو به‌رگرییه جۆراوجۆره‌کانی ئیسرائیل وه‌خۆیان که‌ون، گورزی کاریگه‌ری لێ بوه‌شێنێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه بۆ سیسته‌می به‌رگریی ئیسرائیل ئه‌گه‌ره!
به‌ڵام ئیسرائیل ته‌نانه‌ت نایه‌وێت "ئه‌گه‌ر"ێکی بچووکیش له ڕووی ته‌ناهی و ئه‌وله‌ییه‌وه ڕووبه‌ڕووی بوونی وڵات و هاووڵاتیانی ببێته‌وه. بۆیه له ڕۆژانی ڕابردوودا کاتێک ئه‌حمه‌د شه‌ڕع گوایه به زمانی دیپلۆماسی ده‌رگای خۆی به جۆرێک بۆ داننان به ڕووی به‌رژه‌وه‌ندی و پاراستنی به‌ژه‌وه‌ندییه‌کان و دۆخی ته‌ناهیی ئیسرائیل‌دا ڕاگه‌یاند، ئیسرائیل ڕوون و ڕه‌وان پێی وت ئه‌وانه‌ی سووریای ئێستەیان گرتووەته ده‌ست، تیرۆریستن.
ڕاسته زاراوه‌ی تیرۆریزم و تیرۆریست زۆر قۆستراوەتەوە و له‌لایه‌ن زلهێزه‌کانه‌وه بیانوو و پاساوی زۆری بۆ هێنراوه‌ته‌وه تا به‌شێک وه‌دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان که‌ون، به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌ی شه‌پۆلی ڕادیکاڵیزمی ئیسلامی بۆ هه‌موو دنیا ته‌قریبه‌ن ئاشکرا بووه، هه‌ر له‌م کوردستانه‌ی خۆمان ده‌یان بانگخواز ده‌بینین له کاتی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه تا ئێستە، باسی شه‌ڕی ئاخرزه‌مان یان هه‌مان "ملحمه کبری" ده‌که‌ن.
دیاره ئه‌م گوتاره سیاسییه‌ی کوردستان له ده‌ره‌وه واته له قه‌ته‌ر و سعوودیە و تورکیاوه به دیاریکراوی ئاڕاسته ده‌کرێن، به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی کرۆکی ئه‌م گوتاره له‌ناو ده‌قه پیرۆزه‌کانی ئیسلام واته قورئان و گێڕانه‌وه‌کانی سه‌حیحی بوخاری و موسلیمیشدا هه‌ن. ناو‌کی کۆی فیتنه‌کانی ئاخر زه‌مان جووله‌که‌یە و هه‌ر هه‌موو هێزه شه‌ڕانییه‌کان له کاتی ئارامگێدۆن واته هه‌مان ملحه‌مه‌ی کوبرا له سووریا خڕ ده‌بنه‌وه و جووله‌که جه‌مسه‌ری شه‌ڕانیی شه‌ڕه‌که‌یه. ته‌نانه‌ت به پێی لێکدانه‌وه‌کانی بانگخوازێکی وه‌ک هه‌ڵۆ حه‌مه‌ڕه‌شید به‌شێکی زۆر گرنگی ئه‌م ڕووداوانه‌ی ئاخرزه‌مان واته ملحه‌مه‌ی کوبرا یان جه‌نگه گه‌وره‌که، له ڕۆژئاوای کوردستان ڕوو ده‌ده‌ن. له‌وێ هه‌موو ئه‌کته‌ره‌کانی شانۆکه به‌پێی گێڕانه‌وه ئاینییه‌که ته‌واو ده‌بن، ده‌جال له شوێنی خۆی ده‌رده‌چێت، خه‌لافه‌ت له شامات (ئورشه‌لیم و سووریا و...) داده‌مه‌زرێت، ده‌جال ده‌چێته ئه‌وێ، حه‌زره‌تی عیسا دێت و مه‌هدیش ئاماده ده‌بێت و هه‌تا دوایی.
ئه‌م گێڕانه‌وه له‌ناو دڵی دەقە‌کانی جیهانی ئیسلامه، جا ئیسرائیل به ده‌ست دوو گچکه هێزی لاواز و له لیستی تیرۆرخراوی وه‌ک حه‌ماس و حزبوڵاوە، ئه‌م هه‌موو دەردیسەریە‌ی بینی، چۆن چۆنی قبووڵ ده‌کات ده‌سه‌ڵاتی جیۆگرافیایه‌کی ستراتیجی و گرنگ له پاڵ خۆیدا به تۆڕێکی ئاڵۆزی پێوه‌ندیی هێز و گرووپه ورد و درشته‌کان له‌گه‌ڵ داعش و قاعیده و به گشتیی ئیسلامی توندئاژۆ و جیهادییه‌وه، بداتە ده‌ست ئه‌حمه‌د شه‌رع و هاوپه‌یمانه نهێنی و ئاشکرا و نیوه‌ئاشکراکانییه‌وه؟ ئایا ئیسرائیل که خۆیشی له بنه‌مادا پێکهاته‌یه‌کی ئاینی توندئاژۆی دیپلۆماتانه‌تری هه‌یه، ئاگاداری ئه‌م ڕه‌گه‌زه قووڵانه‌ی باوه‌ڕداریی کۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌رانبەر خۆی و ئاخرزه‌مان و... نییه؟
به دڵنیاییه‌وه ئاگاداره و جوو سه‌تان ساڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته ده‌سته‌ویه‌خه‌ن، به‌ڵام بێگومان ئیسرائیل ده‌زانێت ئه‌م تێڕوانینه له فۆرمی ده‌وڵه‌تێکی پڕچه‌ک و فه‌رمیدا گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆ بوون و کیانی ئه‌و. ئه‌سته‌مه به‌بێ چه‌ک داماڵین و کۆنترۆڵی هه‌ندێ جومگه‌ی هه‌ره‌شه‌ئامێز، هیچ ده‌رگایه‌ک به ڕووی ئه‌حمه‌د و مه‌حمووده‌کانی دیمه‌شقدا بکاته‌وه. هه‌ربۆیه له‌و ڕۆژه‌وه شه‌رع و جه‌ماعه‌ته‌کانی سووریایان کۆنترۆڵ کردووه (هه‌ڵبه‌ت جگه له ڕۆژئاوای کوردستان تا ئێسته) ئیسرائیل به هاوکاریی هاوپه‌یمانه‌کانی، بنکه سه‌ربازی و جه‌نگی و کۆگەکانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به شێوه‌یه‌کی چڕ و له هه‌موو لایه‌که‌وه بۆردمان کردووه.
هه‌موو ئه‌مانه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی، ئیسلامی سیاسیی له سووریا و ناوچه‌که یان ده‌بێت دۆخێکی زۆر کۆنترۆڵکراو قبووڵ بکات، یا به ئاسانی ناتوانێت بێته ناو یارییه‌که‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مەریکا و ئه‌ورووپایش بۆینباخ له ملی ئه‌حمه‌د شه‌رع بكەن، ئیسرائیل ناتوانێت چاو له‌و ڕیشه درێژه دابخات.