ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 له کوردستان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 32 ساڵی به‌سه‌ردا تێده‌په‌ڕێت و له‌م ماوه‌یه‌دا زۆری له‌سه‌ر وتراوه و نووسراوه، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه‌نده هه‌یه ئێمه له‌سه‌ری بڵێین و بیکه‌ین به هه‌وێنی بیرکردنه‌وه و تێڕامانی زیاتر له مێژووی خه‌بات و خوێن و شؤڕشمان و له ڕوواداوێکی ناو کاتی ڕابردووه‌وه بیگوازینه‌وه بۆ ئاسۆیه‌کی گه‌شی داهاتوو.
ڕاپه‌ڕین و هه‌ستانه‌وه له هه‌موو جیهاندا به یه‌ک ئامانج ده‌کرێت، ئه‌ویش شۆڕشە دژی دۆخی سه‌پێنراو و داسه‌پاوه، به‌ڵام له کوردستان شۆڕش له مێژ بوو به‌رده‌وام بوو، هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراقه‌وه تا گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانیی نه‌مر له یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و دواتر شۆڕشی گوڵان، تا دامه‌رزاندنی به‌ره‌ی کوردستانی و کابینه‌ی حكوومەت و پەرله‌مانی کوردستان به‌رده‌وام بوو.
هۆكاری ئه‌وه‌ی كە ڕاپه‌ڕین و شۆڕش ئه‌و ئاراسته جیاوازه له مێژووی ئێمه‌دا ده‌بڕن، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و تێکدان و ده‌ستێوه‌ردان و داگیرکارییه‌ی له نه‌زمی نوێی ناوچه‌که و پاش شه‌ڕی جیهانیدا به سه‌ر کورددا سه‌پا، بۆیه ڕاپه‌ڕین نه‌ک هۆکارێک نه‌بوو بۆ شۆڕش، به‌ڵکوو خۆی شۆڕش بوو یان باشتر وایه بڵێم دژی شۆڕشێک بوو که بۆ نێزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌ک له کوردستاندا له ئارادا بوو و چیا و شاخ و دۆڵ و ده‌شته‌کانی کوردستانی ته‌نیبوو.
واته ده‌شێت بڵێین ڕاپه‌ڕین درێژکراوه و زایه‌ڵه‌ی شۆڕش بوو له‌ناو شار و گوند و شارۆکه‌کانی کوردستاندا، زۆر جار جیانه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه و دیارینه‌کردنی ڕه‌گوڕیشه‌کانی، ڕه‌نگه له ڕووی ناسینی مێژووه‌وه تووشی هه‌ڵه‌ی تیۆریمان بکات و ڕوانگه‌ی به‌رته‌سکی حزبتهوهر و دژه نیشتمانی و گێره‌شێوێنی وه‌ها په‌یدا ببن که ڕاپه‌ڕین ببه‌ستنه‌وه به تووڕه‌ییه‌کی ئاسایی خه‌ڵک له دۆخی گوزه‌ران و به‌سه‌ربردنی ژیان له‌ژێر پۆستاڵی به‌عس و هێزه دڕندهکهیدا، ڕاسته ئه‌مه لایه‌نێکی هاوکێشه‌که‌یه، به‌ڵام هه‌مووی نییه و ئێمه نابێت به نیوه‌چڵی بیخوێنینه‌وه چونكە لێدانێکی کوشنده ده‌بێت له مێژوویه‌کی پڕخوێن و خه‌بات و قوربانی.
ڕاپه‌ڕین وه‌ک له سه‌ره‌وه تیشکم خسته سه‌ری، ئه‌نجامی ئه‌ندازیاریکردنی شۆڕش له شاخه‌وه بووه که پێوه‌ندیی قووڵ و نه‌پساوه‌ی شار و شاخ زیاتر به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه. ئه‌ندازیاریکردنی ڕاپه‌ڕین ئه‌رکێکی نیشتمانی و خه‌ونێکی پیرۆزی نه‌ته‌وەیی بوو که له دواجاردا هه‌موو داوده‌زگاکانی به‌عسی هاڕی و بۆ یه‌که‌مجار هه‌موو کوردستان تا پێش کۆڕه‌وه‌که، له ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و به‌ره‌ی کوردستانی به سه‌رۆکایه‌تیی سه‌رۆک بارزانی بوو.
ئەگه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دواوه و مێژوو تۆزێک هه‌ڵکۆڵین، تێده‌گه‌ین خه‌ونی شؤڕشگێڕانه و نیشتمانی جه‌وهه‌ر و غایه‌تی ڕاپه‌ڕین بووه و شتێکیش له وه‌ها ئاخێزگهیهکهوه هه‌ڵقووڵابێت، نابێت هه‌رگیز بکرێت به کایه‌ی میدیایی و موزایه‌ده‌ی حزبی و ململانێی بهرژەوهندیی تاقمه‌کان.
ئێمه له زاری که‌سایه‌تییه‌کی وه‌ک مه‌لا وسوو گهزنهییهوه ده‌خوێنینه‌وه: ساڵی 1989 له ڕاژان سه‌رۆک بارزانی گرووپێکی له چه‌ند که‌سێک و من پێکهێنا، تا له ده‌ڤه‌ری سۆران زانیاری له‌سه‌ر چه‌کدارانی حکوومه‌ت و که‌سایه‌تی و پیاوماقووڵ و ئه‌فسه‌رانی پلەداری سه‌ربازیی ڕژێم کۆ بکه‌ینه‌وه، ئێمه‌یش ئه‌و کاره‌مان کرد. له پایزی ساڵی 1990 دووباره هه‌ر به فه‌رمانی سه‌رۆک بارزانی هاتینه‌وه ده‌ڤه‌ره‌که به هه‌مان مه‌به‌ستی جاری پێشوو، به‌ڵام ئه‌مجاره کۆمه‌ڵه نامه‌یه‌کی سه‌رۆکمان پێ بوو لە ڕێگەی تەنزیماتەوە بۆ هەندێ كەس.
مەلا وسوو دەڵێ، لە 1/3/1991 یادی بارزانیی نەمرمان كردەوە، بۆ ئێوارەكەی بە فەرمانی سەرۆك پێنج كەس (من و ئەحمەد خەلانی و شەهید قادرەسۆر و مامۆستا عەبدولڕەحمان مەلا ڕەسوڵ و حوسێن مەجید)، وەك تیمێكی شارەزا كەوتینە ڕێ بۆ سۆران بە مەبەستی ڕاپەرین. بە سێ قۆناغدا هاتین، سەرەتا گەیشتینە گوندی ناوەندە. دواتر بەرەو دۆڵی ڕووست، لە ڕێگەی ڕێكخستنەكانمانەوە نزیكەی (2000) نامەمان پێ بوو، گەیەندرانە شوێنی مەبەست، دواتر لەگەڵ ڕێكخستەنەكانمان (پارتی) كۆ بووینەوە و هانمان دان بۆ ئەو ڕۆژە پیرۆزە (ڕاپەڕین)، بڕیارمان دا لە 1ی دوای نیوەڕۆ دەست دەكرێ بە راپەڕین. شوكر بۆ خوا كاتێك دەستی پێكرد، بەبێ زیان سەركەوتن بەدەست هات كە تەنیا میحوەری دیانا شەهیدێك هەبوو.
ئه‌مه ته‌نیا یه‌کێکه له هه‌زاران گێڕانه‌وه‌کان که ڕۆح و واقیعی ڕاپه‌ڕین و ڕه‌هه‌ندی شۆڕشگێڕانه و نیشتمانیمان بۆ ده‌نه‌خشێنن که تێیدا ئه‌ندازیارییه‌کی ورد و پێشوه‌خت بۆ ڕووداوه‌که کراوه. ئێمه ده‌بێ له نووسینه‌وه‌ی مێژوودا ورده‌کارانه و مووقهڵیشانه بجووڵێینه‌وه، ئه‌گینا مێژوو نییه، به‌ڵکوو کۆمه‌ڵێک حه‌کایه‌ت و قسه‌ی خه‌یاڵیی لێده‌رده‌چێت که دواتر نابێت به بنه‌ما بۆ هیچ توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی.
مه‌به‌ستی من لێره‌دا و له‌م یادکردنهوهیهی ئه‌مساڵ 2023ی ڕاپه‌ڕین، سه‌ره‌ڕای ڕیشه‌دۆزیی و ئاماژه به سه‌رچاوه هاوبه‌شه‌کانی ڕاپه‌ڕین، دەست دانانه له‌سه‌ر ڕاستییه‌کی تاڵ كە ئه‌ویش یاریكردنە بەو ڕووداوه و دانانێتی له‌ناو که‌وانه‌ی کایه‌ی حزبی و یاریی سیاسی‌دا. کولتووری سیاسیی نه‌ته‌وه‌کانی تر چ له ئاستی ڕێکخراوه‌یی و حزبی و چ له ئاستی جه‌ماوه‌ری و سه‌رشه‌قامیش، پێمان ده‌ڵێ، ڕه‌مز و یاده ڕه‌مزی و نیشتمانییه‌کان هێڵی سووری نه‌ته‌وه‌ن و هه‌ر قه‌یران و ململانێ و کێشه‌یه‌ک له کۆمه‌ڵگەدا هه‌بێت، قه‌ت نایڕووشێنن و نایه‌نه سه‌ری.
ئه‌گه‌ر ئێستە چاوێک له چه‌واشه‌کاریی هه‌ندێ لایه‌ن و حزبی سیاسیی بکه‌ین و کرده‌وه‌ی میدیاکانیان ببینین، تێده‌گه‌ین چ هه‌وڵێکی ترسناک له ئارادایه بۆ نه‌ک ته‌نیا شیواندن، به‌ڵکوو له‌ناوبردنی خه‌ونه نیشتمانییه‌کانی ڕۆحی ڕاپه‌ڕین. یه‌کێک له‌و میدیایانه که چالاکانه خه‌ریکی ئه‌م بهراوهژووکردنهیه "ئێن ئار تی"یه که له باتی ئه‌وه‌ی پرسیار له خه‌ڵک بکات له ساڵیاده‌که‌دا، قسه ده‌خاته ده‌می خه‌ڵکه‌وه که به داخه‌وه هه‌موو ئه‌م کایه و یارییانهیش له زۆنی سه‌وزدا ڕوو ده‌ده‌ن زیاتر.
ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی خیانه‌ته له مێژوی نه‌ته‌وه‌یه‌ک که تۆ کێشه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی سیاسی‌دا هه‌بێت یان له ئاستی جه‌ماوه‌ری و هۆگر و ههیژموونی سیاسییه‌وه ده‌ره‌قه‌تی نه‌یه‌یت، ئینجا وه‌ک ستراتیج بێی په‌لاماری بنه‌ما و کۆڵه‌که‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بده‌ی، ئه‌مه کوێی لۆجیک و عه‌قڵی سیاسییه و له کوێی دنیادا ئه‌مه به ئازادی میدیا و ڕاده‌ربڕین هه‌ژمار ده‌کرێت؟
ده‌بێ بڕیارێکی به‌هادار و ئه‌خلاقی به پێوه‌ری نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌ربکه‌ین و هه‌وڵی ئه‌و لایه‌نانه به میدیا و هه‌ڵوێستیانه‌وه، وه‌کوو تاوان و خیانه‌ت، بناسێنین.