یادکردنه‌وه‌کان له دنیای ئێمه‌دا وه‌ک زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگەكانی ڕۆژهه‌ڵاتی، به خه‌رمانه‌یه‌ک له حه‌ماسه‌ت و پیرۆزیی ده‌وریان گیراوه، ئه‌مه‌یش ڕێگری سه‌ره‌کییه له بینینی خه‌ساره‌کان و که‌موکورتی و هه‌ر جۆره به‌دواداهاتێک که پێده‌چیت له ڕێگه‌ی ئه‌م خه‌سارانه‌وه ده‌ربکه‌ون و کاریگه‌ریی نه‌رێنی و بگره کوشنده، له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگە و کیانێک دیاری بکه‌ن. به تایبه‌تی ئه‌م بابه‌ته بۆ یادکردنه‌وه‌ی ساڵوەگەڕی دامه‌زراندنی حزبه‌کان له کوردستان ڕاسته و یادکرنه‌وه‌یان به ناو وه‌ها هۆڵێکی ڕازاوه و جوان‌دا ده‌چێته پێشه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت بزانین هه‌موو ئه‌مانه نواندنه‌وه‌یه.
ئێمه هه‌م له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بوونه‌وه‌ری ده‌مامکدار و نمایشکارین و هه‌م له ڕووی سیاسیشه‌وه، بێگومان ئه‌مه له ڕووه سیاسییه‌که‌یه‌وه زیاتر خۆی پێشان ده‌دات، چونكە له ئاسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌دا به‌رده‌وام کۆمه‌ڵێک کونجوکه‌له‌به‌ری نهێنی و په‌ناوپه‌سیوی چه‌پ و شاراوه ده‌هێڵینه‌وه و ده‌توانین له‌وێ نمایش و ما‌کیاجی خۆمان ده‌ربخه‌ین و که‌سانێکی زۆریش چاو نابڕنه ئه‌م نمایشه، به‌پێی ئه‌مه‌یش لێكەوتەی کاریگه‌ری (ئه‌رێنی یان نه‌رێنی) وا گشتگیری نابێت، به‌ڵام له ئاسته سیاسییه‌که‌یدا چونکه تۆ پێکهاتێکی پێناسه‌کراوت هه‌یه و چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگە و گه‌لێکت له ئه‌ستۆیه و له تێڕوانینی خۆتدا له‌ناو به‌رنامه و پرۆگرامەكانی خۆتدا بۆ مافه‌کانی خه‌بات ده‌که‌ی، لێره‌دا بچووکترین هه‌ڵه گه‌وره‌ترین به‌دواداهاتی نه‌رێنی و کوشنده‌ترین لێکه‌وته‌ی ده‌بێت.
به‌داخه‌وه شانۆ و پانتایی سیاسه‌تیش له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی به گشتی، به ڕاده‌یه‌کی که‌م هه‌ڵگڕی ڕیفۆرمی رژد و کاژهاویشتنێکی زیندووکه‌ره، هه‌ربۆیه هێزه سیاسییه‌کان له وه‌ها حاڵه‌تێکدا له‌ناو مه‌ترسی و فۆبیایه‌کدا خول ده‌خۆن و هه‌رچی زیاتریش له یاده‌کاندا خۆیان نمایش بکه‌ن و داکۆکی و هه‌ڵوێستنواندن و نمایشکاریی لایه‌نگر و کادره‌کانیان، نمایش بکه‌ن، زیاتر گوزارشت له‌و فۆبیا و ترسه‌ی شکست و داڕمان ده‌که‌ن.
ڕاستییەكەی دۆخی واقیعی هیچ حزبێک له‌م نمایشکردنانه‌دا ناناسرێته‌وه، به‌ڵکوو به دوو ئاقاردا ده‌توانین شوێنپێی ماهیه‌ت و مانای ڕاسته‌قینه‌ی دۆخی هه‌ر رەوت و حزبێک بکه‌وین:
یه‌که‌م، مێژوو
دووه‌م، سه‌رده‌میبوونی.
ئه‌گه‌ر به‌م تێڕوانینه‌وه بێمه سەر باسکردنی دۆخی ئێستەی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، سه‌ره‌تا ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ هه‌ندێ ڕاستیی مێژوویی. هیچ که‌سێک ناتوانێت حاشا له‌وه بکات که یه‌کێتی کۆمه‌ڵێک شه‌هیدی له خه‌بات بۆ ڕزگاریی کوردستان پێشکه‌ش کردووه و به‌شبەحاڵی خۆی ڕابردوویه‌کی خوێناویی دره‌وشاوه‌ی هه‌یه و له هه‌ندێ قۆناغیشدا خزمه‌تی گوتاری کوردستانی کردووه. به‌ڵام ئه‌مه هه‌موو دیمه‌نه‌که نییه، ئێمه کاتێک باس له یادکردنه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه ده‌که‌ین، ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین له بازنه‌ی پیرۆزاندن و چه‌پڵه‌لێدان بچینه ده‌ره‌وه و ڕوو و لایه‌نه ناشیرین و خه‌سارباره‌که‌ی بابه‌ته‌که‌یش ببینین.
به‌م شێوه‌یه ڕه‌نگه بتوانین به‌رچاوڕوونییه‌ک بۆ دۆخی ئێستە به نیسبه‌ت ئه‌و دیارده یان حزب و لایه‌نه دروست بکه‌ین و له ڕاستیشدا یه‌کێک له ئه‌رکه گرینگه‌کانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو هه‌ر ئه‌مه‌یه. ئه‌م ماوه که له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک هاوڕێدا سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆرمان بۆ خوێندنه‌وه‌ی مێژووی حزبایه‌تی له باشووری کوردستان، ده‌ست خست، یه‌کێک له‌و سه‌رچاوانه که به‌تێکڕا سه‌رنجی ڕاکێشاین، وتووێژێکی دوورودرێژ بوو له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه و دۆیۆمێنت له کتێبێک‌دا به‌ناوی (پشکۆیه‌ک له خۆله‌مێشدا)، که هه‌ڵگری ڕا و سه‌رنج و تێڕوانینه‌کانی هۆمه‌ر شێخ مووس (خوێندکار و دانیشتووی سوید هه‌ر له شه‌سته‌کانه‌وه)، به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی له ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاکاندا، کوردی ناوداری سوریایی و له دامه‌زرێنه‌ره سه‌رکییه‌کانی یه‌کێتی بوو که دواتر له ساڵی 1985 به هۆی زۆروزوە‌ندی حزبی و سیاسی، دەستیی له یه‌کێتی هه‌ڵگرت.
بۆیه ئه‌م تێڕوانینانه‌ی جێی سه‌رنجن، چونكە ئه‌و یه‌کێک له‌و که‌سایه‌تییه ده‌گمه‌نانه‌یه لایه‌ندارییه‌کی زۆر که‌میی بۆ هێزه سیاسییه‌کان له قه‌واره‌ی حزبدا هه‌یه و هه‌ر له قۆناغێکه‌وه که هۆشی کردووه‌ته‌وه، گوتارێکی کوردستانی کردووه به ڕێبازی خۆی و پێم وایه ئه‌و که‌سایه‌تییه بۆیه یه‌کێتیی (له‌گه‌ڵ خێزانه خه‌باتکاره‌که‌ی که ماوه‌یه‌ک له شاخ له ڕیزی پێشمه‌رگه بوو و ناوی ئاگێنتا و سویدی بوو)، به‌جێ هێشت، که کۆمه‌ڵێک لادان و کرده‌وه‌ی دزێو و له کۆنترۆڵده‌رچووی هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا بینی و پێی قووت نه‌درا، بۆیه وازی هێنا، به‌ڵام گرینگیی ئه‌م پیاوه له‌وه‌دایه هه‌ر لایه‌نێکی کوردیی به‌پێی وته‌ی خۆی له ده‌ره‌وه ئیشی تێکه‌وتووه، کاری بۆ به‌ڕێ کردووه به‌بێ جیاوازی، ئه‌مه باسێکی جیایه و من نامه‌وێت زۆر لێره و له‌م ده‌رفه‌ته که‌مه‌دا له‌سه‌ری بڕۆم.
بۆ بینینی مێژووی یه‌کێتی با سه‌رنجی به‌شێک له قسه‌کانی هۆمه‌ری شێخ مووس بده‌ین، ئه‌و له لاپه‌ڕه‌ی 256ی و 257ی کتێبی ناوبراودا سه‌ره‌ڕای باسکردنی لایه‌نه باشه‌کانی یه‌کێتیی ئه‌و سه‌رده‌مه، ئاوا دێته گۆ: له ساڵی 1980 که له کوردستان بووم و له‌ناوجه‌رگه‌ی واقیعه‌که‌دا بووم، هه‌ندێک شتی ناشیرینم بینی به‌دڵم نه‌بوو، که قه‌ناعه‌تم نه‌ده‌کرد شتی وا له‌ناو ڕێکخراوێکی شۆڕشگێڕی وه‌ک یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا هه‌بێت، بۆ نموونه بوونی ڕاوڕووت له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌کانی ئێمه یا مه‌فره‌زه‌ی لایه‌نه‌کانی تر، بۆ یه‌که‌مینجار که پێیان وتم ڕاوڕووت له‌ناو هێزه‌کانی ئێمه‌دا ده‌ستی پێ کردووه، خه‌ریکبوو شێت ده‌بووم. هه‌روه‌ها بیستم چه‌ند که‌سێکی سه‌ربازیی ئێمه بەبێ پرس و بێ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی دادگایان بکه‌نه‌وه، خه‌ڵکیان ئیعدام کردووه. بۆ یه‌که‌مجار که بیستم هێزه‌کانمان خه‌ڵکیان ئیعدام کردووه ئه‌وه ئه‌گێنتا شاهیده، زۆر ناڕه‌حه‌ت بووم و وه‌زعی ده‌روونیم زۆر تێکچوو، براده‌ران ته‌علیقیان لێ ده‌دام و به گاڵته پێیان ده‌گوتم، کۆمیته‌ی مافی مرۆڤی سوید له کوردستان، تا وای لێهاتبوو هه‌ر که‌سێک گله‌یی یاخۆ سکاڵایه‌کی هه‌بووایه، مام جه‌لال و براده‌ران ده‌یانگووت بڕۆن بۆ لای هۆمه‌ر شێخ مووس ئه‌و کۆمیته‌ی مافی مرۆڤه.
بەردەوام بوو: من دوایی بیستم له کاتی گفتۆگۆکه‌ی ساڵی 1984 (له نێوان یه‌کێتی و به‌عسدا) گه‌نده‌ڵی ورده ورده سه‌ری هه‌ڵداوه، هه‌ر ئه‌وکاته بووبووه پێشبڕکێ له نێوان به‌رپرسه‌کاندا که کێ فه‌رشی جوان و خانووی گه‌وره و مووچه‌ی زۆری به‌ر ده‌که‌وێت. له درێژه‌دا ده‌ڵێت: یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان کێشه‌ی زۆره، وه‌ک خزمخزمێنه، پاره، ده‌سه‌ڵات، مۆنۆپۆلی حزبی، ڕێگەگرتن له نوێبوونه‌وه و ڕیفۆرم، ڕێگرتن له نه‌وه‌ی نوێ و ژن، نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی و...
هه‌ر کام له‌م دێڕانه و ئه‌و ڕووداوانه تۆوی کاره‌سات و تراجیدیایه‌کیان بۆ ئه‌مڕۆ و سه‌رده‌میانه‌بوونی یه‌کێتی هه‌ڵگرتبوو، به‌ڵام له‌وه ناچێت چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی بۆ کرابێت، بۆیه سه‌رده‌میانه بوون که ئاقاری دیکه‌ی ناسینی ماهیه‌تی حزبێکه له دوای مێژووناسیی ئه‌و حزبه‌وه دێت و پێکه‌وه گرێدراون و کاتێک خه‌سار و که‌لێنه مێژووییه‌کان چاره‌سه‌ر و پڕ نه‌کرێنه‌وه. سه‌رده‌میانه‌بوون ته‌نیا نمایشە نه‌ک هیچیتر.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێکن له مێژووی یه‌کێتی، هه‌روه‌ک چۆن خه‌بات و قوربانیدانی ئه‌و هه‌موو پێشمه‌رگه‌یشمان ئاماژە پێ دا، به‌ڵام کێشه‌ی سه‌ره‌کیی یه‌کێتی ئه‌وه‌یه پێشی به‌م خه‌سارانه نه‌گرتووه، به‌ڵکوو قووڵتر و به‌ربڵاوتر بوونه‌ته‌وه و له پاڵ ئه‌وه‌شدا کێشه و خه‌ساری دیکه سه‌ری هه‌ڵداوه.
ئه‌م قسانه و لێکدانه‌وانه‌ی هۆمه‌ر شێخ مووس، هی ساڵی 2010ن و به‌ر له‌وه‌ی 16ی ئۆکتۆبه‌ر ڕوو بدات، به‌ر له‌وه‌ی هه‌ژموونی وڵاتانی هه‌رێمیی دراوسێ ته‌واو سێبه‌ر به‌سه‌ر ئامانج و ماهیه‌ت و بوونی ئه‌م هێزه‌دا دابخه‌ن، به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م هێزه هاوئامێزی هێز و که‌سایه‌تییه سه‌له‌فییه دژه کورده‌کانی وه‌ک عه‌بدوله‌تیف سه‌له‌فی بێت و...
لێره‌دایه وه‌ک وتم، مێژوو و سه‌رده‌میانه‌بوون وه‌ک دوو فاکته‌ر پێوه‌ست ده‌بن به یه‌که‌وه، هێزێک نه‌یتوانیبێت ئه‌و خه‌سارانه بنبڕ بکات، نه‌یتوانیبێت به‌رنامه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی، فکری، سیاسی و نیشتمانی بۆ نەوەی نوێی خۆی و ژنان دابڕێژێت و پێشکه‌ش بکات، چۆن ده‌توانێت له مه‌ترسی و ته‌نگژه‌کاندا چاوه‌ڕوانی هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ماوه‌ری بێت؟
ئه‌مه بۆ هه‌موو هێزێک که ئه‌م ڕێچکه‌یه بپێوێت ڕاسته، باوەڕم وایە له‌ناو یه‌کێتیدا که‌سانی دڵسۆز و نیشتمانی هه‌ن و ئه‌گه‌ر گوێیان بۆ بگیرێت حزبەكە لەناو گوتارێکی کوردستانی و نیشتمانیدا ده‌توانێت درێژه به بوون و مانی خۆی بدات. وه‌ک مه‌لا به‌ختیار وتی، کێشه‌کانی یه‌کێتی به‌م شێوه‌یه پینه‌وپه‌ڕۆ ناکرێن. ئه‌مه قسه‌ی که‌سێکی ئه‌زموونداری خۆیانه، ئه‌گه‌ر ئه‌م هێزه کاریگه‌ره سیاسییه ڕێچکه‌یه‌کی دروست و نیشتمانی و کوردستانی به ستراتیجی نوێ و مۆراڵێکی وڵاتپه‌روه‌رانه له‌به‌رچاو نه‌گرێت و نه‌یگرێته به‌ر، هیچ کات ناوێرێت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ترس و سامه‌وه به‌شدارییه‌کی ئاسایی له هه‌ڵبژاردنێکی ئاسایی‌دا بکات و دوور یان نزیک له خه‌ره‌ندێکه‌وه ده‌گلێت که چاوه‌ڕوانی ناکات.