کۆڵه‌که ستراتیجییه‌کانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بریتین له زمان، خاک و ده‌وڵه‌ت. واته ئێمه کاتێک به‌پێی پێوه‌ره جیهانی و نیوده‌وڵه‌تییه‌کان كە له‌لایه‌ن سیستم و نیزامی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه په‌سند ده‌کرێن که هه‌رسێ ئه‌و توخم و کۆڵه‌کانه‌مان له پله‌یه‌کی ڕێژه‌یی ته‌واو چڕوپڕدا هه‌بێت. ئه‌گه‌ر تۆزێک ورده‌کارانه چاوی لێ بکه‌ین، ده‌بینین به‌هێزبوون یان باڵاکردنی هه‌ر کام له‌م پێوه‌رانه، گرێدراوی ئه‌ویترن. به مانایه‌کی تر، ئه‌م سێ توخمه سێگۆشه‌ی زێڕینن بۆ نه‌ته‌وه‌سازیی و به نه‌ته‌وه‌بوون، لانیکه‌م له ئاسته نێوده‌وڵه‌تییه‌که‌یدا و به‌پێی ئه‌و پێودانگانه‌ی ئیشی پێ ده‌کرێت و ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ری دامه‌زراوه.
ئێمه‌ی کورد بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت، له هه‌رسێ ئاسته‌که‌دا ڕێگه‌یه‌کی زۆرمان ماوه بیبڕین، چونکه وه‌ک له سه‌ره‌وه وتم، گه‌شه و باڵاکردنی هه‌ر کام له‌و توخمانه، وابه‌سته و گرێدراوی یه‌کترن، زمان به‌بێ ده‌وڵه‌ت و داوده‌زگا سیاسی و ئیداری و په‌روه‌رده‌ییه‌کان، باڵا ناکات و ده‌وله‌تیش به‌بێ بوونی خاکێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و به ده‌سه‌ڵات، نابێت.
کورد له هه‌رسێ ئاسته‌که‌دا دۆخێکی ئاڵۆز و نیوه‌چڵی هه‌یه، زمانه‌که‌مان وه‌ک واڵاترین ده‌رکه‌وته‌ی شوناس و پارێزه‌ری کیانی وجوودی و مه‌عنه‌ویی و مێژوویی، له‌گه‌ڵ هه‌موو دره‌وشانه‌وه و سه‌رکه‌وتنه‌کانیدا، هێشتا ڕێگایه‌کی زۆری له به‌رده‌مدا ماوه، خاکه‌که‌مان ئه‌گه‌رچی له باشوور به‌شێکی ئازاده، به‌ڵام له پارچه‌کانی دیکه‌دا هاوکێشه‌ی ئاڵۆزی تر له ئارادایه و ده‌وڵه‌ته‌که‌مان به‌هۆی ئه‌و لادان و ناپاکییه ناوخۆییه (سه‌ره‌ڕای پلانه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان و کۆلۆنیالیستی زلهێزی جیهانی!)، به‌رده‌وام له‌مپه‌ر و ته‌گه‌ره‌ی ده‌خرێته به‌رده‌م و ئه‌و یه‌کبوون و پته‌وییه‌ی که پێویسته تا به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆییه‌کی یه‌کجاریی بڕوات، له ئارادا نییه!
لێره‌دا ده‌مه‌وێت بڵێم، دۆخی باشوور له هه‌موو پارچه‌کانی تری كوردستان جیاوازه و جێی ئومێدی زیاتره، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا وه‌ک له دێڕه‌کانی پێشوودا تیشکم خسته سه‌ر، ناکۆکیی و لادانی ناوخۆیی، له‌مپه‌ری گه‌وره و زۆرجار مه‌ترسیدار و کوشنده‌ن، بۆ جێگیربوونی ئه‌و سێگۆشه زێڕینه‌ی باسم کرد.
ئه‌گه‌ر نموونه‌یه‌کی زۆر نزیک و ڕوون له‌و قه‌یرانه بهێنمه‌وه، باسی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌که‌م. ئیراده‌ی پشت ڕیفراندۆم بۆ نه‌خشاندنی ئه‌و سێگۆشه زێڕینه بوو، ئه‌گه‌رچی مه‌ودایه‌کی گه‌وره‌ی مابوو بگات به ڕزگاریی یه‌کجاریی له ئاستی کوردستانی گه‌وره‌دا، به‌ڵام گرینگ‌ترین و به‌هێزترین هه‌نگاو بوو بۆ ڕزگاریی کورد له هه‌موو جیهان و ناوچه‌که و وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌و که‌رامه‌ته‌ی ساڵانێکه له‌ژێر پۆستاڵی ئێران و تووران و به چاوساغیی خائین و خۆفرۆش، پێشێل کرابوو!
هه‌موومان به هه‌ر ڕوانگه و ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌یشی ئه‌ندام و ئینتیمای حزبییان هه‌یه، به ئیسلامی و عه‌لمانییه‌وه، ده‌زانین ڕاپرسیی چۆن به‌ڕێوه چوو، له‌وه‌ش گرینگتر 16ی ئۆکتۆبه‌ر چۆناوچۆن ڕووی دا و خه‌ونی خاک و ده‌وڵه‌ت و زمان شیوێنرا! بۆیه من ناگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌و ورده‌کارییانه، چونکه هه‌م به ڤیدیۆی زۆر و زه‌وه‌ند به‌ڵگه به‌رده‌سته و هه‌ڵاتنه‌کان له که‌رکووک و تووزخورماتوو له‌لایه‌ن یه‌کێتی و باڤڵ تاڵه‌بانییه‌وه هاته ئارا و تۆمار کراوه و هه‌میش ئه‌و واژۆیانه‌ی لای کاک باڤڵن بۆ مێژوو ده‌مێننه‌وه! ئه‌و واژۆیانه‌ی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی (به زۆره‌ملێ یان له ڕێگه‌ی قه‌ناعه‌تپێهێنانی مادی و مه‌عنه‌وی یان شتی دیکه!) کرابوون و چه‌ند ڕۆژ به‌ر له کاره‌ساته‌که باڤڵ له‌سه‌ر شاشه‌ی کوردسات و شاشه‌کانی دیکه‌وە ڕایده‌وه‌شاند و به ئینگلیزی هاواری ده‌کرد، تا به کوردستان و دنیا بڵێ چ دڵسۆزێکی وڵات و خه‌ڵک و نیشتمان و زمانه که 51%ی خاکی کوردستانی ڕاده‌ست کردووه! ئه‌ویش خاکێک که هه‌زاران ساڵ مێژوو و پێشینه‌ی دیرۆکیی و ئه‌فسانه‌یی بۆ کورد پێیه، جیا له‌وه‌ی له ڕووی ستراتیجی و ئابووری سیاسییه‌وه خاڵی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی دۆزی کوردن له باشوور!
له پاڵ ئه‌م کاره‌ساته مێژوویی و خیانه‌ته گه‌وره‌یه‌دا به خاک و زمان و ده‌وڵه‌تی کوردی، زۆر کۆمێدی و هاوکات فریوده‌رانه‌یه، باڤڵ تاڵه‌بانی له بانگه‌شه نمیاشکارانه‌کانی خۆیدا باسی خاک و خاکفرۆش و وڵات و... ده‌کات! پێم وایه ئه‌و خۆی له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمچی و سه‌ربه‌خۆییخوازانی کوردستان لێ تێک چووه! ئه‌م نمایشه‌ی ده‌یخاته ڕوو سیناریۆیه‌کی ناپێوه‌ندیدار و هه‌ڵه‌ی بۆ نووسراوه! له حاڵێکدا ئه‌و خۆی وه‌ک پاڵه‌وانی خاک و وڵات وێنا ده‌کات، هه‌موومان ده‌زانین دژه پاڵه‌وان و خائینه مه‌زنه‌که، هه‌ر خۆیه‌تی!
هه‌ڵبه‌ت وه‌ک پێشتریش باس کراوه، ئه‌مه حیکایه‌تی پاشا و منداڵه‌که و ده‌وروبه‌ره‌کانی پاشا فسفسه! هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و نمایشه‌دا دانیشتوون و له پشته‌وه‌ی ده‌رکه‌وتوون، ده‌زانن ئه‌و دژه پاڵه‌وانه‌که‌یه و خۆیشیان دژه پاڵه‌وانۆکه‌ی ملکه‌چی ئه‌ون، ئه‌ینا خه‌ڵکی سلێمانی زۆر به باشی ئه‌وه‌ی لێ ڕوونه خاکفرۆش و خاکپه‌رست کێن.
وردبوونه‌وه‌یه‌کی ساده و ئاسایی له‌و شێوازه‌ی بانگه‌شه و دژایه‌تییه‌ی بەرانبه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێم و کوردستان و ئاوه‌دانی و پرۆژه‌کانی ده‌یخاته ڕوو، پێمان ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی پاڵنه‌ری ئه‌وه له‌م بانگه‌شه و هه‌ڵبژاردنه هه‌مان خواست و ئیراده‌ی دژه کوردستانیانه‌یه که 16ی ئۆکتۆبه‌ری به‌رهه‌م هێنا! هه‌ڵبه‌ت ناتوانین بڵێین ئیراده‌ی 16ی ئۆکتۆبه‌ر، چونکه هیچ مرۆڤێکی خاوه‌ن شه‌ره‌ف و که‌رامه‌ت به وه‌ها خیانه‌تێک هه‌لناسێت، مه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێک ئاغا و سه‌رۆک له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانه‌وه ئه‌مریان پێ کردبێت و ئیراده‌یان لێ سەندبێته‌وه! له‌م حاڵه‌ته‌یشدا نه‌ک ئیراده مانای نامێنێت، به‌ڵکوو ئیرادەگه‌ریش بوونی نییه و ئه‌وه‌ی هه‌یە، ناپاکێکه ده‌رهه‌ق به به‌ها به‌رزه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک که گرینگ‌ترینیان خاک، زمان و ده‌وڵه‌تن! به ئاسانیش تا ئێسته تێگه‌یشتووین زمانه‌که‌ی به ساکاریی هه‌ڵه‌یه‌کی مه‌زنی وه‌ک بورهان/بورکان ده‌کات! ئیتر خۆتان قازی بن و حوكم بدەن!