بابه‌تی سه‌رژمێریی ڕاست و ورده‌کارانه ده‌شێت ئامانجی زۆری له پشت بێت، به‌ڵام خۆی له خۆیدا یه‌کێکه له ڕێکاره بنه‌ماییه‌کان بۆ ئیداره‌دانی باشتر و دادپه‌روه‌رانه‌تری کۆمه‌ڵگە و جێگیرکردنی شێوازێکی حوکمڕانیی دیموکراسیانه. که‌واته سه‌رژمێری یه‌کێک له ده‌لاقه سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌ر حکوومه‌تێک بۆ دابه‌شکردنی سه‌رمایه‌کانی وڵات به شێوازێکی دادپه‌روه‌رانه، پێوانه‌کردنی ڕێژه و ڕیتمی زیادبوون یا که‌مبوونی حه‌شامه‌ت، خه‌مڵاندنی خواست و خه‌ون و داواکارییه‌کان، ته‌نانه‌ت شێوازی بیرکردنه‌وه و سه‌لیقه و زۆر شتی تریش به‌پێی مه‌به‌ستی سه‌رژمێرییه‌که، ده‌گرێته خۆی.
بێگومان سه‌رژمێریی له وڵاتانی پێشنه‌که‌وتوو و پڕ له کێشه‌ی وه‌ک عێراق یان ئێران‌دا، هیچکات به نیازپاکی ته‌واوه‌وه ناكرێ، بگره وه‌ک یاسای بودجه و هه‌ڵبژاردن، پڕه له بۆمبی ته‌وقیتکراوی نهێنی. ئێمه له ئێران ئێسته‌یش نازانین دانیشتووانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئه‌و چوار پارێزگا زۆرینه کورده به‌شێوه‌ی فه‌رمی چه‌نێکه؟ چ بگات به‌وه‌ی بزانین خشته‌ی داوکاری و خواست و سه‌لیقه‌یان چۆناوچۆنه. یانی تۆ وه‌ک لێکۆڵه‌ریش به‌دواداچوون بکه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته، وه‌ک بابه‌تێکی تەناهی و مه‌ترسیی بۆ سه‌ر وڵات ده‌بینرێت، ئه‌گه‌ر چاو له ماڵپه‌ڕی ئه‌نجوومه‌نی شورای ئیسلامی بکه‌ی، له‌سه‌ر داواکردنی ڕێژه‌ی نیشته‌جێبووان له کوردستان، هێڵێکی كێشراو و هۆشدارییەکی ته‌نهایی داناوه و ده‌ستمان پێی ڕاناگات.
عێراقیش وڵاتێکه له زۆربه‌ی هه‌نگاوه‌کانیدا شوێنپێی ئێران هەڵده‌گرێت، به چه‌ند هۆکارێك، لەوانە:
یه‌که‌م، ئه‌وه‌ی ئێران وڵاتێکی پێشنه‌که‌وتووه که سیستمی حوکمڕانیی دووره له دیموکراسی و باشترین ئه‌زموونی له ده‌مامکهه‌ڵبه‌ستنی دیموکراسیانه‌دا هه‌یه، کام وڵات وه‌ک ئه‌و ده‌توانێت نموونه‌یه‌کی باسی کۆپیکردن و ڕچه‌گرتن بێت بۆ عێراق.
دووه‌میش ئه‌وه‌یه که هه‌ژموونیی شیعه له عێراقدا، به‌هۆی ئێرانەوە به‌م ئاسته گه‌یشتووه، واته ئێران و عێراق له ڕووی ئایدۆلۆجی سیاسییه‌وه، یه‌ک وڵاتن و به مانایه‌ک سنووره‌کانی نێوان شیعه‌گه‌ره‌کان بوونی نییه (به پێچه‌وانه‌وه بۆ کورد به شیعه و سونه و مه‌سیحییەوە، تۆخ و ته‌لبه‌ند کراون!)
که‌واته ئه‌م خاڵه‌ی دووه‌م پشتگیریی خاڵی یه‌که‌م ده‌کات، واته وڵاتێکی دراوسێی پێشنه‌که‌وتووی دژه دیموکراسیی که به‌پێی به‌ها مه‌عنه‌وی و ئاینییه‌کی هاوبه‌ش حوکمڕانی ده‌که‌ن، زۆر مه‌حاڵه مه‌به‌ستیان له سه‌رژمێری له ده‌ره‌وه‌ی خواسته ئایدۆلۆجییه‌کانیان بێت.
سێیه‌م، عێراق ته‌نیا شه‌ڕی کورد ناکات به‌و شێوازه یاسایی و سیاسییه، به‌ڵکوو گۆڕه‌پانێکی دوور و نێزیکه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوننه له لایه‌ک و داگیرکه‌ری ڕۆژئاوایی، واته ئه‌مەریکا. لە لایه‌کی ترەوە، ئه‌مه هه‌مان سیاسه‌ته که ئێران هه‌م بره‌وی پێداوه و هه‌م پشتگریی لێ ده‌کات، دیاره ئه‌م باسە زیاتر هه‌ڵده‌گرێت، مه‌به‌سته‌که‌ی من له‌م دێڕانه ئه‌وه‌یه ده‌یان هۆکار ڕۆڵ ده‌گێڕن له‌وه‌ی ئێمه سه‌رژمێرییه‌ک به باش بزانین یان به خراپ و وه‌ک بۆمبێکی ته‌وقیتکراو بیبینین که دره‌نگ یان زوو ده‌ته‌قێته‌وه؟
بێگومان گه‌ڕی سه‌رژمێریی ئه‌مجاره و دروستبوونی جموجووڵێکی کوردانه به تایبه‌تی له‌ناو که‌رکووکی و ناوچه دابڕێنراوه‌کاندا، خۆی به پله‌یه‌ک ئیمتیاز و هه‌م نیشانه‌ی زیندبوون و دره‌وشانەوەی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و کوردانه‌ی ئه‌وانه، هه‌میش په‌رۆشی و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی كوردە بۆ خاک که گرینگ‌ترین توخمه له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و وڵات و سه‌رزه‌ویندا. به‌ڵام نابێت لایه‌نه نهێنی یان ئاڵۆزه‌کانی سه‌ژمێریش نه‌دیو بگرین.
دکتۆر شیرکۆ کرمانج له شیکارییه‌کدا لەبارەی سه‌رژمێریی گشتیی له عێراق تا ئێستە و ئه‌م سه‌رژمێرییه‌ی نها. هه‌ندێ سه‌رنجی به‌پێزی خستووەنه ڕوو که شیاوی لێ وربوونه‌وه‌ن. ئه‌و ده‌ڵێت:
"عێراق وڵاتێکە کەمترین سەرژمێریی لێ کراوە، بەڵام هەر کاتێک کرابێت، زۆرترین گەمە لەگەڵ زانیارییەکان کراوە و بۆ مەبەستی سیاسی و ئایدیۆلۆجی بەکار هاتووە. ئەم سەرژمێرییەی ئەمجارە 2024، گوایە ناسیاسییە و زانیارییەکان بۆ پلاندانان و گەشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی بەکار دێ، بەڵام من پێموایە ئەمجارە زۆر لە جارانی پێشووتر، مەرامی سیاسی و ئایدیۆلۆجی و مەزهەبی و نەتەوەیی لە پشته."
ئه‌و له درێژه‌دا ده‌ڵێت: یه‌که‌م سەرژمێریی لە عێراق لە ١٩٢٧ کراوە، بەڵام زانیارییەکانی ورد نەبوون و پرسیاری نەتەوە نەکرابوو، بەڵام دین و مەزهەب هەژمار کراون. هەرچۆنێک بووبێت، زانیارییەکان هەندێک ئاماژە نیشان دەدەن. بۆ نموونە، لەو سەروبەندەدا کۆی دانیشتوانی بەغدا ٢٥٠ هەزار کەس بووە، لەو ژمارەیە سوننە ١٣٠ هەزار کەس بوون (بە ڕێژەی ٥٢٪)؛ شیعە ٥٤ هەزار کەس بوون (بەڕێژەی نزیک لە ٢٢٪)، جووەکان ٥٠ هەزار کەسێک بوون (بەڕێژەی ٢٠٪). دیارە بەشێکی زۆر لە شیعەکان کوردە-فەیلییەکان بوون، واتە شیعەی عەرەب هەر ئێجگار کەم بووە.
لە ١٩٥٧، ژمارەی دانیشتوانی بەغدا لە ٢٥٠ هەزارەوە لە ١٩٢٧، بەهۆی کۆچ لە دێهات و شارەکانەوە چواربار زیاد دەکات بۆ نزیکەی ٨٠٠ هەزار كەس. ئەمەش زیادبوونی ژمارەی شیعەکانی لە بەغدا لێ دەکەوێتەوە. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی ڕێژەی شیعە لە ٢٢٪ بۆ نزیکەی ٥٠٪ زیاد بکات (تەماشای کتێبەکەم "شوناسی عێراق” بکە، ل. ١٧٧). وەک ئاگادارن شەڕی شیعە-سوننە لە ساڵانی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٨، بووە مایەی دەرپەڕاندنی ژمارەیەکی زۆری سوننە لە عێراق بە گشتی و لە بەغدا بەتایبەتی. بۆیە وەک لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق لە ٢٠٠٩ دەردەکەوێت، چیتر بەغدا شارێکی زۆرینە سوننە نییە، بەڵکوو شارێکی شیعەنشینە، بە زۆرینەیەکی ڕەها. لیستە سوننییەکان بەسەریەکەوە تەنیا ١٦٪ی کورسییەکانی بەغدایان بردەوە، لە بەرانبەردا لیستە شیعییەکان ٧٠٪ی کورسییەکانی بەغدایان مسۆگەر کرد.
لە دوا هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق لە ٢٠٢١، هەر دوو لیستی سوننە، عەزم و تەقەدوم، بە سەریەکەوە ١٧٪ دەنگەکانی بەغدایان بردەوە و شیعەکانیش زیاتر لە ٨٢٪. هەموو ئەمانە کەم تا زۆر ئاماژەن کە ڕێژەی شیعە لە بەغدا لە 100 ساڵی ڕابردوودا لە نزیک لە ٢٠٪ـیەوە بۆ زیاتر لە ٨٠٪ بەرز بووەتەوە. ئەمەش ڕێژەیەکی ئێجگار زۆرە، واتە بەغدا لە شارێکی سوننەنشینەوە بووە بە شارێکی شیعی. هەر کەسێک بەغدای لە چەند ساڵی ڕابردوو دیبێت، بە ڕوونی هەست بەوە دەکات."
بێگومان مه‌رج نییه ئه‌م ڕوانگه‌یه و ئه‌م ئامارانه به‌ته‌واوه‌تی ڕاست و ڕه‌ها وه‌ربگرین، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه باش وایه به پارێز و پێخشکێوه له‌گه‌ڵ عێراق به گشتی و کۆی پرۆژه‌کانی بجووڵێینه‌وه و ئه‌م شیمانەیە به زیندوو بزانین که ده‌شێت هه‌ر ته‌ڵه و داوێک نرابێته‌وه، به تایبه‌تی بۆ کورد، نه‌خوازەڵا وه‌ک له سه‌ره‌وه باسم کرد، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی هه‌بێت و وڵاتێکی به ئه‌زموونی هاوئایدۆلۆجیی دراوسێش، داشدانه‌ری بێت.