له کولتووری وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی به گشتی و هی کوردیش به تایبه‌تی، گوزاره‌یه‌ک هه‌یه بۆ ئه‌و کاتانه به‌کار دێت که مرۆڤ یان کۆمه‌ڵ یا هه‌ر ده‌سته‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌ته‌وه‌یی، ئاینی و ئیتنیکی، له هه‌مبه‌ر مرۆڤ و ده‌سته‌ی ئیتنیکی و نه‌ته‌وه‌یی و... ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌وتۆی نییه بۆ وه‌رگرتنەوەی مافی خۆی و دواجار به‌و ڕسته‌یەی "حەواڵەی خوای كە" خواستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه حه‌واڵه‌ی هێزێکی سه‌رووتر له مرۆڤ یا هه‌مان هێزه غه‌یبانی و باڵاکان ده‌کاته‌وه. له ڕاستیدا ئه‌م ڕسته‌یه ئه‌گه‌رچی جۆرێکە لە باوه‌ڕداریی، به‌ڵام زیاتر لەناو گەلانی ژێردەستە و ستەمیدەی دەستی رژێمە دكتاتۆرەكاندا باوە و له بنه‌ڕەتدا ده‌ربڕی بێ ده‌سه‌ڵاتییە له بەرانبه‌ر ئه‌و لایه‌نەی به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان غه‌دری لێ کردووه، یان ده‌سدرێژیی کردووه‌ته سه‌ر.
به‌داخه‌وه ئه‌مه له‌ناو کورددا باو بووه و ئەگەرچی ئێسته زۆر به‌کار نایەت، به‌ڵام هێشتا وه‌ک باوه‌ڕ و له زۆر شوێنیش‌دا هه‌روه‌ک گوزاره ئاماده‌یه و دۆخی بێده‌سه‌ڵاتی و به مانایه‌ک ته‌سلیمبوون به‌رهه‌م دێنێته‌وه. ئه‌و تێڕوانینه‌ی ئه‌م گوزاره‌یه‌ی به‌رهه‌م هێناوه، له جه‌وهه‌ردا باوه‌ڕی به دادپه‌روه‌ری یا مافسه‌ندنه‌وه‌یه‌کی زه‌وینی نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه دواجار خودا له شوێنێکی تر و کاتێکی دیکه‌دا به سزا و پاداشت هاوسه‌نگییه‌که ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆزێک له شه‌ڕع بزانین، بۆمان ڕوونه شه‌رع ملکه‌چی و ته‌سلیمبوون یان حه‌واڵه‌کردنی مافئه‌سەندنه‌وه‌ی مرۆڤ به خودای، به‌لاوه په‌سه‌ند نییه تا کاتێک تۆ وزه و توانای ئه‌وه‌ت هه‌بێت بتوانی به‌رگری له خۆت و که‌رامه‌ت و مافه‌کانت بکه‌یت.
واته حه‌واڵه‌كردنی ستەمێك بۆ لای خوا، بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه یان به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری، ته‌نیا له کاته دانسقه و بژارده‌کاندایه نه‌ک له هه‌ر بابه‌تێک که ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی ئێمه ده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌م وت بۆ ئه‌وه‌ی بێمه سه‌ر باسی تێڕوانینی ئێمه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌کانمان، کاتێک ده‌ڵێم ئێمه دیاره له ئاستێکی به‌رینتردا مه‌به‌ستم کولتوورێکه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا که گۆڕی حافز ئه‌سه‌د له میکانیزمێکی تۆڵه‌ئه‌سێنانه‌دا ده‌سووتێنێت، به‌ڵام پێداگریی ئه‌وه‌ی نییه كە بنه‌ماڵه ئه‌سه‌د و ئه‌و چه‌ندان ملیار دۆلاره‌ی له خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌یان دزیوە و ڕووسیا داڵده‌ی داوه، بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر مێزی دادگا و دۆسیه‌ی بۆ بكاتەوە.
ئه‌گه‌رچی جارێ زووه له‌سه‌ر ئه‌وه ساغ بینه‌وه و بڕیار بده‌ین، چونکه جارێ هه‌م دنیا و هه‌م ئێمه سه‌رقاڵی ئه‌و توونێله تاریکانه‌ی زیندانه نهێنی و ئاڵۆزه‌کانی ڕژێمی به‌عسی سوریا و به‌شار ئه‌سه‌دین! جارێ جیهان خه‌ریکه له‌ودیو کامێراکانه‌وه فیلمێکی ڕیالیته له ژانێری تۆقان و ترس‌دا ده‌بینێت، هاوکات که بۆیان سامناک و تۆقێنه‌ریشه، چێژبه‌خشیشه بۆیان! چیژبه‌خشه بۆیان چونکه ئه‌وه ئه‌وان نین له‌ناو ئه‌و ژوورانه‌دا به ڕۆژێک خورمایه‌ک یان پێخۆرێک 20 یان 30 و 40 ساڵ ته‌مه‌نیان به‌ڕێ کردبێت!
ئه‌مانه ئه‌و ڕۆژئاواییانه‌ن که له‌ودیو شاشه و له‌وبه‌ر زه‌ریاکانه‌وه چاو له خوێن و جه‌سته‌ی ئه‌تککراو و ڕۆحی داگیرکراوی مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵات ده‌که‌ن و ده‌ترسن، ده‌تۆقن و هاوکات وه‌ک وتیشم سه‌رخۆش و به‌خته‌وه‌رن بەوەی ئه‌مه کو‌لتوور و وڵاتی ئه‌وان نییه! مرۆڤدۆستن! به‌ڵام به‌شێویه‌کی دژواز و پارادۆکسی! پشتیوانیی ئه‌سه‌د ده‌که‌ن! تاوانه‌کانی بۆ په‌رده‌پۆش ده‌که‌ن! دواجاریش داڵده‌ی ده‌ده‌ن! چونکه بۆ ئه‌وان مرۆڤدۆستی و هیومانیزم میراسی قووڵی سه‌ده‌ی ڕۆشنگه‌رییه! ئه‌و میراسه‌ی کانت به‌رهه‌می هێنا، که‌چی دواتر هیتله‌ر و میلۆسۆڤیچ و... به‌رهه‌م هێنا! دواتر خواسته ڕه‌شه‌کانی مرۆڤیان دۆزییه‌وه و وه‌ک بڵێی له خۆیان دووری بخه‌نه‌وه، ده‌ستیان کرد به پشتگیریی له دیکتاتۆره جۆراوجۆره‌کانی ڕۆژهه‌ڵات! دیکتاتۆره ئاینی و ئایدۆلۆجییه‌کان! له کۆریای باکوره‌وه بگره تا سه‌دامی خوێنمژ و کوردکوژ! ئه‌مانه‌یش مرۆڤن! ڕاسته مرۆڤکوژن، به‌ڵام به‌پێی هیومانیزمی هابزی و باوه‌ڕه‌کانی، ده‌شێت هه‌ر ڕێزیان لێ بگیرێت!
ئه‌م نمایشه‌ی ڕۆژئاوا به هه‌موو هێزییه‌وه به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتدا به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به تایبه‌تی، سه‌پێنراوه، وایکردووه گوزاره‌ی "حه‌واڵه‌ی خوای ده‌که‌ین" زیاتر به‌رهه‌م بهێنرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م چابه‌ستکارییه چاو له بابه‌ته‌که بکه‌ین، نه سووتاندنی گۆڕی حافز ئه‌سه‌د مه‌رهه‌مێکی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ برین و ئازاره‌کانی ئه‌و خه‌ڵکه (ڕه‌نگه له ئاستی ڕه‌مزیدا بتوانین هه‌ندێ سه‌رنجمان هه‌بێت بۆ ئاگردانی گۆڕه‌که‌ی، ئه‌وە باسێکی دیکه‌یه و ده‌رفه‌تی تری ده‌وێ!) و نه میزکردن به په‌یکه‌ره‌کانی دیکتاتۆر!
ئه‌و وڵاته ئێسته به ده‌ست سه‌تان کێشه‌ی مێژوویی و کولتووری و سیاسییه‌وه هه‌لاهه‌لا بووه که ڕۆژئاوا خۆی دروستکه‌ری بووه، ئێسته‌یش پێده‌چێت هاوشێوه‌ی ئه‌فغانستان حکوومه‌تێکی کۆنترۆڵکراوی ئاینی بێننه سه‌ر کار (ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه له‌و نێوانه‌دا هه‌ندێ نیوه‌ماف بدات به که‌مینه‌کان و له‌وانه‌یش هێزێکی کاریگه‌ریی وه‌کوو کوردانی ڕۆژئاوا)، به‌ڵام قه‌وانه‌که هه‌ر به‌و باره‌دا لێ ده‌درێته‌وه که به‌شار ئه‌سه‌د دنیایه‌ک گێڕانه‌وه له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵده‌گرێت تا کاتی مه‌رگ، دنیایه‌ک سه‌رمایه‌ی خه‌ڵکی بردووه و ده‌توانێت نه‌ک ته‌نیا ژیانێکی شاهانه بۆ خۆی و سه‌تان که‌سی بنه‌ماڵه‌که‌ی دروست بکات، به‌ڵکوو ده‌توانێت ئابووری ئه‌و وڵاته‌یشی پێ به‌هره‌مه‌ند بکات!
ئه‌مه ئه‌و شوێنه‌یه ته‌نانه‌ت به‌پێی هه‌ندێ گێڕانه‌وه‌ی شه‌رعی، ئیتر نابێت ئه‌م که‌سه حه‌واڵە‌ی خوا بکرێت، به‌ڵکوو ده‌بێت مرۆڤدۆستانی ڕاسته‌قینه و به تایبه‌تی له‌ناو کورددا که له هه‌ردوو وڵاتی عێراق و سووریا له به‌رده‌م پاکتاوی ڕژێمی نوقمه‌ساربووی به‌عسیدا بوون، له که‌مپینێکی نێوده‌وڵه‌تیی خه‌ست و خۆڵدا داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانباره بۆ سووریا یا بۆ وڵاتێکی بێلایه‌ن بکه‌ن و به‌پێی پێوه‌ره قۆڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ڕۆژئاوا خۆیان، دادگایی بکرێت.
با به‌شار بێت وه‌ڵام بداته‌وه، بۆچی چه‌ند ملیۆن کورد هێشتا ناسنامه‌یان نییه؟ ئەی پێشمه‌رگه‌ی باشووری کوردستان بۆ له زیندانی سیدنایایە؟ با وه‌ڵام بداته‌وه بزانین ئایا خودا له دیدی ئه‌ودا هەیە؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه چۆن خودایه‌که؟ ئه‌گه‌ریش نییه ئاخۆ پێوه‌ره‌کانی مرۆڤبوون و نه‌ریته‌کانی ناوچه‌که هێنده‌یان تێدا نه‌بووه ئه‌و دۆزه‌خه بۆ خه‌ڵکی کورد و عه‌رەب و دورزییه‌کان... دروست نه‌کات و ئێمه پێی نه‌هه‌ژێین؟ ئایا ده‌بێت حه‌واڵه‌ی خودای بکه‌ین یان که‌مپینێک ڕێکبخه‌ین تا لانیکه‌م بۆ یه‌کجاریش بێ ڕووی خوێنمژ و مرۆڤخۆر له دنیادا ڕه‌ش بکه‌ین و باوه‌ڕمان وابێت خودا‌ش هاوکارمانە و ده‌یه‌وێت ئێمه ئیراده‌گه‌رانه ئه‌م ئه‌هریمه‌نه دژه‌مرۆڤه دادگایی بکه‌ین و حه‌واڵه‌ی به‌رده‌م خۆی بکه‌ین.