مێژووی هیچ كام له كابینه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم به ئاستی كابینه‌ی نۆیه‌م ئاڵۆز و گه‌شه‌دار و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، ڕاسته ئه‌مه ته‌حه‌دا دێته به‌رچاو" به‌ڵام ئەگه‌ر چاوێك به ڕێژه و ژماره‌ی قه‌یران و ئاڵنگارییه‌كانی زه‌مه‌نی حوكمڕانیی ئه‌و كابینه‌یه بخشێنین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ته‌حه‌دایه‌كی شایسته و له جێی خۆیه‌تی. بۆ نموونه سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا له ئه‌و قۆناغه‌دا حكوومه‌تی له ئیش كار و ئامانجه‌كانی خۆی په‌ك نه‌خست، له‌وه‌ش گرنگتر به دنیایه‌ك له‌مپه‌ردانان و بودجه‌بڕین و یاریی سیاسی و یاسایی، شانی دایه ژێرباری هه‌موو كێشه‌كان و ئه‌وه‌ی له ده‌ستی هات، ئه‌نجامی دا و كردی، ئه‌وه‌شی له ده‌ستی نه‌هاتووه و به‌پێی ئایدیاله‌كانی هاووڵاتییان نه‌بووه، بوێرانه و مه‌ده‌نییانه سه‌رۆكی حكوومه‌ت جاروبار ددانی پێدا ناوه و مافی به هاووڵاتییان داوه.
ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌مه سروشتی پێوه‌ندیی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكه، واته نه هیچ خه‌ڵكێك به ته‌واوه‌تی و ڕازییه له ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانی و نه هیچ حكوومه‌تێكیش ئه‌و پێزانینه شیاوه‌ی چاوه‌ڕوانێتی بۆ ئیشه‌كانی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه وه‌ربگرێته‌وه، وه‌رناگرێته‌وه. ئه‌مه ده‌بێت هه‌روا بێت، چونكه هه‌م حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات وه‌ك ئاره‌زوویه‌كی دێرینه‌ی مرۆڤ ئه‌گه‌ری پاوانخوازی و گه‌نده‌ڵیی له خۆیدا هه‌ڵده‌گرێت، هه‌میش جووڵه‌پێكردن و ئاراسته‌كردنی خه‌ڵكیش له‌لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنی ناڕه‌سه‌ن و ئایدیای ناواقیعییه‌وه له ئارادایه، ئه‌م هاسه‌نگ نه‌بوونه خۆی به‌شێكه له ململانێی ئه‌رێنی له نێوان چاوه‌ڕوانییه‌كانی خه‌ڵك و خواست و هه‌وڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات.
له ئاوه‌ها ململانێیه‌كی ئاڵۆزدا، هه‌م ده‌ستی ده‌ره‌كی به میدیا و چه‌واشه‌كاری و هێزه‌وه له ناو بوو، هه‌میش وزه‌ی خڵه‌فاوی ناوخۆیی له هه‌ندێك قۆناغدا ده‌كه‌وتنه خزمه‌تی ئه‌م ده‌سته ده‌ره‌كییه، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیران؛ مه‌سروور بارزانی سه‌ركێشانه و بوێرانه ڕێچكه‌ی خۆی پێوا و دره‌وشایه‌وه. هۆكاری دره‌وشانه‌وه‌كه‌ی ته‌نیا ماندوونه‌ناسی و كۆڵنه‌دان و ئیراده نه‌بوو، به‌ڵكو چاوگێك بوو كه هه‌موو ئه‌مانه‌ی لێوه هه‌ڵده‌قوڵا، ئه‌ویش كوردستان و گوتاری كوردستانی بوو.
من پێم وایه مه‌سروور بارزانی به هه‌موو نه‌یارانی ده‌ره‌كی و هه‌موو نه‌یارانی ناوخۆیی سه‌لماندی بۆیه سه‌ركه‌وت و له هه‌ڵبژاردنیشدا حزبه‌كه‌ی دره‌وشانه‌وه‌یه‌كی دووقاته‌ی مێژوویی تۆمار كرد، هاوكێشه‌كه ته‌واو قورساییه‌كی دیرۆكیی به‌لای پارتی دیموكراتی كوردستاندا هێنا، چونكه ڕێگه و چاوگه‌كه‌ی خۆی ون نه‌كرد، ئه‌و زانی ڕووگه‌ی ئاوات و ئامانج و ناوه‌ندی بڕیار و پایته‌ختی ئیراده نه‌ك ته‌نیا هه‌ولێر، به‌ڵكو هه‌رێمێكه به ناوی كوردستان، مه‌ڵبه‌ندێكی مێژوویی كۆن كه له قه‌ده‌ر و دره‌نگ گه‌یشتنی باپیرانی ئێمه بۆ ناو مێژووی مۆدێرن، ئێسته له دۆخی گه‌مارۆدران و قه‌یراندا ده‌ژی، ئه‌و سه‌لماندی ده‌توانێت نوێنه‌رایه‌تییه‌كی شایسته و به‌حورمه‌تانه‌ی ئه‌م مێژوو و دیرۆكه بكات.
ئێمه ناتوانین و ناشبێت نكۆڵی له قه‌یرانه‌كان بكه‌ین، ده‌یان كێشه و گرفت هه‌بوو و هه‌یه (وه‌ك هه‌موو دنیا، له هیندستانه‌وه تا هه‌نگاریا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان!) كه‌سیش ناتوانێت خواست و مافی هاووڵاتییان نه‌دیو بگرێت و بنپێی بخات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه، ئه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه سه‌لماندی ئه‌گه‌ر ڕووگه و ڕێچكه‌كه دیاریكراو و ڕوون بێت، نه تاریكی و نه ئه‌هریمه‌نی ڕێوێڵكه‌ر و فریوكار ده‌توانێت ڕێگه‌ی لێ ون بكات، ئه‌و له پاڵ پارێزگاریی له مووچه و قووتی هاووڵاتییانی كوردستان، به‌رده‌وام باسی له‌مه‌ش كردووه كه‌رامه‌ت و حورمه‌تی مرۆڤی ئێمه نابێت له مووچه‌دا كورت بكرێته‌وه، دیاره ئه‌مه به‌و مانایه نه‌هاتووه كه مووچه نه‌درێت، به‌ڵكو به‌و مانایه دێت مه‌به‌ستێك كه له پشت ئه‌م یارییه‌یه، مه‌به‌ستی سیاسیه و یارییه‌ك ده‌كات كه له ناو هاوكێشه‌ی سایكۆلۆجیی گشتیدا له ڕێگه‌ی داگیركه‌ره‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
ئه‌وانه‌ش وا به سه‌ما و لووشكه‌ی عه‌ره‌بانی پایته‌ختی ئیحتیلال و ئه‌نفال سمته‌له‌قه و قونه‌خڕه‌یان بوو و هات و هاواری دنیایان كرد كه با نه‌وت و چی و چیتر ڕاده‌ست بكه‌ین، ده فه‌رموون با وه‌ڵام بده‌نه‌وه، ئه‌وان خۆیان عه‌رز كرد و فرۆشت، كێ جگه له كورد و هاووڵاتیی كوردستانی زیانمه‌ند بوو؟ ده فه‌رموون با پێمان بڵێن گوتاری راده‌ستكردن و حینكه‌حینكه‌ی پشت مایكه‌كان براوه بوو، یان گوتاری سه‌نگین و سه‌لاری كوردستانی كه هه‌موو شتێكی نه‌ده‌به‌سته‌وه به ئابووری و پاره‌وه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بۆ مرۆڤی ژیر و بێلایه‌ن ڕوون و ئاشكرایه و ئه‌وه‌ی ویژادنێكی دروست و ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه‌گرانه‌شی هه‌بێت، ئه‌م خاڵه دره‌وشاوانه‌ش له پاڵ كه‌موكوڕی و كه‌لێنه‌كان ده‌بینێت، به‌ڵام هیچ كات ناتوانێت ددان به هێز و لایه‌نێكی ده‌ره‌كی یان ناوخۆیی بهێنێت كه مافی كوردیان له مووچه و هه‌ندێ ڕووتینی ئاسایی ڕٶژانه كه مافی جه‌وهه‌ریی خۆمانه، به‌پێی یاسا كورت بكه‌نه‌وه.
له پاڵ هه‌موو ئه‌م ڕاستییانه‌دا توانای حكوومه‌ت له په‌ره‌پێدانی ئه‌و پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه و قووڵتركردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه له مێژینه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێز و خاوه‌ن بڕیار، به‌ڵگه‌یه‌كی تری دره‌وشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه كه له هه‌موو قۆناغه‌كانی قه‌یراندا به‌ئه‌نجام و به سوود بووه بۆ حكوومه‌ت و كوردستان له تێپه‌ڕاندنی قه‌یران و ئاڵنگارییه‌كاندا. لاپه‌ڕه‌ی هه‌وڵ و توانایی دیپلۆماسیی كابینه‌ی نوێ درێژ و پڕ وشه‌یه و لێره‌دا به ئاسانی تاوتوێ ناكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆوه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، ته‌نیا ئاماژه ڕوون و سه‌رشاشه‌كانن و زۆر شتی تریش له ئارادا هه‌ن كه ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌یان له‌سه‌ر بكه‌ین و من دواتر دێمه‌وه سه‌ری.