ڕوون و حاشاهه‌ڵنه‌گره که هیچ کام له سه‌رکرده و ڕێبه‌رانی کورد هێندەی مه‌لا مسته‌فا بارزانیی کاریگه‌ر و شوێندانه‌ر نه‌بوون و هیچ کامیش به ڕاده‌ی ئه‌و باسی لێوه نه‌کراوه، هیچ که‌سێکیش (به یار و نه‌یاره‌وه) ناتوانێ ڕۆڵی ئه‌و له بزووتنه‌وه و خه‌باتی ڕزگاریخوازیی کورددا نه‌دیو بگرێت و به‌رز هه‌ڵینه‌سه‌نگێنێت. بۆیه شایسته‌یه ساڵوەگەڕی له‌دایکبوونیدا به خستنه‌ڕووی مێژووی ژیان و خه‌باته‌که‌ی که لێکدابڕاو نه‌بوون بکه‌ینه‌وه، بۆیه لێره‌دا ئاوڕ له لاپه‌ڕه‌یه‌کی مێژووی خه‌باتی ئه‌و ڕێبه‌ره نه‌مره ده‌ده‌ینه‌وه.
بارزانی بەر لە کۆچە مێژووییەکەی بۆ یەکێتی سۆڤییەت، لە ماوەی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له مهاباد وەک کەسایەتییەکی دیاری پانتایی سیاسەتی ئێران و کوردستان دەرکەوت و لەو ماوەیەدا ناسیاویی باشی لەسه‌ر ئێران و دەسەڵاتەکەی پەیدا کردبوو. سیاسەتکردنی لە ڕووبەری سیاسەتی ئێران‌دا بەشێوەیەکی عەقڵانی ئەزموون کردبوو.
بارزانی لە ماوەی دوازدە ساڵ 1958-1947 مانەوەی لە یەکێتی سۆڤیەت. خەرمانێک ئەزموون و مه‌عریفه و تێگەیشتنی لە هاوکێشە دوو جەمسەرییەکانی سەردەمی شەڕی سارد و ناوچەکە پێکەوە نابوو. بەم شێوەیە بارزانی لە قه‌واره‌ی ڕێبەرێکی سیاسی دیار کە دوورخرانەوەیەکی نەخوازراو و داسەپێنراو لە وڵات دووری خستبووەوە، لە بارودۆخێکدا گەڕایەوە عێراق کە لە پانتایی سیاسەتی ستراتیجیدا پێگەی ڕێبەرێکی دیاری وڵاتێکی جیهانی سێیەمی وەرگرتبوو. بەڵام گەڕانەوەی بارزانی کە بڕیاربوو ببێتە کڵاورۆژنەی درەوشانەوەی ڕۆژانی ڕزگاری نەتەوەی کورد، بوو بە سەرەتای سەردەم و چاخێکی نوێ لە خەبات و شۆڕش بۆ کورد.
بارزانی لە کاتی گەڕانەوەی لە یەکێتی سۆڤییەت، پێشوازییەکی کەموێنەی لەلایەن عەبدولکەریم قاسم سەرکۆماری ئەوکاتی عێراق لە پێتەختی ئەو وڵاتە لێ کرا و پێشنیاری نیشتەجێبوون لە بەغداد و کەڵکوەرگرتن لە ئیمکانیاتی زۆر و زەوەندی پێ درا. بەڵام جەنەراڵی 55 ساڵەی کوردستان، ئەندێشە و باوەڕێکی تری لە مێشک‌دا بوو. ئه‌و لە خەونی ئەوەدا بوو تا ڕێگەچارەیەکی ناوچەیی و جیهانی بۆ دەربازکردنی شۆڕشی کوردستان لەو دۆخەی تێیدابوو بدۆزێتەوە. بۆیە بارزانی بۆ ڕەتکردنەوەی پێشنیارەکانی بەغداد هیچ گومانێکی نەبوو، گەڕانەوەی بۆ وڵات و درێژەەدان بە خەبات لە کوێستانەکانی کوردستانی هەڵبژارد.
له‌م قۆناغه چاره‌نووسسازه‌دا بارزانی و ڕێبه‌رانی تری بزووتنه‌وه‌ی کوردستان، به ناسیاوییەک که له سیاسه‌ت و مێژووی حکوومه‌تانی تورک و عه‌ره‌ب له‌مه‌ڕ کورد هه‌یانبوو، ڕێگەیه‌کی نوێیان هه‌ڵبژارد و ڕوانگه‌یه‌کی تریان ڕه‌چاو کرد. له‌م شێوازه نوێیه‌دا سه‌ره‌تا چۆنێتی سه‌نگه‌ربه‌ندی سیاسی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که لێکدرایه‌وه. به‌هۆی ئه‌م ڕوانینه‌وه بوو كە هاوکات بە لەبەرچاوگرتنی شوێنگه‌ی ستراتیجی و جیۆگرافیای کوردستان، به‌سه‌ر پێوه‌ندییه نێونەتەوەییەکاندا زاڵ بوون و هاتنە ناو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی ئه‌مەریکا و ئێرانه‌وه.
له ڕاستیدا ده‌یانویست له جه‌مسه‌ری کۆمۆنیزم و سۆڤیه‌ت تێپه‌ڕن و له جه‌مسه‌ری سەرمایەداری و ئه‌مەریکادا جێگەیه‌ک بۆ شۆڕشی کوردستان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکادا بکه‌نه‌وه.
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا بارزانی و زۆرینه‌ی چالا‌ک و هاوه‌ڵانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایەتیی، گەیشتبوونە ئەم ئاکامە که هاوپه‌یمانی لە‌گه‌ڵ جه‌مسه‌ری ڕۆژئاوا، زۆرتر له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کورددایه و ڕه‌نگه ئاسۆی کورد له پاڵ جه‌مسه‌ری ڕۆژئاوا گه‌شتر و ڕوونتر دەرکەوێ. به‌م چه‌شنه بوو که له‌گه‌ڵ ئه‌مەریکا و ئێران‌دا که‌وتنه وتووێژه‌وه. هه‌ر له‌مباره‌وه حه‌سه‌نه‌ین هه‌یکه‌ل سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه «ئەلئەهرام»ی میسر ده‌نووسێ:
کاتێک که نیکسۆن و کێسینجه‌ر شای ئێرانیان بینی، بارزانی پرسی کوردستانی لەگەڵیان باس کرد. شا باسی له‌وە کرد کە به سه‌رنجدان له هەڵكشانی ململانێکانی که‌نداو، ده‌یه‌وێ دڵنیا بێ که عێراق به ته‌واوه‌تی بەرەو داڕمان دەڕوات. بۆیە بارزانی دڵنیا کردبووه‌وه که ئه‌مەریکاییه‌کان پشتگیری لێده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر کێشەیەکیش لە بەردەم ئەم یارمەتیدانەدا هاتە ئاراوە، شا خۆی له جێی واشنتۆن چالاکانه ئه‌م یارمه‌تییه درێژه پێ ده‌دات.
له 16ی مانگی حوزەیراندا نیکسۆن پێوه‌ندی به شاوه کرد و ئاگە‌داری کرده‌وه که پەیامێکی لەبارەی داخوازییەکەی کوردەوە بۆ دەنێرێ. تەتەری ئه‌م هه‌واڵه «جان کونالی» فه‌رمانداری پێشووی تەگزاس، کۆماریخواز و پارێزەری ئێستا بوو. کونالی شای بینی. به گوێره‌ی ڕاپۆرتی «پیک»، له‌م پەیامەدا وترابوو ئه‌مەریکا ئاماده‌یه تا به‌هۆی هاوپه‌یمانێکه‌وه (ئێران) که له‌لایه‌ن دوژمنێکی كلاسیكە (عێراق)، هەست بە مەترسی دەکات، یارمه‌تی کورده‌کان بدات.»
له‌م قۆناغەی مێژوودا، بارزانی به ستراتیجی هاوپه‌یمانیی سیاسی و سه‌ربازی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی ئه‌مەریکا-ئێران و به پاڵپشتی خه‌ڵکی کورد، بزووتنه‌وه‌ی کوردستانی کرد به گوتارێکی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی و به جیهانی کرده‌وه، به جۆرێک که یه‌کێک له ده‌ستکه‌وته مێژووییه‌کانی بزووتنەوه‌ی کوردستان له ده‌یه‌ی یه‌که‌می شۆڕشدا، ناچارکردنی حکوومه‌تی به‌غدا بوو بە واژۆکردنی ڕێككەوتننامەی مێژوویی 11ی ئاداری 1970 که بۆ یه‌که‌م جار، سه‌رۆک کۆماری یەکێک له‌و وڵاتانه‌ی خاکی کوردستانی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتدابوو، بەڵگەیەکی مێژوویی له‌سه‌ر مافی نه‌ته‌وه‌ی کورد واژۆ ده‌کرد.
هاوکات بارزانی به هاوبیری ڕێبه‌رانی حزبەکانی تری کوردستان، هاوکات لەگەڵ هاوکارییە سەربازی و سیاسیەکان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ئێران، له ڕه‌وتێکی پێناسه‌کراودا، گوتارێکیان سەباره‌ت به هاوخوێنی کولتووری و پێوه‌ندی زمانی و هاوبەشییە مێژووییەکان له‌گه‌ڵ نەتەوەی ئێرانی لە پێش چاو بوو، تا جۆرێک یەکانگیری مێژوویی و کولتووری له نێوان ئێران و کوردستاندا به‌دی بێت.
ئه‌م خوله مێژووییه و تێکه‌ڵاوی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی ئێران، ساڵه‌ها درێژه‌ی هه‌بوو و له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وراز و نشێوه‌کان، ده‌سکه‌وتگەلی کولتووری و سیاسی باشی هەبوو؛ به چه‌شنێک که ئاسه‌واره‌کانی ئه‌و ڕووداوە، له کۆمەڵگەی ئێران و کوردستان به ڕاشکاوی دیاره. هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه تا ئێستە نوخبە و هه‌ڵکه‌وتەکان و جڤاکی کولتووری ئێران به چاکه باسی بارزانی و نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌که‌ن.
بارزانی، هاوکات له‌گه‌ڵ هەوڵ بۆ نزیکایه‌تی کولتووری له ناوچه‌که، هه‌نگاوێکی مێژوویی بۆ هاوفکری مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه له‌گه‌ڵ شۆڕشی کوردستان هه‌ڵگرت. له‌و ساڵانه‌دا که زانایانی شیعه و سوننه له‌ژێر گوشاری حکوومه‌تی عێراقدا دژ به مه‌لا مسته‌فا و شۆڕشی کوردستان فتوایان دابوو که ئه‌مانه دژ به حکوومه‌تن و کوشتنیان حەڵاڵ و ڕه‌وایه:
مه‌لامسته‌فا بارزانی له ساڵی 1963دا لێژنه‌یه‌کی پێکهاتوو له: دکتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی، دکتۆر محەمەد شه‌ریف و محه‌مه‌د عه‌لی مه‌لا عه‌لی، له کوردستانه‌وه بۆ لای زانا و مه‌رجه‌عه شیعەکان به تایبه‌ت ئایه‌توڵا موحسین حه‌کیم، لە نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا نارد. ئایه‌توڵا موحسین حه‌کیم له وه‌ڵامی په‌یامه‌که‌ی بارزانیدا، فتوایه‌کی مێژوویی ده‌رکرد و گوتی خه‌ڵکی مسوڵمانی کوردستان به ڕێبه‌رایه‌تی مه‌لا مستەفا بارزانی بۆ به‌رگری له مافه شه‌رعی و یاساییه‌کانیان خەبات دەکەن و مەرجەعییه‌تی شیعه پشتگیری‌یان ده‌کات. ئه‌م کاره مێژووییه‌ی ئایه‌توڵا حه‌کیم و بارزانی، وه‌ک خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ بۆ گۆڕانکارییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان بوو و ژیری و زانایی ئه‌م دوو که‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌ی پێشان ده‌دا که بۆ یه‌کێتی کورد و شیعه هه‌نگاویان هه‌ڵگرتبوو کە له ماوه‌ی نیو سه‌ده‌ی ڕابردوودا کاریگەرییەکی به‌رچاوی له ناوچه‌که‌دا هەبووه، به چه‌شنێک که تا ئه‌مڕۆ ئه‌م پێوه‌ندییه ماناداره بەردەوامه و درێژه‌ی هه‌یه.
ئەم ڕاستیه مێژووییه حاشاهەڵنەگرە که بۆچوونی بارزانی له‌مه‌ڕ مێژووی که‌ونارای ئێران، نەتەوه و هۆزه ئاریاییه‌کان، هه‌مان بۆچوونی ڕێبه‌ران و نوخبەکانی تری کورد له ناوچه‌که‌دا، له ماوه‌ی یه‌ک سه‌ده‌ی ڕابردوودا بووە. ڕێبه‌رانی وه‌ک شێخ مه‌حموود حه‌فید له باشوور و ئێحسان نووری پاشا له باکوری کوردستان، بۆ پاراستنی چاند و پێناسه‌ی ئاریایی خۆیان، له هەمبه‌ر هەندێ له سوڵتانه عه‌ره‌ب و تورکه‌کان که به بۆچوونێکی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌وه نه‌ته‌وه‌ی کوردیان سه‌رکوت ده‌کرد، خه‌باتیان کردووه و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان نه‌شاردووەته‌وه، ئەمەیش به‌پێی سیاسه‌تێکی داهاتووبینانه‌ی ژیرانه بووه.
- محمد حسنین هیکل، ایران روایتی که ناگفته ماند، ترجمه حمید احمدی، نشر الهام، تهران، چاپ سوم، پاییز 1363-1984. ص‌ص 681 و 781