ئێمـه کاتێک باسی مه‌رجه‌ع ده‌که‌ین، له ڕاستیدا باسی کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندی و توخمی جه‌وهه‌ری ده‌که‌ین كە مه‌رجه‌ع یان سه‌رچاوه یان چاوگی خولقاندووه. بێگومان له ڕووه فه‌لسه‌فییه‌که‌یه‌وه چاوی لێ بکه‌ین، هیچ ده‌رکه‌وته و دیارده‌یه‌کی که‌ون، بوونی نییه هۆکار و پاڵنه‌رێک له پشته‌وه‌ی نه‌بێت، دیاره ئه‌مه له ڕووی بوون و هەبوون/وجووده‌وه باسه‌که‌مان ڕوون ده‌کاته‌وه، به‌ڵام له ڕووی ماهیه‌تیشه‌وه ئه‌وه چاوگه‌که‌ی خۆیه‌تی و ئه‌و ڕێگایه‌ی ده‌یبڕێت، دیاریی ده‌کات به‌رز یان نزم، پیرۆز یان ناپیرۆز، ڕوون یان تاریکه.
کانیاوێکی سازگار، چرۆ و گیا و ژیان و بوون ده‌ڕوێنێت و دڕکێکی بیابانیش ماهیه‌تی به‌نده به وشکانی و خاك و خۆڵ و گه‌رد و تۆز "با" جۆراوجۆره‌کانه‌وه، ژیان له مه‌داری سفردایه له ژینگه‌ی دڕکدا! واته ئه‌گه‌ری دابه‌زین و که‌وتنی ژیان به‌هێزتره له مانه‌وه و بوون، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌مه‌یشمان لە پێشچاو بێت که ئاست و کوالیتیی ئه‌م ژیانه گریمانکراوه، هیچ کات به‌ره‌و سه‌ره‌وه نایه‌ت و گۆڕانێکی ئه‌رێنی به‌سه‌ردا نایه‌ت، چونکه له جه‌وهه‌ریدا ئاوه‌ها ماته‌وزه‌یه‌ک بوونی نییه! به‌ڵام کانیاو خۆی ژیانه، له کانگاکانی بوون و ژیان و له دڵی زه‌وی و دنیا نه‌ناسراو و ڕازاییه‌که‌یه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ.
ڕه‌نگه ئێمه هه‌رگیز و به هه‌موو بارێک‌دا، ڕێگه نه‌به‌ین به قووڵایی ڕازه‌کانی ئه‌م مه‌رجه‌ع و چاوگه‌دا، به‌ڵام له تیشک و پرژی ژیانبه‌خش و ڕۆحئه‌فزای به‌هره‌مه‌ند ده‌بین. مزگێنیی ئاسۆی پڕ ڕووناکی و داهاتووی پڕ ئارامیی پێیه. به‌م مانایه مه‌رجه‌ع ئه‌و چه‌قه‌یه که ژیان له کۆنتێکستی جۆراوجۆری سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، هزری و... ده‌لاله‌تی هه‌ستانه‌وه و ژیانه‌وه و هیوای به‌خته‌وه‌ریی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرتووه و بۆ ئێمه وه‌ک دیاریی ده‌یهێنێ. ئه‌م ڕوانگه‌یه له ئاسته سیاسییه‌که‌یدا له هه‌موو کۆمه‌ڵگە و فۆرمێکی سیاسیی حوکمڕانی و ده‌سه‌ڵاتدا و له هه‌موو وڵاتانی جیهاندا بوونی هه‌یه، ڕاستیەكەی بوونی مه‌رجه‌ع نیشانه‌ی به‌خته‌وه‌ری و هیوای دواڕۆژی کۆمه‌ڵگە و نه‌ته‌وه‌یه‌که.
مه‌رجه‌عه‌کان به به‌خشنده‌یی و زوڵاڵییه‌وه ده‌به‌خشن و هه‌موو گیا و بژوێن و دره‌خت و ته‌نانه‌ت دڕک و داڵێکیش، لە به‌ر تافی ئاوه‌که‌ی خۆیان پاراو ده‌که‌ن. بێگومان وه‌ک تیشکم خسته سه‌ری، له ئاسته سیاسییه‌که‌یدا مه‌رجه‌ع ئه‌و ناوه‌نده کاریزمی و پیرۆزه‌یه که قسه و هه‌ڵسوکه‌وت و ئاخاوتن و بڕیاری به ئاڕاسته‌ی یه‌کخستنی ژیان و پێکهێنانی که‌شێکی شیاو به ئیراده‌یه‌کی بوێرانه‌یه، بۆ به‌خته‌وه‌رکردنی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی به ئاوی ژیاتبه‌خشی ئه‌و، هه‌ناسه ده‌کێشێت.
بێگومان کورد له قۆناغی ئێسته‌دا یه‌ک مه‌رجه‌عی هه‌یه، ئه‌ویش سه‌رۆک بارزانییه، بابه‌ته‌که ته‌نیا ناگه‌ڕێته‌وه بۆ پێگه‌ی سیاسی و حزبی، به‌ڵکوو به‌شێوه‌یه‌کی قووڵ و چه‌ندلایه‌نه، پێوه‌سته به ئاماده‌یی مێژووی و مه‌عنه‌وه‌یی بارزانییەوە له گۆڕه‌پانێکدا که بوون و ژیان و داهاتووی نه‌ته‌وه‌یه‌ک پێوه‌ی گرێ دراوە.
هه‌بوونی بارزانی خۆی هه‌بوونێکی سیمبولی و ڕه‌مزییه، به‌و مانایه‌ی ژیان و هه‌ناسه‌کێشانی ئه‌و، به واتای زیندوومان و خاوه‌نداریی دۆزی کورده. ماهیه‌تی گوتاری بارزانیش گوتارێک بووه له سه‌ره‌تاوه تا ئێسته، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خه‌ون و خواست و ئامانجه‌کانی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان بووه.
بۆیه ده‌ڵێین مه‌رجه‌ع مه‌به‌ستمان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه نه‌وه‌ستاو و بێسنووره‌یه‌تی كە هیچ هاوکێشه‌یه‌کی ناوچه‌یی و خۆجێی و حزبی، تایبه‌تمه‌ندییه جه‌وهه‌رییه‌کانی ناخاته ژێر کاریگه‌رییه‌وه، به واتایه‌ک ناتوانێت بیخاته ژێر کاریگه‌ریی خۆیه‌وه، ئه‌مه‌یش ئه‌و هه‌سته‌ی گه‌ره‌نتی و زمانکردنی دۆزی کورد به گشتی و ژیان و داهاتووی هاووڵاتیانی کورد له باشووری کوردستان، به دوای خۆیدا دێنێت.
بابه‌ته‌که ته‌نیا به‌م فورموله‌کردنه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه جه‌وهه‌رییه‌که‌وه ناوه‌ستێته‌وه، به‌ڵکوو ئه‌م مه‌رجه‌عبوونه به تایبه‌تی له هه‌ڵوێست و کاته هه‌ستیار و ناسکه‌کاندا خۆی ده‌بینێته‌وه. قسه‌کانی ئه‌م ڕۆژانه‌ی بارزانی له‌باره‌ی داهاتووی کوردستان و پێکهێنانی حکوومه‌ت و دانیشتنی لایه‌نه‌کان و یه‌کخستنی هێزی پێشمه‌رگه و پەرله‌مانێکی یه‌کگرتوو... ئاوه‌ڵناوی سه‌ره‌کیی هه‌ر هه‌موویان "یه‌ک" بوو، واته یه‌ک په‌ڕله‌مان و... ده‌لاله‌ت له بوونی نیگایه‌کی نیشتمانی و کوردستانییه که ده‌ستی باوکایه‌تی به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ن و حزبه‌کانی دیکه‌دا دێنێ.
دیاره ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن سه‌ره‌ڕای دنیایه‌ک هاشوهوش و حه‌ماسه‌تی فسفسپاڵه‌وانانه و ده‌یان ئه‌ته‌کێتی سه‌یروسه‌مه‌ره و ناته‌ندروست، داکۆکیکاری هه‌میشه‌یی له گوتار و لایه‌نێکی نیشتمانی و کوردستانی بووه و قورسایی و قه‌باره‌ی پارتی دیموکراتی به هێزێکی چه‌ندقاتتره‌وه کوتایه‌وه به ده‌موچاوی یار و نه‌یارانه‌وه! به‌و حاڵه‌یشەوە و به‌و مانیفێستکردنه به‌هێز و باڵایه‌ی ده‌نگ و کورسییه‌وه، هێشتا لایه‌نی دیکه‌یه له کاڵفامی و جه‌هاله‌تییه‌وه هه‌ر خه‌ریکی هاشوهوشه! ڕه‌نگه سه‌رۆکی ئه‌و لایه‌ن یان لایه‌نانه، ڕووگیری ئه‌و ده‌عیه و به‌ڵێنانه بووبن که کاتی خۆی و له گه‌رمه‌ی فسفسانی پاڵه‌وان، به کادر و به‌رده‌نگی داماوی خۆیانیان داوه! به‌ڵام ئێسته ئیتر ته‌واو!
بۆمان ده‌رکه‌وت ئه‌وه‌ی هه‌یه ئیراده‌ی به‌رز و خاوه‌نده‌نگ و هاوکات باوکانه و خاوه‌نبه‌خشیشی سه‌رۆکه، هاوكێشه‌کان یه‌کلا ده‌کاته‌وه! کاریزما و مه‌رجه‌عبوونی به‌رده‌وامی ئه‌و، له‌و تایبه‌تمه‌ندی و هه‌ڵوێست و ئیراده سیاسی و دیپلۆماسییه‌وه هه‌ڵقووێڵاوە و به دڵنیاییه‌وه هه‌ر ئه‌مه گه‌ره‌نتی دۆزی کورد و دۆخی هاووڵاتیان و داهاتووی کوردستان ده‌بێت.
پێم وایه مه‌رجه‌عبوون ئاوه‌ها ته‌لیسم و ئه‌فسوونێکی دره‌وشاوه‌ی هه‌یه، کاریزمایه‌ک بتوانێت ڕۆڵی کاریزمیانه‌ی خۆی بگێڕێت له هه‌موو دۆخ و حاڵه‌تێکدا!