ئیتر نه‌ک کورد، به‌ڵکوو هه‌موو وڵاتانی هه‌رێمیی هاوسێ و زلهێزه‌کانیش، ده‌زانن که‌رکووک چ به‌ڵایه‌کی به‌سه‌ر هاتووه به درێژایی مێژوو و چ پرۆسه‌یه‌کی ده‌ستوه‌ردان و گۆڕینی دیموگرافی به ستراتیجی جۆراوجۆر به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه. به‌ڵام هه‌مووان له هه‌مبه‌ر ئه‌م کوردۆساید و کوردستان-سایده، واته هه‌م پاکتاوکردنی کورد و قه‌لاچۆکردنی وه‌ک نه‌ته‌وه و هه‌میش وه‌ک ده‌ستێوه‌ردان و گۆڕینی دیموگرافیی وه‌کوو شوێنگه و نیشتنگه‌ی کورد، بێده‌نگن، چونکه به حیسابی خۆیان دۆخی که‌رکووک و شوناسی که‌رکووک پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ باری تەناهیی وڵاتی ئه‌وان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه حیکایه‌تێکی سواو و کۆنه و ته‌نیا داگیرکه‌ر ڕه‌وایی پێ ده‌دات، بۆ ئێمه‌ی کورد کوردستانیبوونی که‌رکووک نابێت جێی هیچ مشت‌ومڕ و موناقه‌شه‌یه‌ک بێت، ئه‌گه‌رچی له هه‌مانکاتدا ده‌زانین که‌رکووک شارێکی كوردییە و عه‌ره‌ب و تورکمان و که‌مینه‌ی تریشی تێدان، به‌ڵام وه‌ک وتم، له شوناسی کوردی و کوردستانیبوونی بچووکترین گومان نییه، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستێتی ئه‌م وێنا چه‌وته دروست بکات یا دارده‌ستی داگیرکه‌ره یان خۆی داگیرکه‌ره!
ده‌بێ هه‌موو کورد ئه‌م وته‌یه‌ی ئاپی موسای له‌بیر بێت، ئه‌گه‌ر زمان (شوناس، کیان، وڵات و شار و...)ی ئێمه، بنه‌مای بوونی ده‌وڵه‌تێک ده‌له‌رزێنێت، ئه‌وا کێشه ئێمه نین، به‌ڵکوو کێشه ئه‌و وڵاتانه‌ن که ده‌وڵه‌ته‌که‌یان له‌ناو وڵات و زمان و شار و...ی ئێمه‌دا بنیات ناوه، که‌واته گێڕانه‌وه‌ی ڕه‌وایی و شوناسی به‌رحه‌قی که‌رکووک، ته‌نیا و ته‌نیا له‌لایه‌ن گێڕه‌ره‌وه و حیکایه‌تبێژه ڕه‌سه‌نه کۆنه‌که‌ی به نه‌وای عه‌لیمه‌ردان و ڕۆحی باوه‌گوڕگوڕ، ده‌لوێت! به‌ڵام ئه‌م حه‌قخوازی و مافڕه‌واییه‌ی کورد، به‌و مانایه نییه داگیرکه‌ر له هه‌ژموون و پلان و گێڕانه‌وه و ئاماری خۆی واز دێنێت.
که‌رکووک بۆیه مایه‌ی شڵه‌ژانی گه‌وره‌ی ناوچەكەیە به گشتی، چونکه کیانی سه‌ربه‌خۆی کورد ڕاسته‌وخۆ پێوه‌سته به شوناس و هه‌ژموونی کوردییه‌وه، هه‌رچیش تا ئێسته دژی که‌رکووک کراوه (به خۆشحاڵییه‌وه به هه‌موو زه‌بروزه‌نگ و ئه‌نفال و ته‌عریبه‌کانی به‌عس و هاوکات به هه‌موو خه‌مساردی و که‌موکورتییەكانی کورده‌وه، هه‌ر کوردستانیبوونی پاراستووه)، به مانایه‌ک شکستی هێناوه، به‌ڵام ئه‌مه ده‌لاله‌ت له‌وه ناکات پلانی سامناکتر و جه‌رگبڕتر به‌ڕێوه نییه.
له مێژووی که‌رکووکدا گه‌لێک قۆناغی سه‌ختی ته‌عریب و ڕاگواستن و ده‌ستێوه‌ردانی دیموگرافی و هاوکات شوناسسڕینه‌وه‌ی ئیداریی له هاووڵاتیی کوردزمان (به حیسابی به‌عس!) هاتووه‌ته ئاراوه، گه‌لێک شتمان له کیس داوه، له پاش ڕووخانی به‌عس و گۆڕ به گۆڕبوونی سه‌دام و ... که‌رکووک بۆ یه‌که‌مجار له مێژوودا که‌وته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی کورد و حکوومه‌تی کوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ناکۆکییه‌کانی ناوماڵی کورد (به‌هۆی پڕنه‌کردنه‌وه‌ی پۆسته گرینگه یاساییه‌کانی پێوه‌ست به ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموون) و هه‌روه‌ها ناپاکیی لایه‌نێکی کوردی که کاره‌ساتی کوشنده‌ی 16ی ئۆکتۆبه‌ری به‌دوادا هات، که‌رکووک دیسان که‌وته‌وه بنده‌ستی به‌عسێکی نوێ!
به‌عسێک که ئه‌مجاره ته‌نیا مەزەوەكەیان جیاواز بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێشوو، ئه‌ینا هه‌م له ڕووی هێزه‌وه و هه‌میش له ڕووی یاسا و هاوکات یاساشکێنیش، هیچی له‌وه‌ی پێشوو که‌متر نییه، بگره ئه‌وه‌ی پێشوو هه‌ڵگری هه‌ندێ دیسیپلینی تایبه‌ت به‌خۆی بوو، به‌ڵام ئه‌مانه‌ی ئێسته وا بیر ناکه‌نه‌وه!
له دوای 16ی ئۆکتۆبه‌ر گه‌ڕێکی چڕوپڕی لێوان‌لێو له گوشارخستنه سه‌ر بنه‌ماڵه کورده‌کان و کاسبکار و جووتیاران ده‌ستی پێ کرد، زۆربه‌مان بینیومانن و وێنه‌ی شۆڤڵ و میلیشیاکانی حه‌شد و مه‌شدمان له‌بەرچاو بوو، چۆن ته‌نگیان به خێزانه کورده‌کان (هه‌ڵبه‌ت به‌پێی یاسا و بڕیاری دادوه‌ر! هه‌مان یاریی قه‌لاچۆکردنی سه‌رده‌می سه‌دام!) هه‌ڵچنیبوو، به به‌رچاوی کامێراکانه‌وه کوردیان وه‌ده‌ر ده‌نا، یه‌کێتیی نیشتمانی له‌و ماوه‌یه‌دا و تا کاتێک به حیساب خۆی پارێزگاری بۆ که‌رکووک دیاری کرد، نیوەی شاخه‌وان عه‌بدوڵا به ده‌می کورد و کێشه‌کانیانەوە له که‌رکووک نه‌چوو!
ئێسته‌یش ئه‌م پارێزگاره به‌پێی قسه‌ی مه‌لا به‌ختیار، له‌سه‌ر حسێبی فرۆشتن و له کیسدانی خانه‌قین و چه‌ند شوێنی تر مسۆگه‌ر بووه! ئینجا ئێمه به‌م هه‌موو نیشانانه‌وه ده‌بێت وا بزانین داگیرکه‌ر پلانی نییه بۆ سه‌پاندنی شوناسێکی هاورده و ساخته به‌سه‌ر که‌رکووکدا و هیچ ئه‌ندازیارییه‌کی ئاڵۆز و پێشوه‌خته‌ی نییه بۆ سه‌رژمێریی ڕۆژانی داهاتوو؟
من و هه‌ر کوردێک که ئه‌و خنجه‌رانه‌ی داگیرکه‌ر و ناپاکی ناوخۆیی له‌سه‌ر گازه‌رای پشتی خۆی دیبێ، ناتوانێت له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوی سه‌رژمێرییە بوه‌ستێت، ئه‌گه‌رچی ساڵێک زیاتر پێش ئێسته فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له پەڕله‌مانی عێراق زه‌وینه‌ی بۆ سه‌رژمێرییه‌کی دروست و دوور له ده‌ستێوه‌ردان خۆش کرد و پێشی به گۆڕانکاریی مه‌به‌ستدار له یاسای هه‌ڵبژاردن گرت، به‌ڵام کام کورد ده‌توانێت باوه‌ڕ به‌وه بکات که هیچ پلانێک بۆ که‌رکووک له ئارادا نییه؟
ئه‌م تێڕوانینه به‌ر له‌وه‌ی به‌رهه‌می وه‌همی پیلان و تیۆری موئامه‌ره یان باوەڕبه‌خۆنه‌بوونی سیاسیی به هێزه ڕه‌سه‌نه کورداییه‌کان بێت، زیاتر ده‌رئه‌نجامی گومانێکی قووڵه که له ده‌ستی دۆستیی دوژمنی کوردکوژ و هاوکات له ده‌مامکی فریوده‌رانه‌ی لایه‌نی خۆماڵی هه‌یه! من ته‌نیا مه‌به‌ستمه نیگه‌رانییه‌ک به‌رجه‌سته بکه‌مه‌وه، ئه‌ینا هێزه کوردییه‌کان و له سه‌رووی هه‌موویان پارتی، هێنده‌ی عاقڵ و زیره‌ک و سیاسیی مه‌زنی تێدایه که ئێمه به ئۆخژنییه‌وه پرۆسه‌که بده‌ینه ده‌ستیان، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین دوژمن هه‌میشه ڕێگەیه‌ک بۆ دزه‌کردن ده‌دۆزێته‌وه و ده‌بێت ئاگاداری بین، له‌م پرۆسه یاساییه‌دا نه فریو بخۆین نه فێڵمان لێ بکرێت و نه بواری هیچ خیانه‌تێکیش بده‌ین، ئه‌گینا ئه‌مجاره ئیتر که‌رکووک به یه‌کجاری ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه!