سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه سیاسییه‌ی عێراق به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت، به تایبه‌تی دوای كشانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در له په‌رله‌مان و ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی لایه‌نگرانی رەوتەكە، تا دوا وتاری موقته‌دا سه‌در كه پێشكه‌شی كرد، ئه‌ویش دووپاتكردنه‌وه بوو له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، بۆیه لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه، ئایا په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، چۆن ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی له په‌رله‌مان به‌پێی ده‌ستوور، یان په‌رله‌مان چۆن هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه به‌پێی ده‌ستووری عێراقی 2005؟.
له ده‌ستووری عێراقی ساڵی 2005دا هاتووه، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له كاتی په‌سندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژارنه‌كانه‌وه، مافی ئه‌ندامێتی ده‌بێت. ئه‌ندامه‌كه دوای سوێندخواردنی ده‌ستووری به‌بێ وه‌ستان ده‌ست به ئه‌ركه‌كانی ده‌كات، بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ڕه‌وایی ئه‌ندامێتییه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ش ئه‌م مافانه به درێژایی ماوه‌ی ئه‌ركی ئه‌ندامێتی به‌رده‌وام ده‌بێت، به به‌سه‌رچوون یان كۆتاهاتنی ئه‌ندامێتی، جا كۆتاهێنانه‌كه‌ی ئاسایی بوو یان نا، كۆتاهێنان به ئه‌ندامێتی به دوو شێوازه:
شێوازی یه‌كه‌م: ڕێیه‌كی ئاساییه
شێوازی دووه‌م: ناوازه
سه‌ره‌ڕای بارودۆخی سیاسیی عێراق، ئێمه له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ناته‌واوی سیاسیی دوای هه‌ڵبژارنه‌كانداین، كه نه‌گه‌یشته ماوه ئاساییه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی، بۆیه دووپات ده‌كه‌ینه سه‌ر شێوازی ناوازه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
مه‌به‌ست له شێوازی ناوازه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی نوێنه‌رێك له په‌رله‌مان، پێش كۆتاهاتنی ماوه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری له‌سه‌ر داوه، له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) ماده‌ی (61)ی ده‌ستوور و به پشتبه‌ستن به بڕگه‌ی (پێنجه‌م) ماده‌ی (138)ی ده‌ستووردا، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران یاسایه‌كی به ناوی یاسای گۆڕینی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ژماره (6)ی ساڵی 2006 هه‌مواركراو به یاسای ژماره (49)ی ساڵی 2007 ده‌ركرد، كه شێوازه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێش ته‌واوبوونی ماوه‌كه‌یان، به‌م شێوه‌یه:
یه‌كه‌م: وه‌رگرتنی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن، پۆستێكی تر له سه‌رۆكایه‌تیی ده‌وڵه‌ت یان ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یاخۆ هه‌ر پۆستێكی فه‌رمیی تر، به‌پێی ده‌قه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان، نابێ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له یه‌ك كاتدا دوو كار بكات. له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ستووری عێراق پێداگری له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه ده‌كات، چونكه پێیان وایه لایه‌نی خراپی زۆر ده‌بێت و وا له نوێنه‌ر ده‌كات، سیفه‌تی نوێنه‌رایه‌تی پشتگوێ بخات.
دووه‌م: له ده‌ستدانی یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی كه له ده‌قه‌كانی ده‌ستوور و یاسای هه‌ڵبژاردندا هاتووه، به‌مانه ئه‌ندامێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، نوێنه‌ر چه‌ند مه‌رجێك هه‌یه ده‌بێت له ناویدا هه‌بێت، پاڵێوراو له هه‌ڵبژاردندا ده‌بێت به‌رده‌وام بێت له‌م مه‌رجانه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی ئه‌نجوومه‌ن دوای هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌رنا ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدا نه‌بێ نوێنه‌رایه‌تی له ده‌ست ده‌دات.
سێیه‌م: ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه له ئه‌ندامێتی. بۆ تێبینی ده‌ستووری عێراقی 2005 و سیستمی ناو‌خۆیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ساڵی 2006، هیچ ئاماژه‌یه‌كی به خاڵی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه نه‌كردووه.
چواره‌م: مردن، ئه‌ویش رووداوێكی سروشتییه كه وا ده‌كات كۆتایی به كاری نوێنه‌ر بێت له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌گه‌ر یاسادانه‌ر ئاماژه بكات و نه‌كات، به‌م خاڵه خۆی كۆتایی به نوێنه‌رایه‌تییه‌كه دێت .
پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر حوكمێكی دادگایی له‌باره‌ی ئه‌ندام به‌پێی ئه‌حكامه‌كانی ده‌ستوور دەرچوو، مه‌به‌ست لێره هه‌موو حوكمێكی دادگاییه به‌رانبه‌ر به‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامی داوه، وا ده‌كات ئه‌ندامێتی له ئه‌نجوومه‌ن كۆتایی بێت.
شه‌شه‌م: تووشبوون به نه‌خۆشیی درێژخایه‌ن، ئیتر هه‌ر جۆرێك له نه‌خۆشی بێت، ببێته به‌ربه‌ست و نه‌توانێ كاره‌كانی ئه‌نجام بدات، ئه‌وا كۆتایی به كاره‌كه‌ی دێت وه‌ك ئه‌ندام.
حه‌وته‌م: ده‌ركردنی ئه‌ندامێك به‌هۆی تێپه‌ڕاندنی ئاماده‌نه‌بوونی به‌بێ بیانووی ره‌وا بۆ زیاتر له سێ دانیشتن، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ساڵی 2006 هیچ ده‌قێكی تێدا نه‌بووه كه دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه له كاره‌كه‌ی له‌خۆ بگرێت.
هه‌شته‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن: پێناسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه به كۆتاهێنانی له خولی یاسادانان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داواكاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له حاڵه‌تی دروستبوونی ناكۆكی له نێوان خۆی و په‌رله‌ماندا، له‌ڕێی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت وه‌ك پاڵپشتی بۆ سیاسه‌ته‌كه‌ی. هه‌روه‌ها مافی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن هه‌یه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، یان یه‌كێك له ئه‌نجوومه‌نه‌كان به شێوه‌یه‌كی كۆتایی له پێش كۆتاهێنانی خولی یاسادانان، بانگه‌شه بۆ گه‌ل بكرێت كه جارێكی تر هه‌ڵبژاردنی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت.