لێره‌دا نامه‌وێ له‌سه‌ر تایتڵ و ته‌وه‌رێکی دیاریکراوی بۆ نموونه ڕۆژی ڤالانتاین قسه بکه‌م، له‌باره‌ی ئه‌م ڕۆژه و ڕۆژانی هاوشێوه وه‌ک هه‌شتی مارس قسه و باس زۆر کراون و هه‌ڵوێست زۆر خراوەتە ڕوو. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی منه تێڕامانه له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی بۆنه‌کان و هۆی هه‌بوونیان و ڕۆڵێک که ده‌بێت هه‌یانبێت له کۆمهڵگەكانی پێشنه‌که‌وتوو و هاوكات جیهانی سێههمندا.
فه‌لسه‌فه‌ی بۆنه‌کان به زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕووداوێکی دیاریکراو که له چرکه‌ساتێکی مێژوویی‌دا ڕووی داوه و به‌هۆی گرینگی و کاریگه‌رییه‌که‌یه‌وه وه‌ک پنتێکی زه‌ق بۆ یادکردنه‌وه و به‌رده‌وامیی که‌وانه‌یه‌کی له‌ناو هێڵی زه‌مه‌ن و ئاسۆی کاتدا بۆ کراوه‌ته‌وه، تا هه‌ر ساڵه و له‌ناو ئه‌و که‌وانه‌یه و دیمه‌نی ئه‌و ئاسۆیه‌دا، یاد بکرێته‌وه و ژیان به تێڕامان و جوانییه‌وه گرێ بدات.
یه‌کێک له‌و ڕۆژانه "هه‌شتی مارس" یان ڕۆژی ژن یاخۆ ڕۆژی ڤالانتاین که وه‌ک ڕۆژی خۆشه‌ویستی دیاریکراوه یان 16ی مارس که ڕووداوی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه دیار کراوه و له کۆمه‌ڵگەی ئێمه‌دا جیا له‌وه‌ی برینێکی قهتماغهتهڕی سه‌ر جه‌سته و گیانمانه، هێشتایش ده‌روونمان به چنگی ژه‌هراویی ئه‌و ڕۆژه نه‌گریسه ده‌ڕووشێت و به‌ر مۆته‌که و له‌رزین و خه‌م و په‌ژاره‌ی ده‌که‌وین.
هه‌ر کام له‌م بۆنانه و بۆنه‌کانی تریش، وه‌ک تیشکم خسته سه‌ری، بۆ دروستکردنی هێڵێکی یاده‌وه‌رییه له‌سه‌ر ڕه‌وتی زه‌مان، بۆ بهبیرئانینی به‌ها و بایه‌خه مرۆییهكانمە، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م بۆنانه ته‌نیا وه‌ک ڕێوڕه‌سمێکی ڕۆتین و کڵێشه‌یی به‌ڕێوه بچن، ده‌ستمان له هه‌نبانه‌ی به‌تاڵه‌وه دێته ده‌رێ و ئێمه ده‌بین به ڕێبوارانی ماندووی ئاسۆی بۆنه‌کان و کۆیله‌ی نۆرمه جێگیره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. بێ هۆ نییه هه‌ندێ له کۆمه‌ڵناسان ده‌ڵێن، ئاگاداری خوو و عاده‌ت واته نۆرمهکانتان بن، چونكە ده‌بێت به جۆری بیرکردنه‌وه‌تان.
که خوو و عاده‌ته‌کان بوون به بیرکردنه‌وه‌ی زاڵ، ده‌بن به‌هۆی جێگیربوونی نۆرمه‌کان و ئه‌وکات ئێمه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگەیه‌کی دۆگم و نه‌گۆڕدا به‌ره‌وڕوو ده‌بینه‌وه، لێره‌دا جێگیربوون واتایه‌کی ئه‌رێنی نییه و له‌گه‌ڵ بناژۆخوازی یه‌ک ده‌گرێته‌وه و به دڵنیاییه‌وه سه‌ر له توندوتیژیش ده‌دات. بۆیه زه‌قکردنی ئه‌م باسه گرینگه چونكە ئێمه کۆمه‌ڵگە و نه‌ته‌وه‌یه‌کین شوناسمان به لێواری هه‌زاران زه‌رد و ماهدا تێپه‌ڕیوه و هێشتا له خه‌م نهڕهخسیوین و ده‌بێ بۆ گه‌یاندنی ئه‌م شوناسه به بڵنداییه‌کانی پێشکه‌وتن و تێڕامان و کو‌لتوور و شارستانییه‌تێکی هاوشێوەی وڵاتانی ئهوڕۆیایی، کۆڵ نه‌ده‌ین.
شتێک که له‌م جه‌نگه‌دا ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌گێڕێت ئه‌م یادکردنهوانهیه که له هه‌ناوی بۆنه‌کاندا خۆیان به‌رچاومان ده‌خه‌ن. واته بۆنه‌کان یادکردنه‌وه‌ی مێژوویین، به بیرئانینی چرکه‌ساتێکی گرینگن له زه‌مه‌ندا، شوناسساز و دروستکه‌ری بیره‌وه‌رین و ئه‌مه کاکڵه‌ی شوناس ههڵدهسوورێنێت. به‌ڵام پرسیاری گرینگ لێره‌دایه چی بکه‌ین و چۆن وا بكەین ئه‌م بۆنانه له چرکه‌ساتێکی دیاریکراودا قه‌تیس نه‌بن و ئه‌و یادکرندهوه گرینگانه به هه‌موو چرکه‌ساته‌کانی مێشک و زه‌ینی ئێمه‌دا په‌ل بهاوێت و زیندوو بێت؟. واته ئایا ده‌بێ خۆشه‌ویستی و ڕێزی ژن هه‌ر له ڕۆژی ڤالانتاین و هه‌شتی مارسدا بیر بخرێته‌وه و ڕۆژانی تر وه‌ک ئاسایی و به کاره‌سات و قه‌یران و کێشه‌وه بڕوات؟ یاخۆ 16ی مارس هه‌ر کۆمه‌ڵێک وێنه‌ی هه‌ڵه‌بجه له شاشه‌کانه‌وه به‌رچاو و مێشکمان بکه‌ون و پاش خۆلادان له‌و ئازاره تفت و تاڵه و خۆلادان و خۆدزینه‌وه له‌و ئازاره سامناکه، دیسان له گۆشه‌یه‌کی زه‌ینی ناوشیارماندا قه‌تیسی بکه‌ین تاکوو ساڵی دوایی دادێته‌وه؟
وه‌ک بیرمه‌ندێک ده‌ڵێت، یادکردنه‌وه‌کان ته‌نیا له کۆمه‌ڵگەیه‌کی خاوه‌ن زاکیره و یادگه به هه‌واری ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان، ده‌گه‌ن. کۆمه‌ڵگه‌ی بێ زاکیره یان به زاکیره‌یه‌کی لاواز یاحۆ خه‌مۆک که توانستی بیرکردنه‌وه و یادکردنه‌وه‌ی و گرێدانه‌وه‌ی ئه‌م دووه‌ی کز و کوێره، هیچ کات ناتوانێت بۆنه‌کان به شێوه‌یه‌کی بنه‌مایی و کاریگه‌ر به شوناسی ده‌سته‌جه‌معی و ناسنامەی گشتیی نهتهوهوە گرێ بدات، هه‌ربۆیه ئێمه له سه‌رمانه نه‌ک ته‌نیا یادکرنه‌وه له‌به‌ر یادەكە به‌ڕێوه ببه‌ین، به‌ڵکوو بۆ دروستکردنی کۆمه‌ڵگەیه‌کی وشیار و خاوه‌ن شوناس به میتود و شێوازی جۆراوجۆر، پراکتیزه‌ی بکه‌ین.
یه‌کێک له‌و میتۆد و شێوازنه پێڕه‌وکردنی په‌روه‌رده و ڕاهێنانێکی مۆدێرنه که هه‌ڵگری مه‌عریفه‌ی جۆراوجۆر و فره‌ڕه‌هه‌ند هه‌ر له زانست و کۆمه‌ڵناسی و دهروونناسییهوە، بگره تا هونه‌ری پێوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تی و هوشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و مێژوویی بێت، وه‌ک بیرمه‌ندان ده‌ڵێن یادگه و یاده‌وه‌ری پاڵپشت و کۆڵه‌که‌ی بیرکردنه‌وه‌ن و بیرکردنه‌وه‌یه‌کیش که له‌م پرۆسه‌یه‌دا ههڵقۆوڵێ، شوناسسازه.
له‌م ڕۆژانه‌دا سه‌رنجی یه‌کێک له ڕاپۆرته‌کانی که‌ناڵێکی کوردیم ده‌دا له‌سه‌ر ڤالانتاین، ئه‌وا گوڵفرۆشییه‌کی له‌و شاره به‌سه‌ر کردبووه‌وه له کابرای گوڵ‌فرۆش دەپرسێ، کڕیاران له‌م چڵه گوڵانه بای چه‌ند ده‌کڕن؟ ده‌ڵێن 900 هه‌زار بۆ ملیۆنێک! ئه‌مه ڕه‌نگه لایه‌نێکی ڕۆمانسی و خۆشه‌ویستییانه‌ی تێدا هه‌بێت بۆ ئه‌م ڕۆژه، به‌ڵام لایه‌نێکی زه‌قی سه‌رمایه‌دارانه و مهسرهفکارانهیشی تێدایه و ئەگه‌ر به وردی لێی ڕامێنین نرخدانانه له‌سه‌ر گوڵ وه‌ک شتێکی سیمبولی که له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا مانای خۆشه‌ویستی و ڕێز و وه‌فا بووه.
کڕینی چڵه گوڵێک به‌و به‌هایه ڕه‌نگه جێی ڕه‌زامه‌ندی عاشقان و هۆگرانی ڤالانتاین بێت، به‌ڵام لایه‌نێکی تری مرۆیی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه له وڵاتی ئێمه كێشه‌ی زۆری ئابووریی (به‌هۆی سیاسی و مێژوویی) به تایبه‌تی له ده‌ڤه‌ری سلێمانی، هه‌یه. یه‌ک ملیۆن ده‌توانێت خێزانێکی چه‌ند که‌سی بۆ مانگێک ژیانی پێ به‌ڕێوه ببه‌ن، هه‌رچه‌ندە نه‌ک له ئاستێکی زۆر به‌رز، به‌ڵام یاریده‌ده‌ر و بگره فریادڕه‌سێکی باشه.
بۆ من پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر گوڵێک بۆ دڵخوازه‌که‌م بکڕم یه‌ک ملیۆنی تێبچێ و ئه‌م گوڵه به مانای میهره‌بانی و سۆز و خۆشه‌ویستی مرۆڤێک بۆ مرۆڤێک بێت، من لە بەرانبەر ئه‌ندامانی لێکه‌وتوو و هه‌ژاری کۆمه‌ڵگه مێشێک مێوانم نه‌بێت، ئه‌و گوڵانه له نێوان من و لایه‌نی به‌رانبه‌رم سیس نابن و هه‌ڵناوه‌رێن؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و مانا و بوونه‌ی بۆی پێناسه کراوه، به‌تاڵ نابێت و ڕۆحی ده‌رناچێت؟ ئایا هۆی سه‌ره‌کیی به‌شێکی زۆر له کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگەی ئێمه ئه‌وه نییه که مه‌عنه‌ویات و مانا ڕه‌سه‌نه مرۆییه‌کان له‌ژێر کاریگه‌ریی مۆده و شه‌پۆله کهپیتالیستیهکاندا بوون به ژێره‌وه و شتێکی ئه‌فسووناویی و کۆن و پڕ له ڕه‌مزی وه‌ک گوڵ بووه به به‌هایه‌کی مادی؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و گوڵه به 10 هه‌زار بکڕێت یار و خۆشه‌ویست زویر ده‌بێت؟ یا زه‌مه‌نی خۆشه‌ویستی گۆڕاوه و مرۆڤ سیستمی به‌هاکانی گۆڕیوه، به‌و پێیه‌ش خۆشه‌ویستیی ماناکه‌ی له‌و چوارچێوه پیرۆز و پڕ وه‌فا و میهره‌بانییه ئینسانییه هاتووه‌ته ده‌رەوە و ئێمه ته‌نیا خه‌ریکی خۆنواندنین به‌پێی ڕیتمی جیهانگیریی و به‌ها سه‌پاوه‌کانی نه‌زمێکی نوێ؟
تا له‌م پرسیارانه ڕانه‌مێنین و به هه‌ر کام له بۆنه‌کانه‌وه پرسیاری ئاوه‌زمه‌ندانه‌ی پێوه‌ست به خۆیان گرێ نه‌ده‌ین، هه‌ر جۆره یادکردنه‌وه‌یه‌ک ته‌نیا جۆره ژیانکردنێکی ڕۆتین و نمایشییه له ئامێزی چرکه‌ساتێکی مێژوویی‌دا، نه‌ک چاندنی نه‌مامێکی جوان بۆ شوناس و داهاتوویه‌کی له‌پێش و نه‌مری ئینسانی و نه‌ته‌وه‌یی.