میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه، كه دوێنێ چوارشه‌م به كاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست 200 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا كه‌وتوونه‌ته ڕێ و گه‌یشتوونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێ، كه ئه‌مه‌ریكا بڕیاریداوه ته‌نیا سێ هه‌زار سه‌ربازی له عێراق بهێڵێته‌وه و ئه‌وانه‌ی تریش بگه‌ڕێنێته‌وه وڵاته‌كه‌ی.
كۆلۆنێل فیلیپ كینیری فه‌رمانده‌ی لیوای دووی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان به میدیاكانی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاند، كه 200 سه‌ربازی لیواكه‌مان كه به‌سه‌ر فیرقه‌ی 82ن و توانای دابه‌زینیان له ئاسمانه‌وه‌یش هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵانی ڕابردوو به‌شداری كارایان له ئۆپراسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش هه‌بوو، دواجار به‌ره‌و وڵاته‌كه‌مان گه‌ڕێنرانه‌وه.
كشانه‌وه‌ی سه‌ربازان به‌رده‌وامی ده‌بێ و به‌ر له هه‌ڵبژاردن زۆرێكیان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه ئه‌مه‌ریكا
زیاتر
گوتی، شانازی به‌و سه‌ربازانه‌مان ده‌كه‌ین، به‌هۆی ئه‌و كاره باشانه‌ی له پرۆسه‌ی له‌ناوبردنی تیرۆر ئه‌نجامیان دا، ئه‌وان هاوكاری زۆری هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه كورده‌كانی عێراق و سووریایان كرد و توانای زۆریشیان به‌گه‌ڕخست و ڕۆڵیان گێڕا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان، تا توانیمان شكستی یه‌كجار گه‌وره تووشی تیرۆریستان بكه‌ین.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، دۆخه‌كه قورسه، له كاتێكدا په‌تای كۆرۆنا له جیهان به گشتی و ئه‌مه‌ریكا بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌ڵام كچ و كوڕه سه‌ربازه‌كانمان له دووری كه‌سوكار و ماڵباته‌كانیانن و ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر ده‌بنه‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نیشتمان هیوا و ئومێدی زۆریان پێ ده‌دا و واده‌كات له داهاتوو به به‌هێزتر ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.