وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له نوێترین ئاماریدا ڕاى گه‌یاندووه، "له 24 سه‌عاتی ڕابردوودا چوار هه‌زار و 254 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماركراون و 67 تووشبووی تریش گیانیان له ده‌ست داوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11ی ئه‌یلوول، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕاگه‌ندراوێكی له‌باره‌ی دواین ئاماری تووشبووان و گیان له ده‌ست دانی ڤایرۆسى كۆرۆنای بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، "چوار هه‌زار و 254 تووشبووی نوێ له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا تۆماركراون به‌و پێیه‌ش كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته 282 هه‌زار و 672 كه‌س.
ڕوونكراوه‌ته‌وه، "67 تووشبووی تر له سه‌ره‌تاسه‌ری عێراق گیانیان له ده‌ست داوه، به‌وه‌یش ئاماری گشتی گیان له ده‌ست دان به نه‌خۆشیه‌كه بۆ حه‌وت هه‌زار و 881 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه."
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا سێ هه‌زار و 579 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، به‌و پێیه تا ئێسته 217 هه‌زار و 396 تووشبووی ڤایرۆسه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه.
له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌یه بڵاو كراوه‌ته‌وه، 34 هه‌زار و 821 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، 22 هه‌زار و 17 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه، یه‌ك هه‌زار و 287 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مردوون.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2019 له شاری ووهانی چینه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، خه‌ڵك سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ بازاڕی هوانانه له شاری ووهان كه بازاڕێكی تایبه‌ته به‌خواردنی ئاژه‌ڵان و خواردنه‌وه ده‌ریاییه‌كان. به‌شێك له زانایان پێیان وایه ئه‌م ڤایرۆسه له شه‌مشه‌مه‌كوێره و ماری جۆری كرایت سه‌ری هه‌ڵداوه. ئه‌م ڤایرۆسه له ئاژه‌ڵ و مرۆڤیش‌دا بوونی هه‌یه، له ئاژه‌ڵه‌وه بۆمرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه له مرۆڤیشه‌وه بۆ مرۆڤ. رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به په‌تایه‌كی جیهانی دایناوه.