سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان شانشینی به‌حرێن و ئیسرائیلی ڕاگه‌یاند و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌مه ده‌سكه‌وتێكی تری مێژوویییه كه هه‌ر دوو دۆستی مه‌زنمان به‌حرێن و ئیسرائیل گرتوویانه‌ته به‌ر و ئاشتی له نێوانیان به‌رپا ده‌كه‌ن.
تره‌مپ له تویته‌ری خۆیدا نووسیویه‌تی، ئه‌مه دووه‌م وڵاتی عه‌ره‌بییه كه پرۆسه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌ست پێ ده‌كات له ماوه‌ی 30 ڕۆژدا، پێشتریش ئیماڕات وه‌ك یه‌كه‌م وڵات ئه‌و هه‌نگاوه بوێرانه‌ی گرته‌به‌ر.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و حه‌مه‌د بن عیسا بن سه‌لمان ئال خه‌لیفه پاشای به‌حرێن و بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دوای گفتوگۆیه‌كی هاوبه‌ش، هاوكات ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیشیان بڵاو كرده‌وه و ئاساییكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و شانشینی به‌حرێنیان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌و كاره ده‌سكه‌وتێكی مێژووییه بۆ په‌ره‌پێدانی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی گفتوگۆ و پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له نێوان گه‌لی هه‌ردوو وڵات و به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌كانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.