به‌پێی خشته‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنایان هه‌یه، به ڕێزبه‌ندى بریتین: له /ئه‌مه‌ریكا، هیندستان، به‌رازیل، ڕووسیا، پیرۆ، كۆڵۆمبیا، مه‌كسیك، باشووری ئه‌فریقا، ئیسپانیا، ئه‌رجه‌نتین، چیلی، فڕه‌نسا، ئێران، به‌ریتانیا، به‌نگلادیش، سعوودیه، پاكستان، عێراق، توركیا، ئیتاڵیا، فلیپین، ئه‌ڵمانیا، ئه‌نده‌نووسیا، ئیسرائیل، ئۆكرانیا، كه‌نه‌دا، بۆلیڤیا، قه‌ته‌ر، ئیكوادۆر، ڕۆمانیا، كازاخستان، دۆمه‌نیكا، په‌نه‌ما، میسر، به‌لجیكا، كوێت، مه‌غریب، عه‌مان، هۆڵه‌ندا، سوید، چین، گواتیمالا، ئیماڕات، ژاپۆن، پۆڵه‌ندا، بیلا ڕووسیا..هتد./
له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌و شێوه‌یه بڵاو كراوه‌ته‌وه، 38 هه‌زار و 661 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، 24 هه‌زار و 522 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه، هه‌زار و 417 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان مردوون.
تا ئه‌مڕۆ كۆی ئاماری تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراقیش گه‌یشتووه‌ته 307.385 حاڵه‌ت و چاكبوونه‌وه‌یش له ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته 241.100 حاڵه‌ته و مردنیش گه‌یشتووه‌ته هه‌شت هه‌زار و 332 حاڵه‌ت.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2019 له شاری ووهانی چینه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، خه‌ڵك سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ بازاڕی هوانانه له شاری ووهان كه بازاڕێكی تایبه‌ته به‌خواردنی ئاژه‌ڵان و خواردنه‌وه ده‌ریاییه‌كان. به‌شێك له زانایان پێیان وایه ئه‌م ڤایرۆسه له شه‌مشه‌مه‌كوێره و ماری جۆری كرایت سه‌ری هه‌ڵداوه. ئه‌م ڤایرۆسه له ئاژه‌ڵ و مرۆڤیش‌دا بوونی هه‌یه، له ئاژه‌ڵه‌وه بۆمرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه له مرۆڤیشه‌وه بۆ مرۆڤ. رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به په‌تایه‌كی جیهانی دایناوه.