وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق فوئاد حوسێن له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دووپاتی كرده‌وه، كه پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق بۆ دژایه‌تی هیچ لایه‌ك نییه و دووپاتیشی له‌وه كرده‌وه، كه به‌غدا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره و تاران هه‌یه، به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی ئه‌و دوو وڵاته له كاروباری ناوخۆی عێراقدا.
فوئاد حوسێن له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له برۆكسلی پایته‌ختی ئه‌وروپا
گوتی، پێوه‌ندییه‌كانی به‌غدا له‌گه‌ڵ واشنتن دژی هیچ لایه‌ك نییه و ده‌مانه‌وێ پێوه‌ندی هاوسه‌نگمان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك هه‌بێ، به مه‌رجێك هه‌مووان ڕێز له سه‌روه‌ری عێراق بگرن و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌مان نه‌كه‌ن.
ده‌مانه‌وێ هه‌مووان ڕێز له سه‌روه‌ری عێراق بگرن
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌ندا و ئێران و وڵاتانی تری دراوسێی عێراق باشه و ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك پێوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین.
له‌باره‌ی پێوه‌ندییه‌كانی به‌غدا له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران، فوئاد حوسێن دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه كێشه هه‌یه له پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵات، به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی ئه‌و دوو وڵاته له كاروباری ناوخۆی عێراق، دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه خۆپێشاندانه‌كانی عێراقیش هه‌ستیان به ده‌ستوه‌ردانه‌كان كردووه و یه‌كێك له داواكارییه‌كانیان نه‌هێشتنی ده‌ستوه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه‌یه له كاروباری ناوخۆی عێراق دا.