وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا حزبوڵای لبنانی تۆمه‌تبار كرد به كۆگه‌كردنی ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نی و ناردنی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا كه له ڕێی ئه‌مه‌وه‌یش بۆمبی چێنراو له وڵاتانی ئه‌وروپا دروست ده‌كه‌ن.
ناسان سیلز ڕێكخه‌ری تیمی ڕیشه‌كێشكردنی تیرۆر له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه بریكاره‌كانی حزبوڵای لبنان ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه باری نیتراتی ئه‌مۆنیۆم بۆ به‌لجیكا و فڕه‌نسا و یۆنان و ئیتاڵیا و ئیسپانیا و سویسڕا ده‌نێرن و ئه‌گه‌ری زۆره له ڕێی ئه‌و ماده‌یه‌وه بۆمبی چێنراو دروست بكرێ و كیشوه‌ری ئه‌وروپا بكه‌وێته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه.
ئه‌و ماده‌یه بۆمبی چێنراوی لێ دروست ده‌كرێ و حزبوڵا ڕه‌وانه‌ی ئه‌وروپای ده‌كات
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كه حزبوڵا بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ری یه‌كلا ببێته‌وه، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه، به‌ڵام هه‌موو داتاكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وان بازرگانی به نیتراتی ئه‌مۆنیۆم ده‌كه‌ن و ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپای ده‌كه‌ن و له 2012ه‌وه‌یش خه‌ریكی ئه‌م كاره‌ن.
ئه‌و قسانه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه كه له سه‌ره‌تای مانگی ئاب/ئۆگه‌ستی ڕابردوو، چه‌ند كۆگه‌یه‌كی پڕ له نیتراتی ئه‌مۆنیۆم له به‌نده‌ری به‌یرووت ته‌قینه‌وه و به‌وهۆیه‌وه به‌شێكی زۆری شاره‌كه وێران و سه‌دانهه‌زار كه‌س ئاواره بوون و سه‌دانی تریش گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.