راوچییه‌كی ماسی له ئه‌ڵمانیا كه رۆژانه بۆ ده‌ستكه‌وت و بژێویی خۆی خه‌ریكی راوه ماسی ده‌بێـت، له ناو رووبارێك بۆمبێكی كۆن ده‌دۆزێته‌وه، كاتێك راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ده‌كات، ده‌رده‌كه‌وێ بۆمبه‌كه هی شه‌ڕی جیهانیی دووه‌مه.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی داوه كه ئه‌و راوچییه له رووباری زیج له ویلایه‌تی راینڵاند له رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا خه‌ریكی راوكردنی ماسی بووه، له‌وكاته‌دا بۆمبه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه و دواتر ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی پێگه عه‌ره‌بییه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پسپۆڕانی بواره‌كه لێكۆڵینه‌وه له جۆر و قه‌باره‌ی بۆمبه‌كه كراوه، ده‌ركه‌وتووه هی شه‌ڕی جیهانیی دووه‌م بووه.
له‌وباره‌یه‌وه پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایان گه‌یاندووه، بۆمبه‌كه‌یان راده‌ستی ده‌سته‌ی نه‌هێشتنی ته‌قه‌مه‌نی و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان كردووه، ئه‌وان رایان گه‌یاندووه كه ئه‌و بۆمبه وێڕای زۆر كۆنه و ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ناو ئاودا ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام گومان ده‌كرێ تا ئێسته‌یش ئاماده‌ی به‌كارهێنان بێت.